بابهت: چۆن هاوسەنگی دەروون و لەش دەپارێزیت؟
بۆ پاراستنی باری هاوسەنگی دەروون و لەش پەیڕەوی ئەم ڕێگایانەی خوارەوە بكە:

1. كاری ڕۆژانەت بە ڕێكوپێكی ئەنجام بدە، زیاد لەپێوست خۆت هیلاك و زیدەڕۆیی مەكە.
2. كێشەكانت بە ووردی دەستنیشان بكە و هەوڵی چارەسەری گونجاویان بۆ بدە.
3. هەوڵ بدە كاتێكی گونجاو بۆ هەواگۆڕی تەرخان بكەیت.
4. هیچ خۆت لە ماڵەوە بەند مەكە و زوو زوو لەگەڵ شتی نوێ ئاشنایی پەیدابكە.
5. وەرزش بكە (هەر جۆرە وەرزشێك)، بەپێی توانا خۆراكت هاوسەنگ بكە، ناوە ناوە خۆت بە خوێندنەوە خەریك بكە.
6. گرفت و كێشە دەروونییەكانت بۆ هاوڕێیە دڵسۆزەكانت باس بكە تاكو بارە گرانەكانت سووكتر بن.
7. پشوودان و حەوانەوە پێویستە، پشووی دەروون و بەدەن تاكو مێشك و ماسوولكەكانت ئارام ببنەوە بۆ ئەوەی پاشان چالاكتر بكەونەوە كار، ڕۆژانە (7-8) كاتژمێر بۆ خەو تەرخان بكە. لەكاتی نووستندا، هەموو هزر و بیركردنەوەیەك بەلاوەنێ.
8. زیاتر كۆمەڵایەتی بە، سەردانی هاوڕێ و خزم و برادەرانت بكە.
9. هەوڵ نەدەی لەكاتی قەیران و كفتیدا پەنا بەریتە بەر زیاد جگەرەكێشان و خواردنەوەی ئەلكهول، بەمەوە تەندروستیت بە جارێك لەدەست دەدەیت.


