بابهت: تەماتە مرۆڤ لە نەخۆشییەكانی دڵ دەپارێزێت

تیمێكی پسپۆر لە زانكۆی كامبریجی بەریتانی ئاشكرایان كە خواردنی تەماتە مرۆڤ لە نەخۆشییەكانی دڵ دەپارێزێت. هەروەها تیمەكە ئەوەشیان
ئاشكراكرد كە وێڕای ئەوەی تەماتە پارێزگاری لە دڵی مرۆڤ دەكات، هاوكات مرۆڤ لە جەڵدەی دەماغیش دەپارێزێت. تیمە پسپۆرەكە ئەوەشیان
روونكردۆتەوە كە گیراوەی تەماتە ماددەیەكی تێدایە بەناوی لایكوبین و ئەم ماددەیەش بەرگری لە جۆرێكی كۆلیسترۆل بەناوی LDL دەكات و بەمەش
مرۆڤ بە خواردنی تەماتە و ئاوی تەماتە و گیراوەی تەماتە لە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵدەی دەماغ بەدوور دەبێت. لەمبارەوە دكتۆر پیتەر كیركباتریك
كە یەكێكە لە تیمە پسپۆرەكە لەبارەی تەماتەوە دەڵێت: كاریگەرییەكانی خواردنی تەماتە زۆر لەو دەرمانانە باشترە كە دكتۆرەكان بۆ كەمكردنەوەی
كۆلیسترۆڵ بۆ نەخۆشەكانی دەنووسن. شایانی باسە تیمە پسپۆرەكە تاقیكردنەوەیان لەسەر سەد و پەنجا نەخۆش كردووە كە نەخۆشی دڵیان
هەبووە و دەركەوتووە كە لە ماوەی هەشت هەفتەدا خواردنی تەماتە سوودێكی زۆری پێگەیاندوون و تەندروستییان بەرەو باشی چووە. بۆیە تیمەكە
ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كە نەخۆشییەكانی دڵیان هەیە تەماتە زۆرتر بخۆن.
سەرچاوە www.kurdi.sabahmajid.com
I love it
____________________________________
Impossible is NOTHING[/center][/size]