بابهت: ڕیكۆردێكی مێرد كردن

ئافرەتێكی تەمەن 107 ساڵ، دەیەوێت 23 یەمین جار مێرد بكاتەوە.
رۆژنامەیەكی ناوخۆی مالیزیا بڵاویكردەوە، "مەك وول كاندور" ( تەمەن 107 ساڵ)، كە خەڵكی وڵاتی مالیزیایە، برِیاری داوە بۆ 23 یەمین جار مێرد بكاتەوە.
هەڵبەت ئەمجارەیان بە نیازە لەگەڵ پیاوێكی تەمەن 85 ساڵ كە 22 ساڵ لە خۆی گەنج ترە هاوسەرگیری بكات.
رۆژنامەی "ستار "ی چاپی مالیزیایی لەم بارەیەوە، ئاماژەی بەوەكرد، ئەو ئافرەتە تەمەن 107 ساڵە لە ساڵی 2005دا، لەو كاتەی كە تەمەنی 103 ساڵ بووە، لە گەڵ پیاوێكی تەمەن 37 ساڵ پرۆسەی هاوسەرگیری پێك هێناوە.
سەرچاوە: پەیامنێر




