بینینی پشیلەی ڕەش لە خەودا مانای چییە؟

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە پێک دێت لەم بەشانە - Table of Contents

بە شێوازێکی گشتی بینینی پشیلەی ڕەش مانای بێ خێری و بەخیلی دەگەیەنێت. ئەو کەسەی کە خەونەکەی بینیوە لەلایان چەند کەسێکی نزیک و دووری خۆی تووشی بەخیلی و پلان گێری خراپ دەبێت.
پشیلەی ڕەش لە خەودا بە مانایەکی تریش دێت ئەویش ئەوەیە ئەو کەسەی خەونی پێوە بینیوە لەوانەیە تووشی کەسانێک ببێتەوە کە زیانی پێ بگەیەنن وەکو هاوڕێی خراپ و مێردی خراپ یاخود ژنی خراپ.

بینینی پشیلەی ڕەش لە خەودا

لەوانەیە کەسەکە چەند کەسێکی بەخیل و حەسوود لە دەوروو بەری هەبن، لەبەر چەند هۆیەکی جیاواز تووشی کێشە و ناخۆشی ببێت. بە شێوازێکی گشتی بینینی پشیلە لێکدانەوەی باشی بۆ دەکرێت بەڵام پشیلەی ڕەش لێکدانەوەی باشی بۆ ناکرێت.

لە خەودا کوشتنی پشیلەی ڕەش مانای چییە؟

لە کاتێکدا بینینی پشیلەی ڕەش ئاماژە بە کەسی نەویستراو و ناحەز و بەخیل دەکات کە لە دەوری کەسەکە هەن، کوشتنی پشیلەی ڕەش لێکدانەوەی دوور خستنەوەی کەسە ناحەزەکان و نەویستراوەکانی بۆ دەکرێت. هەروەها کەسەکە لە کێشە و باری خراپ ڕزگاری دەبێت. ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت پلانگێری بۆ بکەن سەرناکەون لە کارەکانیاندا.

بینینی بەچکە پشیلەی ڕەش لە خەودا مانای چییە؟

بینینی بەچکە پشیلەی ڕەش ئاماژەیە بە هاتنە پێشی چەند کێشە و گرفتێک بۆ کەسەکە و بۆ ماوەیەکی کورت دەتوانێت زاڵ بێت بەسەر نەهامەتی و کێشەکان بە ئاسانی.

لە خەودا گاز گرتنی پشیلەی ڕەش

ئاماژە بە درووست بوونی کێشە و گرفتی ژیانی رۆژانە و گرتفت لە کارەکەی دەکات. هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە کەسەکە توانای ڕووبەڕوو بوونەوەی نابێت بەرامبەر بەو کەسانەی کە دەیانەوێت زیانی پێ بگەیەنن.

دەربارەی پشیلەی ڕەش، زانای ئیسلامی لێکدانەوەی خەونەکان نابلووسی دەڵێت:

پشیلە لە خەودا خزمەتکارە. پشیلە دزێکە کە لەناو بازنەی ئەو ماڵە بوونی هەیە. لەوانەیە خزمەتکارێکی ئافرەتی فێلباز بێت.

بینینی پشیلەی ڕەش لە خەودا مانای چییە؟

بابەتی لێکدانەوەی خەون دەربارەی بینینی پشیلەی ڕەش لە خەودا مانای چییە؟ ـت خوێندەوە، ئەوەت لەیاد نەچێت کەوا مەرج نییە بینینی هەموو جۆرە خەوێک ئاگادارکردنەوەیەکی یان هەواڵێکی داهاتوو بێت. شوێنی خەونەکە و باری دەروونی و کات و سات و وردەکارییەکانی تری ناو خەونەکە گرینگی زۆریان هەیە. بۆیە پێشنیار دەکەین هەموو وردەکارییەکانی ناو خەونەکەت بە جیا بگەڕێیت و سەیری لێکدانەوەکەی بکەیت بۆ ئەوەی بتوانی لێکدانەوەیەکی تێر و تەسەل بۆ خەونەکەت بەدەست بهێنیت. شیکردنەوەکان لە چەند سەرچاوەیەکی بیانی و ناوخۆیی وەرگیراون لە ڕووی راستی و درووستی پشتی پێ نابەسترێت. لە کۆتاییدا تەنها خودای گەورە و میهرەبان زانایە بە کار و رووداوەکانی سەر مرۆڤەکان(الله يعلم).

Facebook
Telegram
WhatsApp
Twitter
Pinterest
LinkedIn
Email

7 thoughts on “بینینی پشیلەی ڕەش لە خەودا مانای چییە؟”

  1. لە ماڵەوەلە پەنجەرەوە؟سەیریدەرەوم کرد دوو سەیارەخەریک بوو ئاگریان دەگرت کاتێک چووم هەواڵ بە دایکم بەم پشیلەیەکی گەورەی لێ بوو هەرچەن زۆر پشیلەم خۆش ئەوێت بەڵام ئەترسام لێی وە زمانم لاڵ بوو بوو نەم ئەتوانی هاوار بکەم کاتێک پشیلەکە پەلامار دەستی دام قیژاندم و چومە لای دایکمدوو بێچووە پشیلەی لا بوووەهەوڵمان ئەیا بیان کەینە دەرەوە نەمان ئەدۆزینەوە

  2. لەخەومدا لەسەر کۆسپەیەكی کەمێك بەرز لەگەڵ دایکم و باوکم و خوشک و برام دانیشتبوون پشیلەکە لە خوار کۆسپەکە ویستی پەلامارم بدات بەڵام نەیتوانی چونکە بەرز بوو ئایە مانای چییە ؟

  3. لە خەونم دا لەگەڵ چەندن کەسێکی نزیکم بووم جنێک لە دوای من بوو گوتی ناچمە ئەو ماڵانەی نوێژی تێدا دەکرێ دوای کۆمەڵەک پشیلە لە دەورم
    کۆ بونەوە سەرەتا زەرد بوون بەڵام دوای بوونە ڕەش لە پشتیشمدا هەستم بە ئازار دەکرد بێ ئەوەی پشیلەکە گازم لێ بگرێ دوای لەناو خەونەکەم
    دا بەخەبەر هاتم ئەوەی دیتم خەون بوو بۆ کەسەکانم
    دەگێڕانەوە مانای چیە؟

    1. بسم الله الرحمن الرحیم

      سەرەتا با ئاماژە بەوە بکەین کە پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: “الرؤيا الصالحة جزء من ستة وأربعين جزءا من النبوة” – واتە: “خەونی باش بەشێکە لە چل و شەش بەشی پێغەمبەرایەتی”

      لێکدانەوەی بەشەکانی خەونەکە

      • جن: ئاماژەیە بۆ دوژمنێکی نادیار یان کەسێک کە نیەتی خراپی هەیە
      • نوێژ: نیشانەی پارێزراوی و بەهێزی ئیمانە
      • پشیلە:
        • پشیلەی زەرد: ئاماژەیە بۆ نەخۆشی یان دوودڵی
        • پشیلەی ڕەش: بەپێی هەندێک لێکدانەوە، ئاماژەیە بۆ چاوی پیس یان سیحر
      • ئازاری پشت: دەکرێت ئاماژە بێت بۆ بارگرانی یان کێشەیەک کە لە پشتەوە دێت

      لێکدانەوەی کۆتایی

      بەپێی ئەم خەونە، وا دەردەکەوێت کە:
      1. پارێزراویت لە خراپە بەهۆی نوێژەوە
      2. هەندێک کەس هەوڵی زیان گەیاندنت دەدەن
      3. پێویستە زیاتر ئاگاداری خۆت بیت لە ڕووی ڕۆحی و جەستەییەوە

      ئامۆژگاری گرنگ

      1. زیادکردنی نوێژ و زیکر
      2. خوێندنی ئایەت الکورسی
      3. پاراستنی خۆت لە چاوی پیس بە دوعاکانی پێغەمبەر (د.خ)


      ئایەتی قورئانی پەیوەندیدار:
      “وَقُل رَّبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ هَمَزَاتِ الشَّيَاطِينِ” (المؤمنون: 97)
      واتە: “بڵێ: پەروەردگارا پەنات پێ دەگرم لە وەسوەسەی شەیتانەکان”

      والله أعلم – تەنها خوای گەورە زانایە بە ڕاستی و دروستی ئەم لێکدانەوەیە

  4. لە خەومدا لەگەڵ خێزانەکەم بە پیادە ئەڕۆشتین وەک ئەوەی پیاسەو شتی وابکەین شەو بوو کاتەکەی بەس تاریک نەبوو بڵێی تاریک بێت ڕووناکی گڵۆپ و شت هەبوو، لە سەری کۆڵانێک وەستاین دوو پشیلەی ڕەشی لێبوو وەک ئەوەبوو پەلاماری یەکیان دابێت تۆزێ برینار بوون ئیتر لە یەکتریمان جیاکردنەوە پشیلەکان سێری منیان ئەکرد و ئەیان میاوان وەک ئەوەی بیانەوێت بێن بۆم بەس نزیکیش نابوونەوە وەکو ئەوەی پەلامارم بدەن بەس ئەترسان نەئەهاتن بۆم

  5. سلام علیکم
    من لەخەوما پشیلەیەکی زەردی قەڵەوجار واش هەبوو زەعیف ئەبوو لەبەردەگای ژوورێک بەتەمابوو دەرگای بۆ بکەمەوەو هێرشم بۆ بێنێ بەڵام دەرگام نەکردەوە لە ژێر دەرگاکەوە ڕاوم ئەنا هەتا لە ماڵ رۆشتە دەرەوە لە ناو حەوشە مایەوە جاروبار ئەهاتم سەیرم ئەکردوو نەعلێکم تێ ئەگرت پاشان پشیلەیەکی ڕەشیشیم بینی لە حەوشە ئەویش بەتەما بوو بۆم بێت بەڵام نەی ئەتوانی ڕاوم ئەما
    تێبینی پێرێ لەماڵی براکەم پشیلەیەکی سپەیان دۆزیبویەوە ئیتر هەر باس باسی پشیلە بوو نازانم لەوانەیو کاریگەری ئەوە بێت بەڵام پێش خەوتن هیچ بیرم لای پشیلە نەبووە هیچ

  6. لەگەڵ مێردەکەم مناڵمان نەدەبوو بەچکەی پشیلەیەکی ڕەشمان کرد بە مناڵی خۆمان مێردەکەم پێی نامورتاح بوو لەجێگەی خەوەکەمان ئەگیرا گازی لە دەستمان ئەگرت زۆر زۆر دڕندە بوو نەمان ئەزانی چۆن خۆمانی لێ دەرباز بکەین

پەیامێک یاخود خەونەکەی خۆت لێرە بنووسە:

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *