بابهت: رایكارد: وا باشترە گوتی پەیوەندی بە یانەكەمانەوە بكات….
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەل رۆژنامەی “marca“ـی ئیسپانی راهێنەری یانەی گالاتاسارای توركی ” فرانك رایكارد” ووتی : یاریزانی هێلی ناوەراستی یانەی ریال مەدرید ” گوتی” وا باشترە بێتە ریزی یانەكەمان ئەمە لەلایەك بۆ ئێمە باشەو لەلایەكی تریشەوە بۆ خودی ئەو یاریزانە چونكە ئەو خۆی باش دەزانێت كە ئێستا زۆر زەحمەتە جێگای ببێتەوە لە ناو ئەستێرەكانی پرێس چونكە لەو هێلەی كە گوتی یاری دەكات زۆر یاریزانی لێهاتووتری بەدەست كەوتووە.راهێنەری هۆلەندی یانەی گالاتاسارای ووتی: لەو كاتەی كە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بەرشلۆنەم لەدەست بوو لەو كاتەی كە یاریمان لەگەل یانەی شاهانە هەبوایە ئەوا یاریزانێكی تایبەتیم بۆ گوتی دەست نیشان دەكرد چونكە ئەو بە باشی لە خزمەت یانەكەیدا بوو. لەوماوەی رابردوودا بە تایبەت لە دوای هاتنی “ژابی ئالۆنسۆ” بۆ ریزەكانی یانەی ریال مەدرید وا چاوەروان دەكرێت كە گوتی ئەو یانەیە بە جێ بێلیت هەربۆیە بەرپرسانی یانەی توركی داوای ئەو یاریزانە دەكەن
[imgr]http://xeyalup.comyr.com/uploads/1250366814.jpg[/imgr]



[/center]