بابهت: دورکەوتنەوە لە شێرپەنجە بە کەم کردنەوەی کێشی لەش
توێژینەوەیەکی کشتگیری زۆر نوێ دەری خست کە کەم کردنەوەی کێشی لەش تەنانەت لەوکەسانەشدا کە قەڵەو نین ، ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێ له دورکەوتنەوە و خۆپارێزی لە توش بون بە شێرپەنجە .
ئەم توێژینەوە کشگیرە لەلایەن پەیمانگای جیهانی بۆ توێژینەوەکانی شێرپەنجە کراوەو، جەختی لەسەر پەیوەندی نێوان شێوازی ژیان(خواردن و خواردنەوەو جگەرەکێشان و.....هتد) و توشبون بە شێرپەنجە کردوەتەوە . پوختەی توێژینەوەکه هەندێ رێنمونیە ، لەوانە پێویستی دورکەوتنەوە لە زیادبونی کێشی لەش ، بەتایبەتی لە پاش تەمەنی 21 ساڵیەوەو، دورکەوتنەوە لەو خواردنەوانەی شەکریان تیایە و، هەروەها دورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولیەکان و، نەخواردنی گۆشتی وشک کراوە یاخود هەڵگیراوی بەراز. توێژینەوەکە دەڵێ، هەمو کەسێک دەشێ لە کەمکردنەوەی کێشی نزیک بێتەوە ، بەبێ ئەوەی بگاتە کەمتر لە کێشی سروشتی خۆی.
دەرەنجامی توێژینەوەکە ، کە پاش پشکنینی حەوت هەزار توێژینەوەی ترهات کە لەم پێنج ساڵەی دوایدا کراون . ئەم توێژینەوەیە دائەنرێ بە کشتگیرترین توێژینەوه، کەکرابێ سەبارەت بە و مەترسیانەی دەرەنجامی هەندێ لە شێوازەکانی گوزەراندنی ژیانن.
تویژەرەوەکان پێیان وایە ئەو چەوریانەی لەلەشدان ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینن لە گەشەکردنی شێرپەنجەو ، گرنگیان زۆر زیاترە لەوەی لە رابردودا زانراوە. ئەوانەی ئەم توێژینەوەیان کردوه دەڵێن ، لیستێکیان لە رێنمونی بڵاو کردوەتەوە ، کەدەبێ هەرکەسێک ئارەزودەکات لە مەترسیەکانی شێرپەنجە دورکەوێتەوه جێ بەجێیان بکات. لەگەڵ ئەمانەیشدا سێ یەکی حاڵەتەکانی توش بون بە شێرپەنجه پەیوەندی نیە بە شێوازەکانی ژیانەوە ، هەروەک چۆن ئەستەمە زۆرێک لە خەڵکی شێوازی ژیانی خۆیان بگۆڕن بۆ توش نەبون بە شێرپەنجە. بەڵام لەگەڵ ئەمانەیشدا وەک پڕۆفیسۆر مارتن وایزمان دەڵێ، دەکرێ ساڵانە سێ ملیۆن کەس لە توشبون بە شێرپەنجە دور بخرێنەوە ، ئەگەربێت و ئەم رێنمونیانە جێ بەجێ بکەن . تەنها لە بەریتانیادا ساڵانە 2000هەزار حاڵەتی توشبون بە شێرپەنجە هەیە.
پەیوەندی نێوان خواردنەوەکان و شێرپەنجە
لە شێرپەنجە زۆر بڵاوەکان ، شێرپەنجەی مەمک وکۆڵۆنە . توێژینەوەکە دەڵێ، بەڵگەی بەهێز هەیە لەسەر بونی پەیوەندی لە نێوان زیادبونی چەوریەکانی لەش وتوشبون بە شێرپەنجەی مەمک وکۆڵۆن . هەروەها توێژینەوەکە ئەوە رون دەکاتەوە کە پەیوەندی هەیە لەنێوان جۆری ئەو خواردنانەی خەڵکی دەیخۆن لەگەڵ توشبون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە.
توێژەرەوەکان دەڵێن، دەبێ گۆشتی هەڵگیراوو وشک کراو ، وەک گۆشتی رانی بەرازو بیکۆن وپەنجە ماسی نەخورێن و ، گۆشتی سوریش کەم بکرێتەوە بۆ 500گم لە هەفتەیەکدا . بەپێی ئەمە مرۆڤ دەتوانێ هەفتانە پێنج لەفەی بەرگر بخوات. هەروەها دەبێ لەخواردنەوەی هەمو جۆرەکانی مەی دوربکەوینەوە ، ئەگەرچی هەندێ توێژەرەوە پێیان وایە کەمێک مەی لەوانەیە رۆڵی هەبێ لە پارێزگاری لە توشبون بە هەندێ نەخۆشی تر.![]()
هەروەها دەبێ واز لەخواردنەوەی خواردنەوە شەکریەکان بهێنین کە دەبنەهۆی زیاد بونی کێشی لەش ، لەگەڵ کەم کردنەوەی خواردنەوەی شەربەتی میوە .![]()
ئەو راپۆرتەی لە بەرەنجامی ئەم توێژینەوە دەرچو ، هانی شیر پێدانی مەمک دەدات و پێی وایە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی توش بون بە مەترسیەکانی شێرپەنجەی مەمک لای دایک، هەروەک چۆن مناڵ دەپارێزێ لە قەڵەوی.:P:P:P:P
سەرچاوە: سایتی بەشی عەرەبیBBC