بابهت: مانچستەر،ئۆڵدترافۆرد دەکات بە گۆڕستانی ئەڕسناڵ؟یان گەنەرز مانیۆ تۆپباران دەکات
مانچستەر،ئۆڵدترافۆرد دەکات بە گۆڕستانی ئەڕسناڵ؟یان گەنەرز مانیۆ تۆپباران دەکات
نوسەر
گەر هەر کەسێک لە ناوەڕاستی نەوەندەکانەوە تاکو ساڵانی پێش 2005 سەیری خولی ئینگلیزی کردبێت،ئەوە دەیبینی خولی ئینگلیزی هەموو وەرزێک ململانێکە تەنها لەنێوان دوو یانەدابوو،تەنها دوو یانە پاڵێواراو بوون بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە،لەگەڵ دەستپێکی هەموو وەرزێکدا هەموو هاندەر و چاودێر و بینەرێک بەتایبەتی چاوەڕوانی یاریەکی دەکرد ئەویش یاری نێوان(ئەڕسناڵ-مان یونایتد)ـە،تاکو ساڵی 2005 بەکلاسیکۆی ژمارە یەک دادەنرا لە جیهاندا،بەڵام لەدوای 2005 بەرەو کاڵبوونەوە ڕۆشت ئەویش بەهۆی ڕۆشتنی چەند یاریزانێک لە ئەڕسناڵ و بەهێزبوونی یانەکانی چێڵسی و لیڤەرپووڵ و ئیڤەرتۆن،گرنگە بزانین بۆچی لەم چەند ساڵەی دوایدا یاری نێوان(ئەڕسناڵ-مانچستەر یونایتد) گرنگیەکی ئەوتۆی نەما،بۆچی تەنها وەکو کلاسیکۆیەکی ئاسای هەر خولێک سەیر دەکرێت.>>>
ئەڕسناڵی پێش 2006
بەشێوەیەکی گشتی کلاسیکۆی ئینگلیزی لەوکاتەوە گەشت بەلوتکە کە(ئاڕسین فینگەر)پۆستی ڕاهێنەرایەتی ئەڕسناڵی گرتە دەست لە مانگی 8ـی 1996 ،ئەو شێوازە لەڕاهێنان و تەکتیک و پلان هەروەها دروستکردنی ئەستێرە و گرنگیدان بەیاریزانی لاو و ڕۆچوون بەناو توانا و ئاستی یاریزانە لاوەکان کەتاکو ئێستا پرەنسیپی کارکردنی فینگەرە بۆئەو کات و سەردەمە زۆر نوێ بوو!زۆربوون ئەو یاریزانە لاوانەی کە(ئاڕسین فینگەر)درکی بەتواناکانیان کرد و بەهێنانی بۆ ئەڕسناڵ و پەرەدان بەتواناکانیان بوونە یاریزانی زۆر ناودار و بەناوبانگ،لەساڵی 1997 دەستی کرد بەکۆکردنەوە و پەرەدان بەیاریزانە لاو و بەهرەمەندەکان،سەرەتا بە(تیری هێنری)دەستی پێکرد کەبۆ یانەی یۆڤانتۆس یاری دەکرد بەڵام بەهۆی کەمی تەمەنی هێنری و ئەو ساڵانە بەوشێوەیەبوو کەتەنها گرنگی بەیاریزانی گەورە و بەئەزموون دەدرا،فینگەر بەکڕینی هێنری ڕووبەڕووی زۆرترین ڕەخنە بۆیەوە بەوەی یاریزانێکی لاوی کەم ئەزموون دەتوانێت چ سودێکی بۆ ئەڕسناڵ هەبێت لەکاتێکدا لەیۆڤی هەموو کات لەسەر کورسی یەدەگبوو،بەڵام فینگەر سوور بوو لەسەر ئەو سیاسەتەی کەبڕیاری دابوو بیگرێتەبەر،تیری هێنری لەیەکەم وەرزی لەگەڵ ئەڕسناڵ کەساڵی(1999)بوو توانی() تۆماربکات و ئاستێکی بێوێنە نیشان بدات کەبووە جێی بڕوای ڕاهێنەری ئەوکاتەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و بەشێوەی سەرەکی لە جامی جیهانی1998 پشتی پێبەست کەتوانیان جامەکە بەرنەوەو بۆ هەموان ڕوون بۆیەوە کە فینگەر سەرکەوتوو بوو لەبڕیارەکەی خۆیدا کەتاکو ئەو کاتەی ئەڕسناڵی جێهێشت بووە یەکەم گۆڵکەری ئەڕسناڵ لەمێژوودا.
ئەو یاریزانانەی کە فینگەر درکی بەتواناکانیان کرد و بوونە ئەستێرە و یاریزانی زۆر بەناوبانگ
1-(فردی لیۆنبێرگ)ـی سویدی کەتاکو وازی لەیاریکردن هێنا یەکێک بوو لەو یاریزانانەی بەردەوام لەپێکهاتەئ سەرەکی فینگەردا دەبینراو خاوەن خێرایەکی لەڕادە بەدەر و توانای یاریکردنی لەزۆربەی هێڵەکاندا هەبوو.
2-(پاتریک ڤێرا)ـی فەڕەنسی کەبە پێنجەم باشترین یاریزان دادەنرێت لەمێژووی یانەی ئەڕسناڵدا هەر زوو فینگەر بەهێزی و توانای جەستەی ئەو یاریزانەی بەدیکرد و نەیهێشت مارچیلۆ لیپی بیباتە ڕیزی یۆڤانتۆس،دواتر فینگەر شوێنی ئەوی لەیاریزانێکی هێڵی بەرگریەوە گۆڕی بۆ یاریکردن لە ناوەندی بەرگری کە ساڵانێکی زۆر باشترین ناوەندی بەرگری بوو لەخولی ئینگلیزیدا.
3-(دێنیس بێرکەمپ)ـی هۆڵەندی کەلە ساڵی 2007 لە ئەڕسناڵ کۆتای بەژیانی وەرزشی هێنا.
4-(سۆڵ کامپڵ)ـی ئینگلیزی کەبووە یەکێک لەباشترین یاریزانەکانی هێڵی بەرگری لەئەورپادا.
5-(ڕیۆ فێردیناند)ـی یاریزانی مانچستەر یونایتد کاتێک لەیانەی()یاری دەکرد،چەندین جار داوای لەسەرۆکی یانەکەی کرد کەبۆندی پێشکەش بکات،هەرچەندە بۆنێکیان خستە بەردەستی بەڵام سێر فێرگسۆن ئەوەی زانی کە فینگەر شارەزایە لەدۆزینەوەی یاریزانی بەهرەمەند و هەلەکەی قۆستەوە بەوەی گرانترین بۆندی لە مێژووی (مانچستەر یونایتد)خستە بەردەم یانەی()بۆ دەستبەرداربوونی وە ئێستاش لەباشترین یاریزانانی هێڵی بەرگری ئەوروپا و جیهانە.
6-(نیکۆڵاس ئەنێلکا)ـی فەڕەنسی یەکێکی دیکەبوو لەو یاریزانانەی کە فینگەر دۆزیەوەو پاشان بە بڕی(23.5)ملیۆن پاوەند فرۆشتیان بەیانەی ڕیاڵ مەدرید
7-(ڕۆبێرت پێرس)ـی فەڕەنسی کەدەیتوانی لە چەندین شوێن یاری بکات.
ئەوە تەنها چەند یاریزانێکی کەم بوون،،
ئەو ئەستێرانەی ئەڕسناڵ کە ئێستا لەناودارترین یارزانانی جیهانن و فینگەر بەهرە و توانایانی هەر زوو هەست پێکردوو کڕیونی
1-(سیسک فابریگاس)کاپتنی ئێستای یانەکە
2-(حەبیب کۆلۆ تۆرێ) کەلە 2002 لەیانەی(ئسید ئبیدجان)ـی کۆت دیڤواری
3-(ڕۆبن ڤان پێرسی)لە ساڵی 2004 لە فینۆرد ڕۆتدرامی هۆڵەندی
4-(ئەلێکساندەر هڵێب)لە ساڵی 2005 لە شتوتگارتی ئەڵمانی
5-(ئەبو دیابی)لەساڵی 2006 لە ئۆکسێری فەڕەنسی
5-(ثیۆ واڵکۆت)لەساڵی 2006 لە ساوهامبتۆنی ئینگلیزی
6-(تۆماس ڕۆزێسکی)لە بوروسیا دۆرتدمۆندی ئەڵمانی
7-(ئیمانۆیل ئەدیبایۆر)لە مۆناکۆی فەڕەنسی
8-(باکاری سانیا)لە ئۆکسێری فەڕەنسی
هەروەها زۆربەی یاریزانانی ئێستای ئەڕسناڵ فینگەر دۆزیونێتیەوە و پەرەی بەتواناکانیان داوە تاکو ئێستا بوونە یاریزانی ناودار
فینگەر لەیەکەم وەرزیدا توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت پاشان لەوەرزی دواتر توانی خولی ئینگلیزی بەدەستبهێنێت وە زۆرترین گۆڵ تۆماربکەن لەمێژووی یانەی ئەڕسناڵ بە84 گۆڵ وە کەمترین گۆڵی لێکرا لەمێژوویدا بە 18 گۆڵ،وە لەزۆربەی وەرزەکاندا ئەم تاکە ڕکابەری مان یونایتد بوو.
2000-2001 مان یونایتد(پلەی یەکەم) ئەڕسناڵ(پلەی دووەم)
2001-2002 مان یونایتد(پلەی یەکەم)ئەڕسناڵ(پلەی دووەم)
2002-2003 مان یونایتد(پلەی یەکەم)ئەڕسناڵ(پلەی دووەم)
2003-2004 ئەڕسناڵ(پلەی یەکەم)مان یونایتد(پلەی سێیەم)،کەیانەی ئەڕسناڵ لەو وەرزەدا بەبێ دۆڕاندن نازناوی خولی ئینگلیزی بەدەستهێنا
2004-2005 چێڵسی(پلەی یەکەم)ئەڕسناڵ(پلەی دووەم).
ئیدی دوای ئەو وەرزە نەک پلەی دووەم بەڵکو تەنها وەرزی2007-2008 نەبێت پلەی سێیەمیشی بەخۆوە نەبینیوه،هەمیشە لەپلەی چوارەمدا خۆی بینیوەتەوە
مانچستەر یونایتد لەگەڵ سێر ئەلێکس فێرگسۆن هەمیشە لەلوتکەدا
سێر ئەلێکس فێرگسۆن کەبەکۆنترین ڕاهێنەر دادەنرێت لەئێستادا لە 1986 پۆستی ڕاهێنەرەیەتی گرتە ئەستۆ،توانی چەندین ئەستێرە دروستبکات وەکو (ئێریک کانتۆنا)لەسەرتای نەوەدەکان و پاشان دوای وازهێنانی لەیاری زۆرێک لایان وابوو کەوا هیچ جێگرەوەیەک نیە بۆ کانتۆنا بەڵام بە(ڕایان گیگز)کەتاکو ئێستا یاری دەکات وەڵامی داناوە،پاشان بە (دەیڤد بێکهام)کە بووە ئەستێرەی یەکەمی یانەکە بۆ چەندین ساڵ،لەدوای ڕۆشتنی (دەیڤد بێکهام)بۆ ڕیاڵ مەدرید بە 6 ڕۆژ سێر فێرگسۆن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی لاو و ئەستێرەی یەکەمی یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنەی کڕی لە2003 کەبۆماوەی شەش ساڵ لە ئۆڵد ترافۆرد مایەوە و لە ماوەی پێشوودا پەیوەندی بەیانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کرد،ئێستا هەموو چاودێران و تەنانەت ئەلێکس فێرگسۆنیش ئەوە دووپات دەکەنەوە کەناتوانن قەرەبووی ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ بکەنەوە،بەڵام فێرگسۆن بەکڕینی(ئەنتۆنیۆ ڤالانسیا)و پێدانی چانسی زیاتر بە(لویس نانی)دەیەوێت ئەستێرەیەکی تری هاوشێوەی ڕۆناڵدۆ دروستبکات،سێر ئەلێکس فێرگسۆن چەند جارێک ڕایگەیاندووە واز لەپۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی ناهێنێت تاکو کۆی نازناوەکانی یانەکەی لەخولی ئینگلیزیدا نەگەیەنێت بە 19 نازناوە(ئێستا مان یونایتد و لیڤەرپووڵ خاوەنی زۆرترین نازناوی خولەکەن بە 18)،فێرگسۆن دەیەوێت ئەم وەرزە بکات بەکۆتا وەرزی خۆی و نازناوی خولی ئینگلیزی بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک بەدەستبهێنێت و دواتر واز لەڕاهێنەرایەتی کردنی مانچستەر یونایتد بهێنێت.
سێر فێرگسۆن توانی لەساڵی 1993ـەوە کۆنترۆڵی خولی ئینگلیزی بکات تاکو ئێستا جگە لهچەند وەرزێک نەبێت،لەماوەی 11 ساڵدا تاکو 2003 توانی 8 جار خولی ئینگلیزی بەدەستبهێنێت هەروەها لەسێ وەرزی ڕابردووشدا توانیویەتی خولی ئینگلیزی بەدەستبهێنێت،سێر ئەلێکس فێرگسۆن لەو کاتەوەی بووە بەڕاهێنەری مانچستەر یونایتد توانیویەتی چەندین جام و پاڵەوانێتی بەدەستبهێنێت لەگەڵ یانەکەی،کەدەتوانین بەکورتی ئاماژەی پێبکەین
11 جار نازناوی خولی ئینگلیزی لەساڵەکانی(1993،1994،1996،1997،1999،2000،2001،20 03،2007،2008.2009)
2 جار نازناوی یانە پاڵەوانەکان لە ساڵەکانی 1998-1999 و 2007-2008
5 جار نازناوی جامی ئینگلتەرا لەساڵەکانی(1990،1994،1996،1999،2004)
3 جار نازناوی جامی کارلینگ لەساڵەکانی(1992،2006،2009)
یەک جار جامی جامەکانی ئەوروپا لەساڵی(1991)
دوو جار جامی ئەنتەرکۆنتیناڵ لەساڵەکانی(1999،2009)
یەک جار جامی سوپەری ئەوروپی لەساڵی(1991)
7جار قەڵغانی خێرخوازی(کەهاوشێوەی جامی سوپەر ئیتاڵی و جامی سوپەری ئیسپانیە)لە ساڵەکانی(1990،1993،1994،1996،1997،2003،2007)
کاڵبوونەوەی کلاسیکۆ
لەدوای ساڵی 2006 یاری نێوان ئەڕسناڵ و مانچستەر یونایتد گرنگیەکی ئەوتۆی پێنادرێت کەچەندین هۆ هەن،بێهێز بوونی ئەڕسناڵ ئەویش خۆی لەڕۆشتنی یاریزانە بەئەزموونەکانی دەبینێتەوە وەکو ڕۆشتنی(تیری هێنری،پاتریک ڤێرا،فردی لیۆنبێرگ،ڕۆبێرت پێریس،سۆڵ کامپڵ،گیلبێرتۆ سێلڤا)هەروەها وازهێنانی(دینیس بێرکەمپ)و پێکانی بەردەوامی(تۆماس ڕۆزێسکی)بەدرێژای 18 مانگی ڕابردوو،هەروەها یەکێکی دیکە لەهۆکارەکان دوورکەوتنەوەی یانەی ئەڕسناڵە لە نازناو و جامەکان لەناوخۆ و ئەوروپادا چونکە ماوەی چوار ساڵە هیچ نەیانتوانیوە هیچ نازناوێک بەدەستبهێنن،هەروەها بەهێزبوونی یانەکانی لیڤەرپووڵ و چێڵسی یەکێکی دی هۆکارەکانی کاڵبوونەوەی ئەو یاریە جیهانیە بوون کەبە (کلاسیکۆی جیهان)ـی یانەکان دەژمێردرا.
هەردوو یانە لەم وەرزەدا
ئەڕسناڵ
ئەم وەرزە یانەی ئەڕسناڵ بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و سەرەتا بەگۆڵبارانکردنی ئیڤەرتۆن لەنێو یاریگا خۆیان(6-1)و پاشان بردنەوە للەیانەی پۆرتسمۆس بە ئەنجامی (4-1) و لەپاڵاوتنەکانی یانە پاڵەوانەکانیشدا بەبردنەوە لەهەردوو یاری چوون و هاتندا لەیانەی(سێڵتیک) ترسی خستە ناو دڵی سەرجەم یانە ئینگلیزیەکان.
مانچستەر
لەم وەرزەدا دوای ڕۆشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵد یانەی مانچستەر بەئاستێکی مامناوەند پێشوازی لەخولەکە کرد،لەیەکەم یاریدا بەزەحمەت بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لەیانەی(بێرمینگهام سیتی)بردەووە،پاشان لەهەفتەی دووەمدا بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دۆڕا بەیانەی بێرنیلی کەئەم وەرزە سەرکەوت بۆ خولی پلە نایاب،بەڵام لەهەفتەی سێیەمدا ئاستێکی بەرزیان نیشانداو بە پێنج گۆڵی بێبەرانبەر لەیانەی(ویگان)ـیان بردەووە.
ئایا مانچستەر دەتوانێت وەکو هەفتەی ڕابردووی گۆڵبارانی ئەڕسناڵ بکات؟ئایا ئەڕسناڵ دەتوانێت لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوام بێت؟ئایا مانچستەر دەتوانێت قەرەبووی ڕۆشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بکاتەوە؟تۆماسۆ ڕۆزێسکی کەنزیکەی 18 مانگە لەیاریگا دابڕاوە،دەتوانێت بەگەڕانەوەی کاریگەری لەسەر ئەنجامەی یاریەکە هەبێت؟دەتوانێت هەمان سیناریۆی یانەی لیڤەرپووڵ دووبارەبکاتەوە کاتێک لەهەردوو یاریەکەدا لیڤەرپووڵیان گۆڵباران کرد؟مانچستەر دەتوانێت نەهێڵێت لەدەستپێکی خولەکەوە تووشی دوو دۆڕاندن نەیەت؟ئەڕسناڵ دەتوانێت بەبردنەوە لە مان یونایتد بیسەلمێنیت ئەم وەرزە دەتوانێت ڕکابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکە بکات؟مانچستەر یونایتد دەتوانێت بۆ چوارەم ساڵ لەسەر یەک نازناوەکە بەدەستبهێنێت؟



[/center]