بابهت: مێژووی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ....
[size=24]مێژووی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ....[/size]
بۆئەوانەی هاندەری ريال مدريد....ن

[size=16]سانتیاگۆ بێرنابیۆ
پۆلینی لە لایەین UEFA : پێنج ئەستێرە 
ناونیشان : شەقامی دی كۆنشا ئیبینا - مەدرید
بەرواری كردنەوەی : 14-12-1947
خاوەنەكەی : یانەی ڕیال مەدرید
جۆری فریزەكە : Desso GrassMaster كە باشترین جۆری فریزە لە جیهان
ئەندازیارە سەرپەرشتیكارەكان : مانوێل مۆنیۆز مۆنیستیرۆ - لویس سۆلێر
ئەندازیار چاودێر لەسەر فراوان كردنی : ئەنتۆنیۆ لامێلا
لەخۆگرتنی هاندەران : هەشتا هەزار و چوار سەد هاندەر 80.400
[/size]
یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ قەڵای یانەی ڕیال مەدریدـە،،،كارەكان بۆ دروست كردنی یاریگاییە نوێیەكە لە 27ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 1944 دەستی پێ كرد لە بڕیارێك لە لایەن كارگێرانی یانە بۆ ئەوەی یاریگایە كۆنەكە كە بە ناوی چامارتن بوو كە لە ساڵی 1923 كرابۆوە وە جێگەی 22.500 هاندەری لەخۆ دەگرت وە لەو كاتە هاندەرانی یانەی ڕیال مەدرید ڕۆژ بە ڕۆژ زیادی دەكرد بۆیە بیرۆكەی گەورە كردنی یاریگا دەرچوو،،،لە مانگی دیسێمبەری ساڵی 1947 یاریگاییەكی بە شێوەیەكی فەرمی كرایەوە وە ناوی گۆڕا بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ وەك ڕێزلێنانێك لە سەرۆكی یانەـی ئەو كات وە ڕێزلێنانەكە بە شێوەیەكی فەرمی لە 4 ـی یەناییری ساڵی 1955 كاتێك یاریگایەكە بە شێوەیەكی فەرمی لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپی كرایەوە،،،بە حوكمی ئەوەی یانەی ڕیال مەدرید ئەو كات یەكێك بوو لە باشترین یانەكانی جیهان وە ناوبانگێكی زۆری دەركردبوو دەبووایە یاریگایەكی وا گەورە دروست بكرێت بۆ ئەوەی جێگەی هاندەران ببێتەوە،،،یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ سێ یاری كۆتایی خوولی شامپیۆنزلیگ ـی لەخۆ گرتۆتەوە ا ئێستا ئەوانیش لە ساڵانی 1957 و 1969 و 1980 وە بڕیار وایە كەوا یاری كۆتایی شامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی 2009-10 لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام بدرێت وە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یارییەكانی جامی جیهانی ساڵی 1982 لە خۆ گرت وە هەروەها یارییەكان جامی ئەوروپا ساڵی 1964،،،،یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ پەیوەندییەكی زۆر باشی لەگەڵ میترۆـی مەردید هەیە،،،یەكەم یاری لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە نێوان هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بیلینیسێچ ـی پورتوگالی بوو كە بە ئەنجامی 3-1 بۆ یانەی ڕیال مەدرید كۆتایی پێهات وە یەكەم گۆڵ لە ڕێگەی یاریزان سابینۆ باریناگا تۆمار كرا.



[/center]