بابهت: یــۆری گــاگـــاریــــــن
[center]یۆری گاگارین

[size=16]گەشتەوانێكی بۆشایی سۆڤیەتیە، لە دایك بووی (9/مارس/1934)، گاگارین بەیەكەم مرۆڤ دائەنرێ ، كە توانیبێتی هەڵفڕێ بۆ بۆشایی دەرەكی ، و خولانەوە بە دەوری زەویدا، لەرێكەوتی (12-اپریل-1961)، بەسواری گالیسكەی بۆشایی ڕووسی(فۆستۆك1).
سەرەتای ژیانی :
یۆری ، لە خێزانێكی هەژار لە دایك بووە ، لە (كلۆشیۆ)، لە نزیك (گزاتسك) كە شوێنێكە لە رۆژ ئاوای (مۆسكو) لە (روسیا)، كە دواتر شوێنی نیشتەجێ بوونی بەناوی ئەوەوەنرا ، وەك رێزلێنانێك بۆی لەساڵی (1968). باوكی دارتاش بووە، دایكیشی سەرگەرمی خوێندن بووە ، ڕێزبەندی لە نێوان چوار خوشك وبراكەی ، سێ یەمینە، خوشكە گەورەكەی پەروەردەی ئەكرد ، لەبەر لە ماڵ نەبوونی زۆربەی كاتی دایك و باوكی ، بۆبژێوی پەیداكردن ، هەروەكو زۆربەی خانەودەكانی یەكیەتی سۆڤیەت . خانەوادەكەیان تووشی ناخۆشی بووە، لە ماوەی شەڕی جیهانی دووەم ، دوو براشی لەدەست داوە لەكاتی شەردا ، لەگەڵ ئەڵمانیەكان كاتێك كە بە دایلیان گرتن ، لە كۆتایی جەنگیشدا نەگەڕانەوە . هەردەم مامۆستاكانی بەزیرەك و لێهاتوو باسیان كردووە ، وازهێنانی لە مامۆستای ماتماتیكی و پەیوەندیكردنی بە هێزی ئاسمانی لە لەشكری سوور، كاریگەری دیاری لەسەر یۆری جێهێشتووە .
فێربوونی :
لەكاتی كاركردنی لە یەكێك لە كارگەكانی ئاسن ، هەڵئەبژێردرێ بۆ پڕۆژەی مەشقكردن ، لە پەیمانگای تەكنۆلۆژی لە شاری (سرتوف) ، لەكاتی مانەوەی لەوێ ، پەوەیەندی ئەكات بە یانەیێكی فڕۆكەوانی ، و مەشقكردن ، بۆ هەڵفڕینی فڕۆكەی بچووك ، وای لێ هات گرنگی بەم ئارەزووە نوێیەی بداو ، زۆربەی كاتەكانی پێیەوە خەریك بووە تائەوە كاتەی فێری هونەری فڕۆكەوانی بوو ، بە شێوەیێكی رێك و پێك ، وە بوو بە هاندەرێك بۆئەوەی پەیوەندی بكات بە كۆلێژی فرۆكەوانی جەنگی ، لە ئۆرنبێرگ لەساڵی 1955ز ، دوای تەواو كردنی خوێندنەكەی لە سرتۆف . لە كۆلێژیشدا چاوی كەوت بە فالانتیا گۆڕیشیفیا ، وە لە ساڵی 1957ز بوون بە هاوسەر، ولە دوای تەواو كردنی مەشقەكەش بەشێوەیێكی دروست لە سەر فرۆكەی میگ(15) ، لەبنكەیێكی ئاسمانی دامەزرا ، لەنزیك سنووری نەرویجی ، لە هەرێمی مۆڕماسك.
كاركردنی لە پرۆژەی بۆشایی گەری سۆڤیەتی :
لەساڵی 1960ز ، ئەندازیارانی پرۆژەی بۆشاییگەری سۆڤیەتی ، دەستیان كرد بە لێكۆڵینەوەو كاركردنی ورد ، لەسەر دۆزینەوەی كەسانی شیاو و لێهاتوو ، تامەشقیان پێ بكرێ ، و ئامادە بكرێن ، بۆ ئەم كارە چاوەڕوان كراوەی ، كە گۆڕانێك دروست ئەكات لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی ، چونكە سەركەوتنی یەكیەتی سۆڤیەت لە پرۆژەی بڕینی بۆشاییگەریان ، ئەوه ئەگەێنی ، كەئەمان سەركەووتن بەسەر وڵاتەیەكگرتووەكان ، بەتایبەت لە لێكۆڵینەوەی بۆشاییگەری ، لەم كەتەدا هەر كێبركێیەكی بێ ئەندازە خۆی ئەنواند ، لە نێوانی ئەم دوو زلهێزەدا ، لە هەموو بوارێكدا بیست كەس هەڵبژێردرا ، كە یۆری یەكێك بوو لەوان ، و خرانە ژێر جۆرەها شێوازی تاقی كردنەوەی لاشەیی ، و دەروونی توند ، بۆ مسۆگەركردن لە سەركەوتنی كارەكە ، لە كۆتاییدا ئەوە مایەوە كەیەكێك لەم دوو ناوە هەڵبژێردرێ( یۆری گاگارین ، یان گیرمان تیتۆف) ، بۆ ئەوەی ببێ بە یەكەم كەس كەئەچێ بۆ بۆشایی ئاسـمان ، ئەوە بوو یۆری گاگارینی كورتە باڵایان هەڵبژارد ، چونكە لەكاتی مەشق و تاقی كردنەوەكان سەر كەتووتربوو ، وە جگە لەمەش خاوەنی كەسایەتیێكی نەرم و سادە بوو.
یۆری لەبۆشایی ئاسمان:
لە دوانزەی ئەپریلی 1961 ، یۆری یەكەم كەس بوو كەزەوەی ببینێ لە بۆشایی دەرەكیدا، بەسواری گالیسكەی (فۆستۆك1) . بەپێی دەزگاكانی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی ، ئەوكاتەی كە یۆری لە بۆشایی ئاسماندا بووە ، وتویەتی (هیچ بوونێك بۆ خودا نابینم لێرە)، بەڵام هیچ بەڵگەێك لەسەر ڕاستی ئەم وتەیه نییە چونكە تۆماركراوە رێكۆردەرییەكان هیچ جۆرێك لەم وتانەی تیانییە ، لەم كاتەی كە ئەم لە بۆشایی ئاسماندا بوو، پلەی بەرزكرایەوە لە یاریدەدەری یەكەم ،بۆ پلەی پێشڕەو(رائد) . سۆڤیەت بە جارێ سەری سوڕمابوو لە گەڕانەوەی یۆری ، چونكە ئەوان ئەمەیان چاوەڕوان نەئەكرد ، نیكیتا خرۆشۆف ، یۆری بە نەبەردێكی نەتەوەیی دانا ، بەهۆیەوە ناوبانگی تادەهات زیاتر ئەبوو . ئەم سەركەوتن و دەسكەوتە سەرنجی خرۆشۆفی ڕاكێشا ، كە پڕۆژەی بۆشاییگەری سۆڤیەتی بەدەستی هێناوە ، بۆیە فەرمانی دا كەپارەی زیاتر ببەخشرێ به جبەخانەی موشەكی سۆڤیەتی ، كە بەهۆیەوە چەكی ئاسایی پشت گوێ خرا ، بۆیە بوو بەهۆی بێزاری و توڕەبوونی دەزگاكانی لەشكرو سوپا و، دابەزینی ئاستی خرۆشۆف لە ڕووی ڕامیاریەوە.
لە دوای گەڕانەوەی بۆ سەر زەوی :
لە دوای گەڕانەوەی بۆسەر زەوی ، یۆری بوو بەیەكێك لە گرنگترین كەسایەتییە بەناو بانگەكان وسەردانی وڵاتانی جیهانی ئەكرد ، وەك ریكلامێك بۆ یەكێتی سۆڤیەت .وە لەگەڵ ناوبانگەكەیدا بەڕێكی هەڵسو كەوتی ئەكرد ، بەڵام ئەمه شوێنەوارێكی نەریتی بۆ دروست كرد ، ئەوە بوو كە ڕاهات لەسەر مەی خواردنەوە ، كەبەهۆیەوە كێشەی خێزانیشی پێ چارەنەئەكرا ، پاشان بوو بە جێگری ئەنجوومەنی سۆڤیەتی ، تائەوكاتەی كە گەڕایەوە بۆ (سیتیستار)تا هاریكاربێت لە دروستكردنی گالیسكەیێكی بۆشاییگەری كە ، توانای ئەوەی هەبێت كەزێتر لە جارێك بەكاربهێنرێ ، ئەوەبوو لەساڵی 1967ز ئەو لەوێ كاری ئەكرد ، كاتێ كە گالیسكەی بۆشاییگەری(سویوز) سەركەوتنی بەدەست نەهێنا ، و گەشتە وانێكی سۆڤیەتی تیایدا گیانی لەدەستدا ، بەناوی ڤلادیمیر كۆمارۆف.
كۆچی دوایی كردنی :
بەهۆی سروشتی كارەكەی ، كەجێگری بەڕێوەبەری مەشق كردن بوو ، لە سیتی ستار، ئەبوایە جارێكی تر هەڵفڕێ بە سواری مێگ-15، تا مۆڵەتی فڕۆكەوانی پێ بدرێ ، ئەوە بوولە 27-مارس- 1968ز ، لەكاتی مەشق كردنێكی ئاسایی(رۆتینی) لە نزیك (كیزراچ)، بەهۆی كەمووكوڕیەكی هونەری نەزانراو ، فرۆكەكەی تێك شكا ، و خۆی و ڕاهێنەرەكەی بوون بە قوربانی.[/size][/center]
لـــــهگــــهڵ ههر چرکه تهمهن کــهم دهکــا
ئـــهڵــێ چاکه بــکــه هــــهتـــاکــــو مــــاوی
خـــۆ تـــۆ بــهبێ هـــۆ دروســت نــهکـــراوی

[size=24]www.lawykurd.net[/size]




[/center]