بابهت: كتێبێك لە 5 خولەكدا چاپ بكە!

جار هەیە كتێبێكی دانسقە هەیە كە تەنیا دانەیەك یان چەند دانەیەكی ماوە، كتێبەكەش چاپ نەكراوەتەوە، حەز دەكەی لەو كتێبە تەنیا یەك دانە چاپ بكەی، گەر بە فۆتۆكۆپی لەبەری هەڵبگریەوە، هیچ كات وەك نوسخەی سەرەكی دەرناچێ، بەڵام پرینتەری Espresso ئەو ئامێرەیە كە ئەو گرفتە لە ماوەی 5 خولەكدا چارەسەر دەكات، بەڵێ لە ماوەی 5 خولەكدا كتێبێكی سێ سەد لاپەڕەیی چاپ دەكات و لاپەڕەكانی لێكدەداتەوە، بەرگەكەكەش وەك خۆی دروست دەكاتەوە.
پسپۆرانی بواری تەكنەلۆژیای چاپەمەنی، پێیان وایە پرینتەری Espresso شۆڕشێكە لە تەكنەلۆژیادا و ئیدی دەكرێ وەك دەزگایەكی چاپیش سوودی لێوەربگیرێ. ئەو ئامێرە وەك داهێنانی ساڵی 2009 سەیر كرا. ئامێرەكە بۆ ئەو كتێبخانە دەگمەنانەی كە كتێبی زۆر كۆنیان تێدایە و ناشتوانن كتێبەكە بدەنە دەست خوێنەر زۆر بەسوود دەبێ.
سەرچاوە: گوڵان



