بابهت: یەكەم زنجیرەی تەلەفزیۆنی ئیسلامی كەنەدی

بریار وایە ئەم شەو یەكەمین زنجیرەی تەلەفزیۆنی ئیسلامی كەنەدی لە سەر شاشەی كەناڵ (7)ی تەلەفزیۆنی توركیا كاتژمێر 19:30 بەكاتی توركیا نمایش بكرێت.
زنجیرەی تەلەفزیۆنی (Little Mosque on the Prairie) واتا مزگەوتێكی بچوك لە نووسینی (زەرقا نەواز)ە كە ئافرەتێكی موسڵمانی كەنەدی بە رەگەز پاكستانیە لە شاری لیڤەرپوولی بەریتانیا لەدایك بووە لەگەل تەلەفزیۆنی (CBC)ی كەنەدی كاردەكات، نووسەر و رۆژنامەنووس و سیناریۆنووسی فیلمە. ناوبراو لە چاوپێكەوتنێكدا سەبارەت بە فیلمە نوێیەكەی ووتی " فیلمی مزگەوتێكی بچووك شێوازێكی نوێ كاركردنمە لە نێوان هەرەشەكانی تیرۆریستان و فیلمی كۆمیدی هەروەكو خۆی ناونا (تیرۆردی). ناوبراو ووتی كە لە هەفتەی یەكەمی نمایشكردنی فیلمەكە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنی (CBC) 2.1 ملیۆن بینەری هەبووە. ووتیشی كە هیوا دارم ئەم فیلمە دەرگایەكی نوێ بەسەر رەوەندی ئیسلامی بكاتەوە لە كەنەدا و خڵك بزانن كە ئەم رەوەندەش هەروەكو رەوەندەكانی تر خاوەنی خاڵی لاواز و تایبەتمەندی خۆیانن. ووتیشی كە رەنگە ئەو فیلمە لە فیلمە كۆمیدیەكانی تر جیاواز بێت چونكە كۆمیدیا جیهانێكی فراوانە.
ماری دارلینگ بەرهەمهێنەری فیلمەكە ووتی كە بێ گومان ئیمە بەو فیلمە ئەتوانین شتیك بكەین بەوەی چۆن 600000 موسڵمانی كەنەدی خۆیان لە میدیای كەنەدی دەبینن بە تایبەتی دوای رووداوی 11ی سێپتێمبەر.
شایانی باسە زنیجیرە تەلەفزیۆنی كەنەدی (مزگەوتێكی بچووك) باس لە ژیانی موسڵمانی گوندێك دەكات لە شاری خەیاڵی (Mercy) لە هەرێمی (Saskatchewan) بە شێوەیەكی كۆمیدی كە ناتوانن لەگەل داب و نەریتی كۆمەڵگەی كەنەدی تێكەڵ بن و تووشی كێشە رووبەرووبوونەوە دەبن بە تایبەت دوای روودوای 11ی سێپتێمبەر.
هەروەها فیلمەكە باسی كێشەو ناكۆكیەكانی ناو موسڵمانانی ئەو شارەش دەكا بە هەبوونی دوو رەوتی جیاواز رەوتێك كە بە شێوازێكی مۆدێرن و هاوچەرخانە تەمسیلی ئیسلام دەكەن و رووی راستەقینەی ئیسلامی پیشانی كەنەدیەكان دەدەن كە (عەممار و رایان سەرۆكایەتی ئەو رەوتە دەكەن لە فیلمەكە) رەوتەكەی تریش بە شێوازێكی كۆنسێرڤاتیڤانە هەڵسوكەوت دەكەن كە لە فیلمەكەدا (بابیر و فاتمە رۆڵ و سەرۆكایەتی ئەو رەوتە دەكەن).
فیلمەكە كە لە 20 بەش پێكهاتووە لە 9ی كانونی دووەمی 2007 لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنی (CBC) دەست بە بڵاوكردنەویە كراو لە 7ی ئازاری 2007 كۆتایی پێهات و بریارە لەشەر شاشەی هەمان تەلەفزیۆن لە 3 مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو دووبارە بڵاوبكرێتەوە. جێی ئاماژە پێكردنە كە فیلمەكە سەرنجی زۆربەی میدیا جیهانیەكانی بۆخۆی راكێشاوە بریارە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەكانی ووڵاتانی ئەوروپاش نمایش بكرێت و ئەم شەویش لەسەر شاشەی (كەناڵ 7)ی توركیا یەكەم ئەڵقەی بڵاودەكرێتەوە.
سەرچاوە: ئینتەرنێت خەبەر
بۆ ئاشنا بوونی زیاتر دەتوانن سەردانی وێب سایتی تایبەتی ئەو فیلمە بكەن بەم ئەدرەسەی خوارەوە:
http://www.cbc.ca/littlemosque
;);););)
