بابهت: قاپێك برنج 200 كالۆری وزەت دەداتێ
قاپێكی مام ناوەندی برنجی سادە كە زۆر چەور نەبێت نزیكەی 200 كالۆری وزەی تێدایە. برنج Rice خۆراكی سەرەكی زۆربەی ژەمەكانە لە سەرتاسەری جیهاندا. برنج سەرچاوەیەكی باشی نیشاستەیە (كاربۆهیدات) كە لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ شەكری گلوكۆز. ئایا زۆر خواردنی برنج قەڵەوت دەكات؟ بەڵێ، بە مەرجێك فاكتەرەكانی تری زیادبوونی كێشی لەش لەئارادابن وەكو باری دەروونی باش، خۆراكی زیاد و جۆراوجۆر، تەندروستی گشتی باش، نووستنی تەواو، كەم جوولانەوە. تێكەڵكردنی برنج لەگەڵ كەرە و گۆشت و پاقلەمەنییەكاندا، دەبێتە ئەگەری دابینكردنی بڕێكی زیاتری وزە (كە بە كالۆری پێوانە دەكرێت). كەواتە دۆڵمە، كفتەی برنج، كفتەی عەجەمی، كوبەی برنج، بریانی، گیپە و مومبار كە قیمە و برنجی تێدایە، ئەمانە هەموویان وزەی زیاتر لە برنجی سادە دەبەخشن، زۆر خواردنییان قەڵەوت دەكات.برنجی قاوەیی Brown Rice كە بە چەند كردارێكی فیزیایی سپی دەكرێت دەبێتە برنجی سپی White Rice. برنجی قاوەیی یان برنجی بۆر تەنها یەك توێكڵی لادەبرێت و سوودی گەلێك زیاترە لە برنجی سپی لە رووی بڕی ریشاڵ و مادە دژەئۆكسانەكان و كانزای سیلینیۆم و مەنگەنیز و مەگنسیۆم، هەروەها كۆمەڵەی ڤیتیامین B و ئاسنەوە



[/center]