بابهت: ماسی و تیشکی خۆر بۆ بەهێزکردنی هزر
![]()
توێژەرانی زانکۆی "Manchester"ی بەریتانی لەسەر ڕووپەری "Journal of Neurology, Neurosurgery and Psychiatry"دا نووسیویانه، که کەسانی بەتەمەن دەتوانن به وەرگرتنی بڕێکی باش له ڤیتامین "D" ئاستی هزری خۆیان بەهێزبکەن.
له لێکۆڵینەوەیەكدا توێژەران نزیکەی 3000 پیاوی نێوان تەمەن 40 بۆ 79 ساڵیان پشکنی. ئەو بەشداربووانەی بڕێکی یەکجار زۆر له ڤیتامین "D" له خوێنەکانیاندا هەبووه، له زنجیرەیەكی تاقیکردنەوە هزرییەکاندا توانایەکی زیاتریان نیشانداوه، بەبەراوردکردن لەگەڵ هاوتەمەنەکانی خۆیان ئەوانەی هێندەی ڤیتامین "D"یان نەخواردووه. تا چەند پیاوان پیربوون، زیاتر کاریگەری ڤیتامین "D" لەسەریان گەشەیکردووه. فاکتەری تێکچوونی وەك خەمۆکی، وەرزی ساڵەکان و جووڵەی کۆرپه پشتگوێ نەخران و لێكدانەوەیان بۆ کرا.
"David Lee"، سەرپەرشتیاری ئەم لێكۆڵینەوه، دەڵێت: "ئەوەی ئێمە توانیومانه بیسەلمێنن، پەیوەندییەکی زۆر ئاشكرا و باوەڕپێکراوی نێوان لێکدانەوەی زانیارییەکان و کەمی ڤیتامین 'D'یه."
ئەم لێکۆڵینەوەیه تەنها لەو پەیوەندییەدا دەوەستێت، لەکاتێکدا توێژەران بەتەواوەتی هۆکاری بایۆلۆژی پەیوەندی باسکراو نازانن. لەمبارەیەوه "David Lee" دەڵێت: "ئێمه پێمانوایه، که ڤیتامین 'D' دەبێته پتەوکردنی دەمارگیری و هەروەها دروستکردنی گواستراوەکانی ناو مێشك ڕێکدەخات."
تیشکی خۆر بەسەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین "D"ی دادەنرێت. بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان به شێرپەنجەی پێست، هۆشیاری دەدرێت، که مرۆڤ لەشی ڕاستەوخۆ نەخاته بەر تیشکی خۆر.
"David Lee" پێیوایه، که مرۆڤ له بەهار و پاییزدا دەتوانێت بۆ ماوەی 15 خولەك لەبەر تیشکی خۆردا پاڵبکەوێت و گوێ به ئاکامە مەترسیدارەکان نەدات. بەڵام ماسی و هەروەها بڕێکی کەم له هێلکه و بەرووبوومی شیرەمەنی بەسەرچاوە گرنگەکانی ڤیتامین "D"ی دادەنرێن.