بابهت: ڕائول: شێتنیم تا واز لەڕیاڵ بێنم
[imgl]http://www.azmarsport.com/wenekan/raul09.jpg[/imgl]
[size=16]ڕائول گۆنزالێسی ئیسپانی و یاریزانی بەتوانای یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەنیە ڕیزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.
پاش ئەوەی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی لەژمارەی دوێنێیدا هەواڵی ئەوەی بلاوكردەوە كەیانەی مانچستەرسیتی دەیەوێت بۆند "ڕائول گۆنزالێس"ی ئیسپانی و هێرشبەری بەتوانای یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئەو وولاتە پەلكێشی ڕیزەكانی بكات، یاریزانی ناوبراو ڕەتی ئەوەی كردەوە ڕیزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.
ڕۆژنامەكە لەژمارەی ئەمڕۆیدا ئەوەی بلاوكردۆتەوە كە ڕائول نەك ئامادەنیە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵێت بەڵكو ڕەتی كردۆتەوە كە گوێبیستی ئەو هەواڵە بێت كەباس لەگواستنەوەی دەكات بۆ ڕیزەكانی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی.
هەمان كات ڕۆژنامەی ماركا ئەوەشی بلاوكردۆتەوە كە رائول پاش بلاوكردنەوەی هەواڵەكە پەیوەندی كردووە بە یەكێك لەهەوالسازەكان ئەوەی پێ ڕاگەیاندووە كە شێت نیە تاكو ڕیزەكانی یانەیەك جێبهێڵێت كەزۆرێك لەتەمەنی لەوێدا سەرف كردووە.[/size]
(( خوایـــه به ئیمان و ئیسلامهوه بمانژیێنه ..به ئیمان و ئیسلامهوه بمانمرێنــه..به ئیمان و ئیسلامهوه زیندوومان كهوه))
من لة فةيسبووك
www.facebook.com/danikurd