بینینی ڤاکسین لێدان لەخەودا مانای چییە؟
بینینی ڤاکسین لێدانی کەسی خەون بین، بۆخۆی یاخود بۆ منداڵی، مانای ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو کەسە بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دەستی یارمەتی بۆ درێژ دەکرێت لەلایەن کەسێکەوە.
ڤاکسین لێدان بە مانای ڕزگاربوون لە دەرد و نەخۆشی و بەڵاش دێت. بە مانای کەسێکی پارێزگار دێت بۆ ئەوکەسەی کە خەونەکەی بینیوە.
بینینی کەسێک کە ڤاکسین لێدەدات لە خەودا مانای چییە؟
بینینی کەسێکی تر کە ڤاکسین لێدەدات لە خەودا، واتا کەسی خەون بینەکە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کارێکی خێری و یارمەتی کەسانی تر دەدات.