بارینی بەفر لە خەودا لەکاتی هاویندا
بارینی بەفرە لە خەودا بە یەک شێواز لێکنادرێتەوە. بەڵکو بە چەند جۆرێک لێکدانەوەی بۆ دەکرێت. ئەگەر لەکاتی هاوین لەناوەڕاستی گەرما و وشکی بەفر بارین ببینێت ئەوا لێکدانەوەی باشی بۆ ناکرێت. واتای خەم و خەفەت و نەخۆشی و بێ پارەیی، و هاتنی کێشە و بەڵا دێت. هەروەها بارینی بەفر لە شارێك بە زۆری هەراسان بوونی خەڵک بەم هۆیەوە ئەوە هاتنی عەسکەری پاشاێکی زۆردارە بۆ هەرێمەکەو ئازاردانی خەڵکەکەیە. بە شێوەیەکی گشتی ئەگەر لەکاتی خۆی نەبێت بارینی دەردە غەمە بۆ خەڵکی هەرێمەکە.
بارینی بەفر لەکاتی زستاندا
ئەگەر بەفر لە کاتی زستان و سەرما و سۆڵ باری ئەوا خێر و بەرەکەتە بۆ خاوەن خەونەکە. ئەو کەسە توشی شتی چاک و خێردار دەبێت.
خواردنی بەفر لە خەودا
خواردنی لە خەودا قسەکردنی بە سوودە. هاتنی سوود و قازانجە بۆ کەسی خاوەن خەونەکە. سەرکەوتنە لە ژیانی رۆژانە و کار و کەسابەتیدا.
نووستن لەسەر بەفر
لە خەودا نووستن لە سەر بەفر دو مانای جیای هەیە، یان تووش بوونی غەم و نەخۆشییە یانیش بە پێچەوانەوە ڕزگار بوون و نەمانی نەخۆشی و دەرد و بەڵایە.
2 thoughts on “بینینی بەفر، وەور لە خەودا مانای چییە؟”
لەم وەرزەدا بەفرێکی زۆر باریبوو ڕێگا و شت ھەموو سپی بوو بوو بەڵام لە ھەندێ شوێن وابوو لە ھەندێ وانەبوو لەگەڵ ھەندێ کەس بووم کە دەمێکە نەمبینوون
بابەتی بینینی بەفر لە خەودا نوێ کرایەوە دەتوانن سەیری بکەن. هەروەها سەبارەت بە بینینی هەندێک کەس کە لەمێژە نەتبینیوە ئەم دەقەی خوارەوە بخوێنەرەوە:
لە خەودا بینینی کەسانێک کە لەمێژە نەتبینێبێت ئاماژەیە بۆ هاتنی ڕوداوێکی خۆش، ڕوداوێک کە لەمێژە چاوەڕێ دەکرێت بەڵام نەهاتوەتە دی و مانای هاتنە دی خواستەکانە. بە گشتی ئەوانەی ئەم جۆرە خەونە دەبینن، ڕوداو و هەواڵ و خۆشییەکی زۆر ڕویان تێدەکات لە ژیانی تایبەتی خۆیاندا.