بابهت: بەرشەلۆنە سێهەمین نازناوی بەدەستهێنا
[imgl]http://www.azmarsport.com/wenekan/mesikas.jpg[/imgl]
[size=16]یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی سێەمین نازناوی لەم وەرزەدا بەدەستهێناو ناوی خۆی لەمێژوی تۆپی پێدا نەخشاند.
شەوی ڕابردوو لەیاریەكی ئاست بەرزو لوتكەییدا هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و مانچستەریونایتدی ئینگلیزی كۆتا یاری ئەم ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایان ئەنجامدا، كەتێیدا یانەی بەرشەلۆنە توانی سەركەوتن بەدەستبهێنێت و بۆ سێهەمین جار لەمێژویدا جامی ئەو پاڵەوانێتیە بەرزبكاتەوە.
یاریەكە كەلەیاریگای "ئۆڵۆمپیكۆ"ی شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا ئەنجامدرا، بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەلام لەبەرژەوەندی بەرشەلۆنە كۆتایی هات، گۆڵەكانیش یاریزانان "ساموێل ئیتۆ"ی كامیرۆنی لەخولەكی 10 و "لیۆنێل میسی" ئەرجەنتینی لەخولەكی 70 تۆماریانكرد.
بەمەش بەرشەلۆنە پاش هەریەكە لەنازناوەكانی "لالیگا و شاری ئیسپانیا" توانی سێهەمین نازناو لەم ساڵدا بەدەستبهێنێت و مێژوویەكی گەورەو مەزن بۆ خۆی دروست بكات[/size]
(( خوایـــه به ئیمان و ئیسلامهوه بمانژیێنه ..به ئیمان و ئیسلامهوه بمانمرێنــه..به ئیمان و ئیسلامهوه زیندوومان كهوه))
من لة فةيسبووك
www.facebook.com/danikurd
