بابهت: دروست کردنی كوببەی بڕوش

كەرەستەكان:-
(3) پەرداخ بڕوێشی زبر ، (1\2) نیو پەرداخ سمید واتە ئاردی بڕوێش ، نیو كیلۆ قیمە ، بادەم ، داودارمان بەپێی ئارەزوو ، یەك دەسك كەرەوز ، یەك سەلك پیازی گەورە ، رۆن.
ئامادەكردنی:
- بڕوێشەكە ئەخوسێنیت بۆ ماوەی (2) كاتژمێر، هەر (15) خولەك جاریك تێكی ئەدەیت بۆ ئەوەی جوان بخوسێت.
- پاشان سمیدەكە (ئاردی بروێشەكە) تێكەڵ ئەكەیت و جوان ئەیشێلیت و دای ئەنێیت تا قیمەكەی بۆ سور ئەكەیتەوە.
- قیمە و پیاز و كەرەوزەكە هەمووی سوور ئەكەیتەوە و پاش سوور كردنەوەكە قیمەكە بە دەست ئەشێلیت یا بە ئامێر تاكو نەرم و وورد بێت و هەویری بڕوێشەكە كون نەكات.
- ئینجا (2) گونك لە هەویرەكە دروست ئەكەین و پانیان ئەكەینەوە و قیمەكەی ئەكەین بەسەر یەكێكیاندا و ئەوی تر ڕا ئەخەین بەسەردا و جوان لێوارەكانیان پێكەوە ئەلكێنین واتە كەپسی ئەكەین.
- هەر كوببەیەك دروست كرا بە نایلۆن ئەپێچرێت تا بە كوببەكانی تر نەلكێت، بەم شێوە تا هەموو هەویرەكە ئەكرێت بە كوببە و بێ ئەوەی پێكەوە بنوسێن.
- لە دوا هەنگاودا لەناو ڕۆن سوور ئەكرێتەوە



[/center]