1

بابه‌ت: رۆژوو لەسەر كێ فەرزە ؟

رۆژوو لەسەر كێ فەرزە ؟

زانایان رایان لەسەر ئەوە كۆیە كە رۆژوو لەسەر هەموو موسوڵمانێكی ژیرو باڵغ و لەش ساغ ونیشتەجێ فەرزە . بەڵام ئافرەت ، مەرجە كە لە عوزری حەیزو زەیستانیدا نەبێت .

كەوا بوو رۆژوو لەسەر كافرو شێت و منداڵ و ئەوی گەشتیارە ( لە سەفەرە ) و ئافرەتی حەیزدارو زەیستان و دووگیان و ڵیری ڵەك كەوتە نییە .

هەندێك لەوانە رۆژوویان هەر لەسەر نییە . وەكو شێت و منداڵ . دەربارەی هەندێكی تریان زانایان دەڵێن دەبێت سەرڵەرشتیارەكانیان داوایان لێ بكەن تا بەرِۆژوو بن . هەندێكی تریان دەبێت هەم رۆژووەكە بگرنەوە هەم دەبێت كەفارەتیشی بدەن . هەندێكی تریان رێ دەدرێن نەیگرن ، بەڵام دەبێت كەفارەتەكەی بدەن . وا لە خوارەوەش باسی هەر ڵۆلێكیان بە جیا دەكەین

رۆژووی كافرو شێت و منداڵ

رۆژوو خواپەرستییەكی ئیسلامییە ، بۆیە لەسەر غەیری موسوڵمانان فەرز نییە . چونكە ئەحكامی ئیسلام پەیوەستە بە ژیرییەوە ، شێتیش تەكلیفی شەرعی لەسەر نییە . عەلی كورِی ئەبو تالیب ـ خوا لێی رازی بێت ـ دەگێرِێتەوە كە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی : ( رُفِعَ القلمُ عن ثلاثٍ : عن النائِمِ حتَّى يَسْتَيقِظَ، وعن الصَّبِي حتَّى يَحْتَلِمَ ، وعن المجنونِ حتى يَعْقلَ ) (1). رواه أحمد، وأصحاب السُنن، والحاكم، وقال: صحيح على شرط الشيخين، وحسّنه الترمذي . ) واتە : قەڵەم لەسەر سێ كەس هەڵگیراوە ( یەعنی حوكمیان لەسەر نەماوەو شەرع داوای هیچیان لێ ناكات ) : لە شێت تا ژیریی بۆ دەگەرِێتەوە ، خەوتوو تا هەڵدەستێت ، منداڵ تا باڵغ دەبێت ..

رۆژوو گرتنی منداڵ

منداڵ ئەگەرچی رۆژووی لەسەر فەرز نییە ، بەڵام ئەگەر دەیتوانی بەرِۆژوو بێت ، دەبێت كەس و كارو سەرپەرشتیارانی پێی بگرن تا را بێت لەسەر گرتنی . چونكە روبەییعی كچی موعەووەژ ـ خوا لێی رازی بێت ـ گێرِایەوە كە ( أرسَلَ رسُولُ اللّهِ صلى الله عليهِ وسلَّمَ صَبيحَةَ عاشوراء إلى قُرى الأنصارِ : مَنْ كانَ أصبحَ صائِمَاً، فَليُتمَّ صَومَه، ومَنْ كانَ أصبحَ مُفطِراً، فَليَصُمْ بقيّةَ يومِهِ . فَكُنَّا نَصُومُهُ بعدَ ذلك ، ونُصوِّم صُبيانَنا الصِّغارَ منهم، ونَذهبُ إلى المسجدِ ، فنجعلُ لهمْ اللُّعْبَةَ مِنْ العِهْنِ ، فإذا بكى أحدُهُمْ من الطعامِ، أعطيناهُ إياهُ، حتى يكونَ عندَ الإفطار(2). رواه البخاري، ومسلم . واتە : پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم لەگەڵ دەركەوتنی بەیانی عاشورادا جوابی نارد بۆ پشتیوانەكان كە هەر كەس بەرِۆژوو بوو بێت با رۆژووەكەی خۆی تەواو كات ، ئەوی شكاندووشیەتی با تا بەربانگ هیچ نەخوات . ئێمەش هەموو بەرِۆژوو بووینەوە و منداڵەكانیشمان پێ كرد ( وامان لێ كردن بەرِۆژوو بن ) بردمانن بۆ مزگەوت ، یاریمان لە خووری بۆ دروست كرد بوون ، بۆ ئەوەی هەر یەكێكیان كە لە برسان گریا بەو یارییانە ژیریان كەینەوە . ئاوا تا بەربانگ

........................................................

(1) أبو داود: كتاب الحدود باب في المجنون يسرق أو يصيب حدّاً، برقم (4403) (4 / 139) والترمذي: كتاب الحدود عن رسول اللّه صلى الله عليه وسلم باب ما جاء فيمن لا يجب عليه الحد برقم (1423)، (4 / 32) وابن ماجه: كتاب الطلاق - باب طلاق المعتوه والصغير، والنائم (2 / 658) برقم (2041) ومسند أحمد (6 / 100، 101) ومستدرك الحاكم (2 / 59) وقال: هذا حديث صحيح على شرط البخاري ومسلم ولم يخرجاه والدارمي (2/93)) كتاب الحدود - باب رفع القلم عن ثلاث (.

(2) البخاري: كتاب الصوم - باب صوم الصبيان( 3/47ـ48 ) ومسلم: كتاب الصيام - باب من أكل في عاشوراء، فليكفّ بقية يومه، برقم ( 136،137 ) ( 2/798،799 ) .

................................................................................................

كێ دەبێ بەرِۆژوو نەبێت و دوایی دەبێ بیگرێتەوە ؟

شەرعناسان لەسەر ئەوە رێكن كە ئافرەتی حەیزدار ( كە لە عادەدایە ) و زەیستان بۆیان نییە رۆژوو بگرن ، یەعنی حەرامە لێیان .. ئەگەر بەرِۆژوو بوون ، رۆژووەكەیان دروست نابێت .. ئەو رۆژانەی رەمەزان كە بە هۆی حەیزو نیفاسەوە نەیانگرتووە ، دەبێت دوای رەمەزان بیگرنەوە .. ئیمامی بوخاری و موسلیم لە دایكە عائیشەوە دەگێرِنەوە كە فەرموویەتی : ( كنا نَحيضُ على عهدِ رسولِ اللّهِ صلى اللهُ عليه وسلم، فَنُۆْمَرُ بقضاء الصوم، ولا نۆمر بقضاء الصلاة ) (1) واتە : لە زەمانی پێغەمبەردا صلی الله علیە وسلم كە دەكەوتینە حەیزەوە فەرمانمان پێ دەدرا كە رۆژووەكە بگرینەوە ، بەڵام نوێژەكان نا .

...............................................

(1) البخاري بمعناه: كتاب الحيض - باب لا تقضي الحائض الصلاة (1 / 88) ومسلم: كتاب الحيض - باب وجوب قضاء الصوم على الحائض، دون الصلاة برقم (69) (1 / 265) وأبو داود: كتاب الطهارة - باب في الحائض لا تقضي الصلاة برقم (262 263) (1 / 180)، والترمذي: كتاب الطهارة - باب ما جاء في الحائض، أنها لا تقضي الصلاة، برقم (130) (1 / 234) وقال: هذا حديث حسن صحيح، وابن ماجه: كتاب الطهارة وسننها - باب الحائض لا تقضي الصلاة، برقم (631) (1 / 207)، والنسائي: كتاب الحيض والاستحاضة - باب سقوط الصلاة عن الحائض، برقم (382) (1 / 191، 192)


لێرەیە

[center]http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclickf5947d2796.gif
http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclicke8c12fc4d2.jpg
http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclick0231d2b010.gif
[/center]

2

وه‌ڵام: رۆژوو لەسەر كێ فەرزە ؟

تکایە لەکاتی وەرگرتنی بابەت لەشوێنی تر ،  ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکه.‌

3

وه‌ڵام: رۆژوو لەسەر كێ فەرزە ؟

dest xosh

کــاتــژمـــێــره‌کـــه‌ت چــــرکـــه‌ چـرك ده‌کــا
لـــــه‌گــــه‌ڵ هه‌ر چرکه‌ ته‌مه‌ن کــه‌م ده‌کــا
ئـــه‌ڵــێ چاکه‌ بــکــه‌ هــــه‌تـــاکــــو مــــاوی
خـــۆ تـــۆ بــه‌بێ هـــۆ دروســت نــه‌کـــراوی

http://lawykurd.net/vb/images/future/gradients/logo.png
[size=24]www.lawykurd.net[/size]

4

وه‌ڵام: رۆژوو لەسەر كێ فەرزە ؟

سەرچاو

[center]http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclickf5947d2796.gif
http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclicke8c12fc4d2.jpg
http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclick0231d2b010.gif
[/center]