1

بابه‌ت: ئەو کچەی خۆیشی نەیزانیبوو جیاوازە

http://standardkurd.net/wenekan/womenTalking.jpg
[size=16]لەم رۆژانەدا بەرنامەیەک لە تەلەفزیۆنێکی ئاسمانی کوردی بڵاو دەبێتەوە بۆ ئەوانەی پێیان وایە جیاوازن و هەڵسەنگاندنی ئەوەی کە چەندە جیاوازن وەئەستۆی خۆیان بێت بەڵام ئەم ئافرەتە بێ ئەوەی خۆی بزانێت بەراستی جیاوازە. دکتۆرەکانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی موفەتحی وەرامین لە ئێران لە نەشتەرگەرییەکیاندا شتێکی زۆر سەیریان لە ناوەوەی جەستەی ئافرەتێکدا دیت.
بە پێی راپۆڕتی هەواڵنێری ناوەندی هەواڵی ئێران، خاتوو "حەوا حوسەینی" تەمەن 17 ساڵان کە بە هۆی ئەوەیەوە زگی ئێشابوو و پاشان دکتۆرەکان زانیبوویان کیستی هەیە و ویستبوویان کیستەکەی لە رێگەی نەشتەرگەرییەکەوە هەڵبگرن، هیچ کات لە فکری ئەوەدا نەبوون کە ئاناتۆمی جەستەی ئەو کچە لەگەڵ مرۆڤەکانی دیکە جیاواز بێت. پاش ئەوەی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان توانی کیستێکی حەوت کیلۆیی لە جەستەی حەوا دەربێنێت، ئەگەری ئازار لە ئاپاندیسی ئەو کچە خستییە گومانەوە و هەر بۆیە وەکو هەموو نەخۆشێکی دیکە و هەموو هەموو مرۆڤێکی دیکە لای راستی جەستەی حەوایان هەڵدڕی و هەرچەندە گەڕان نەیانتوانی ئاپاندیس لەلای راست بدۆزنەوە داوای یارمەتیان لە دکتۆری نەشتەرگەری گشتی نەخۆشخانەکە کرد. دکتۆرەکانی بواری نەشتەرگەری پاش گەڕانێکی تێروتەسەل تێگەیشتن کە هەموو ئەندامانی ناوەوەی جەستەی حەوا جیاوازە لەگەڵ مرۆڤەکانی دیکە.
واتە دڵ و جەرگ و ئاپاندیسی بە پێچەوانەی شوێنە سرووشتییەکانی خۆی بوو. دکتۆر "مەنسوور مێهرزاد" نەشتەرگەری گشتی نەخۆشخانەکە ئەو شتەی زۆر بە کەم وەسف کرد و گوتی:
"ئەمە لە زانستی پزشکیدا پێی دەگوترێت situs inversus و زگماکییە و تەنها بە فەحسی هەموو بەشەکانی جەستە دەکرێت لە شوێنی ئەندامەکانی جەستە ئاگادار بیت". ناوبراو هەروەها لە درێژەدا گوتی:
"بەپێچەوانه ‌بوونی ئەندامانی ناوەوەی جەستە کەسەکە تووشی گیروگرفت ناکات بەڵام لە کاتی روودانی شتێکی بەپەلە ئەوە دکتۆر یان نەشتەرگەرەکەیە بۆ دۆزینەوەی شوێنی دروستی ئەندامەکە تووشی گرفت دەبن".
بە پێی ئەو لێکۆڵینەوەیانەی کراوە بەپێچەوانە بوونیی ئەندامانی ناوەوەی جەستەی مرۆڤ، یەک لە 60 ملیۆن روودەدات. دڵ لە لای راستەوە بوونیش یەک بە 12 هەزار روودەدات. حەوا حوسەینی ئەو کچەی کە دوای نەشتەرگەرییەکەی پەی بە جیاواز بوونی خۆی بردبوو لەوە کە لەگەڵ مرۆڤەکانی دیکە جیاوازە گەلێ شادمان بوو. لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا لەم 17 ساڵەی تەمەنیدا هەستی بە پێچەوانە بوونی شوێنی دڵ و ئەندامەکانی دیکەی ناوەوەی جەستەی نەکردبوو؟ گوتی: "هەرچەند چەند جار نەخۆش کەوتبووم بەڵام دکتۆرەکان بەو جیاوازییەیان نەزانیبوو و دیارە خۆیشم هیچکات هەستم بە لێدانی دڵم لە لای راستەوە نەکردبوو".[/size]

كـــــــــــــــــMاHakنــــــــــــــــى
(( خوایـــه‌ به‌ ئیمان و ئیسلامه‌وه‌ بمانژیێنه‌ ..به‌ ئیمان و ئیسلامه‌وه‌ بمانمرێنــه‌..به‌ ئیمان و ئیسلامه‌وه‌ زیندوومان كه‌وه‌))

http://www.ittihadfans.com/fans/attachments/18142d1212795345-1-gif?stc=1


من لة فةيسبووك

www.facebook.com/danikurd

2

وه‌ڵام: ئەو کچەی خۆیشی نەیزانیبوو جیاوازە

ماشااللە .......دەستت خۆش بێت....

وەڵڵا بەراستی جياوازە....جياوازە.....:D...جيوازە...

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

به‌ خێر بێن بۆ >>  کۆرگه‌ی ديڤيدی بۆ کورد‌


http://www.kurdup.com/uploads/a90aec58b2.jpg

3

وه‌ڵام: ئەو کچەی خۆیشی نەیزانیبوو جیاوازە

ده ست خۆش Cannyبه راستى جياوازه:/

4

وه‌ڵام: ئەو کچەی خۆیشی نەیزانیبوو جیاوازە

بێگومان لەهەموو ئەوانەى لەبەرنامەى من جیاوازم بەژدارى دەکەن جیاوازترە هەر لەئێستاوە خەڵاتەکەى بردەوە پیرۆزە!

Nothing..!!

5

وه‌ڵام: ئەو کچەی خۆیشی نەیزانیبوو جیاوازە

SMART نووسی:

بێگومان لەهەموو ئەوانەى لەبەرنامەى من جیاوازم بەژدارى دەکەن جیاوازترە هەر لەئێستاوە خەڵاتەکەى بردەوە پیرۆزە!

lol

6

وه‌ڵام: ئەو کچەی خۆیشی نەیزانیبوو جیاوازە

به راستى موحجيزه يه ده ست خوش

له هه رشوينى كوليكى سورم ديبى         بوى جوم كه ر هه زاران درك له بيم جه قيبى

7

وه‌ڵام: ئەو کچەی خۆیشی نەیزانیبوو جیاوازە

ده سخۆش ..........

كه سيرته كه م وامه زانه حه زم ليته
250 م ون كردوه و شكم ليته

8

وه‌ڵام: ئەو کچەی خۆیشی نەیزانیبوو جیاوازە

[size=16]سبحانة لله  ده ست خوش[/size]

رۆژێک ژیان له‌ مردنی پرسی:

بۆچی خه‌ڵک منیان خۆشده‌وێ و تۆیان خۆشناوێت؟

مردن وتی چونکه‌ تۆ درۆزنێکی جوانی ،

به‌ڵام من راستیه‌کی به‌ ئازارم .