بابهت: پلەوپایەی هەندێ لە سوورەتەکانی قورئان \
[size=16]سووڕەتی(البقرة).
* ئەو فەرموودە دروستانەی لەبارەی ئەم سووڕەتەوە هاتوون:
1/ " لا تجعلوا بيوتكم مقابر إن الشيطان ينفر من البيت الذي تقرأ فيه سورة البقرة" رواه مسلم.
واتە/ ماڵەکانتان مەکەنە گۆڕستان، بەڕاستی شەیتان ڕادەکات و دوور دەکەوێتەوە لەماڵێک کە سووڕەتی(البقرة)ی تێدا دەخوێنرێت.
2/ " من قرأ بالآيتين من آخر سورة البقرة في ليلة كفتاه" رواه البخاري.
واتە/ هەرکەسێک لەشەوێکدا دوو ئایەتی کۆتایی سووڕەتی(البقرة) بخوێنێت ئەوە بەسیەتی.
3/ " من قرأ آية الكرسي دبر كل صلاة مكتوبة ، لم يمنعه من دخول الجنة إلا أن يموت" رواه النسائي وصححه الألباني في صحيح الجامع الصغير/ 6464
واتە/ هەرکەسێک ئایەتی کورسی بخوێنێت لەدوای هەموو نوێژە فەرزەکانەوە، ئەوە هیچ شتێک ڕێگری لێناکات بچێتە بەهەشتەوە مەگەر مردن.
4/ " إن الله كتب كتاباً قبل أن يخلق السماوات والأرض بألفي عام أنزل منه آيتين ختم بهما سورة البقرة، ولا يقرآن في دار ثلاث ليال فيقربها شيطان" رواه الترمذي وصححه الألباني في صحيح الجامع الصغير / 1799.
واتە/ خوای گەورە نووسراوێکی نووسیوە پێش ئەوەی ئاسمانەکان و زەوی دروست بکات بە دوو هەزار ساڵ ، لەو نووسراوە دوو ئایەتی لێدابەزانووە کە کۆتایی سووڕەتی(البقرة)ی پێهێناوە، ئەو دوو ئایەتە ناخوێنرێت لە ماڵێک سێ شەو و شەیتان بتوانێت لەو ماڵە نزیک بێتەوە!
* هەندێ فەرموودەی لاواز لەبارەی ئەم سووڕەتەوە.
1/ " آيتان هما قرآن ، و هما يشفعان ، و هما مما يحبهما الله ، الآيتان في آخر سورة البقرة" سلسلة الأحاديث الضعيفة / 154.
واتە/ دوو ئایەت هەن وەک هەموو قورئانن، شەفاعەت و تکا دەکەن، لەوانەن کە لەلای خوا خۆشەویستە، ئەو دوو ئایەتەیە کە لەکۆتایی سووڕەتی(البقرة)دایە.
2/ " من قرأ سورة البقرة؛ توج بتاج في الجنة " موضوع ، سلسلة الأحاديث الضعيفة / 4633 .
واتە/ هەرکەسێک سووڕەتی(البقرة) بخوێنێت؛ تاجێکی دەخرێتە سەر لەبەهشت.. ئەم فەرموودەیە هەڵبەستراوە.
3/ " إن لكل شيء سناما ، وإن سنام القرآن ، سورة البقرة ، من قرأها في بيته ليلا لم يدخله الشيطان ثلاث ليال ، و من قرأها في بيته نهارا لم يدخله الشيطان ثلاثة أيام".
واتە/ هەموو شتێک لوتکەیەکی هەیە، لوتکەی قورئانیش سووڕەتی(البقرة)یە، هەرکەسێک لەماڵی خۆی بیخوێنێتەوە بەشەو، ئەوا سێ شەو شەیتان ناچێتە ماڵی، هەرکەسێکیش بەڕۆژ لەماڵی خۆی بیخوێنێتەوە ئەوا شەیتان سێ ڕۆژ ناچێتەوە ماڵییەوە.
سووڕەتی(آل عمران).
* ئەو فەرموودە دروستانەی لەبارەی ئەم سووڕەتەوە هاتوون:
" اقرءوا القرآن فإنه يأتي يوم القيامة شفيعا لأصحابه اقرءوا الزهراوين البقرة وسورة آل عمران فإنهما تأتيان يوم القيامة كأنهما غمامتان أو كأنهما غيايتان أو كأنهما فرقان من طير صواف تحاجان عن أصحابهما اقرءوا سورة البقرة فإن أخذها بركة وتركها حسرة ولا تستطيعها البطلة" رواه مسلم.
واتە/ قورئان بخوێننەوە چونکە ئەو دێت لەڕۆژی قیامەتدا شەفاعەت و تکا دەکات بۆ هاوڕێکانی(ئەوانە هەمیشە لەگەڵی بوون بەخوێندنەوە و یاد و جێبەجێکردنی)، بیخوێننەوە دوو ڕووناکییە درەوشاوەکە، سووڕەتی(البقرة) وسووڕەتی(آل عمران)ە چونکە ئەوان دێن لەڕۆژی قیامەت(پاداشتەکەیان) وەک دوو پەڵە هەوری سپی یان وەک دوو سێبەری چر یاخود وەک پۆلێک باڵندە کەباڵەکانیان کردۆتەوە هەتاوەکو سێبەر بکەن بۆ هاوەڵەکەیان.. بیخوێنن سووڕەتی(البقرة) چونکه وەرگرتنی ئەو سووڕەتە بەرەکەتە و وازهێنان لێی پەشیمانییە و جادووکەرانیش(سیحربازان) دەرەقەت نایەن.
* ئەو فەرموودە لاوازانەی لە بارەی ئەم سووڕەتەوە هاتوون:
1/ " من قرأ السورة التي يذكر فيها آل عمران يوم الجمعة، صلى الله عليه و ملائكته حتى تجب الشمس" حدیث موضوع ، سلسلة الأحاديث الضعيفة / 415.
واتە/ هەرکەسێک ئەو سووڕەتە بخوێنێتەوە کە باسی ئالی عیمڕانی تێدایە لەڕۆژی جومعەدا، ئەوا خوای گەورە و مەلائیکە سەڵاواتی لێ ئەدەن هەتاوەکو خۆر دادەپۆشرێت.. ئەم فەرموودەیە هەڵبەستراوە.
2/ " اسم الله الأعظم الذي إذا دعي به أجاب في هذه الآية من آل عمران: قل اللهم مالك الملك تۆتي الملك من تشاء..." سلسلة الأحاديث الضعيفة /2772.
واتە/ ناوی هەرە مەزنی خوای گەورە، ئەوەی کە ئەگەر داوای پێبکەی وەڵامت دەدرێتەوە ، لەم ئایەتەدایه لەسووڕەتی(آل عمران): قل اللهم مالك الملك تۆتي الملك من تشاء...
3/ " من قرأ آخر آل عمران في ليلة؛ كتب له قيام ليلة" ضعيف مشكاة المصابيح/ 2112.
واتە/ هەرکەسێک کۆتایی سووڕەتی(آل عمران)ی خوێندەوە لەشەوێکدا ئەوە بەپاداشتی شەونوێژ و زیندووکردنەوەی شەو بەیادی خوا بۆی دەنووسرێت.
4/ " من قرأ سورة آل عمران يوم الجمعة؛ صلت عليه الملائكة إلى الليل" ضعيف مشكاة المصابيح/ 2113 .
واتە/ هەرکەسێک سووڕەتی(آل عمران) بخوێنێت لەڕۆژی جومعەدا؛ مەلائیکە سەڵاواتی لێدەدا هەتاوەکو شەو هەلدێت.
5/ " ما من رجل يكون على دابة صعبة فيقول في أذنها : أفغير دين الله يبغون وله أسلم من في السموات والأرض طوعاً وكرهاً وإليه يرجعون[/size]
(( خوایـــه به ئیمان و ئیسلامهوه بمانژیێنه ..به ئیمان و ئیسلامهوه بمانمرێنــه..به ئیمان و ئیسلامهوه زیندوومان كهوه))
من لة فةيسبووك
www.facebook.com/danikurd


