بابهت: ئینتەرمیلان کەوتە داوی یەکسان بونەوه
[imgl]http://www.maxi-fond-ecran.com/fond-ecr … an_004.jpg[/imgl]
[size=16]لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 35ی خولی ئیتاڵیدا، یانەکانی ئینتەرمیلان و رۆما کەوتنە داوی یەکسان بونەوە.
لە یاری یەکەمدا، ئینتەرمیلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی کیڤۆڤیرۆناو یارییەکەیان بە یەکسانی و بە دو گۆڵ بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات.
سەرەتا هێرنان کریسپۆ لە خولەکی 3ی تایمی یەکەمدا گۆڵی پێشکەوتنی یانەی ئینتەری تۆمارکرد، دواتر مارکۆلینی لە خولەکی 27دا ئەنجامەکەی بۆ یانەی خاوەن یاریگا یەکسان کردەوەو تایمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لە تایمی دوەمیشدا بە هەمان شێوە ئینتەرمیلانی ئینتەرمیلان دەستپێشخەریان کردو ماریۆ بالوتێلی لە خولەکی 65دا گۆڵی دوەمی بۆ تۆمارکردن، زۆری نەخایاند لوچیانۆ دی ئۆلیڤێرا لە خولەکی 73دا ئەنجامەکەی بۆ کیڤۆڤیرۆنا یەکسان کردەوە، وێڕای هەوڵەکانی هەردو یانە بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، سەرئەنجام یارییەکە بە یەکسانی کۆتایی هات.
بەمەش کیڤیۆڤیرۆنا بوه خاوەنی 36 خڵ و لە پلەی شازدەیەمدایە، لە هەمان کاتدا خزمەتی یانەی میلانی کرد کە ئەمشەو روبەڕوی یانەی یوڤی دەبێتەوەو بە 70 خاڵ لە پلەی دوەمدایە، هەروەها ئینتەرمیلان 78خاڵی هەیەو هەر لە پێشەنگدایە.
لە یارییەکی دیکەشدا یانەی رۆما درێژەی به ئەنجامە خراپەکانیدا، کە لە دو یاری رابردویدا بردنەوەی تۆمارنەکردوەو بە دو گۆڵ لەگەڵ یانەی کالیاری یەکسان بون.
تۆتی و پیرۆتا گۆڵەکانی یانەی رۆمایان تۆمارکرد، ئەلیساندرۆ ماتری و ئەکوافرێسکا گۆڵەکانی یانەی کالیاری تۆمارکرد.
بەمەش رۆما 54 خاڵی هەیەو هەر لە پلەی شەشەمدا مایەوە، کالیاری 50 خاڵی هەیەو لە پلەی نۆیەمدایە.
ئەنجامەکانی تر:
ئەتلەتنتا1 – 1جەنەوا
تۆرینۆ1 – 1پۆڵۆنیا
لیچی1 – 1ناپۆلی
سێنا1 – 0پالێرمۆ
کاتانیا0 – 2فیورنتینا[/size]
(( خوایـــه به ئیمان و ئیسلامهوه بمانژیێنه ..به ئیمان و ئیسلامهوه بمانمرێنــه..به ئیمان و ئیسلامهوه زیندوومان كهوه))
من لة فةيسبووك
www.facebook.com/danikurd