بابهت: ئاگاداری دژە ڤایرۆسی AVG بن سیستەمەكەتان دەسڕێتەوە
ئەم كاتەتان باش..
ئاگاداری دژە ڤایرۆسی AVG بن سیستەمەكەتان دەسڕێتەوە:
وەكو دەزانین پرۆگرامی دژە ڤایرۆسی AVG كە ناسراوترین دژە ڤایرۆسی ئۆنلاینی بێ بەرامبەرە لە ئەنتەرنێتدا، ماوەیەك لەمەوبەر رایگەیاند كە ڤایرۆسێكی بەناوی PSW.banker4.APSA دۆزیوەتەوەو لە كۆمپیوتەردا سڕیویەتەوە. بەڵام لە راستیدا ئەو فایلەی كە ئەو دژە ڤایرۆسە سڕیوتەوە، فایلێكی زۆر سەرەكی سیستەمە لە ویندۆزدا بە فایلی user32.dll ناسراوە. سڕینەوەی ئەو فایلە دەبێتە هۆی ریستارتبوونەوەی بەردەوامی ویندۆز.
دیارە ئەو گرفتە تەنیا بۆ ویندۆز XPی هاتۆتە پێش. ئەوانەی تووشی ئەو گرفتە دەبن بەناچاری دەبێ ویندۆزەكەیان بگۆڕن. دیارە ئەوە یەكەم جار نییە كە دژە ڤایرۆسی AVG فایلێكی سەرەكی سیستەم دەسرێتەوە و كێشە بۆ بەكارهێنەران دەخولقێنێ.ئاگەداربن.......
لەگەل رێزم.....
