بینینی بەفر، وەور لە خەودا مانای چییە؟

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە پێک دێت لەم بەشانە - Table of Contents

​بارینی بەفر لە خەودا لەکاتی هاویندا

بارینی بەفرە لە خەودا بە یەک شێواز لێکنادرێتەوە. بەڵکو بە چەند جۆرێک لێکدانەوەی بۆ دەکرێت. ئەگەر لەکاتی هاوین لەناوەڕاستی گەرما و وشکی بەفر بارین ببینێت ئەوا لێکدانەوەی باشی بۆ ناکرێت. واتای خەم و خەفەت و نەخۆشی و بێ پارەیی، و هاتنی کێشە و بەڵا دێت. هەروەها بارینی بەفر لە شارێك بە زۆری هەراسان بوونی خەڵک بەم هۆیەوە ئەوە هاتنی عەسکەری پاشاێکی زۆردارە بۆ هەرێمەکەو ئازاردانی خەڵکەکەیە. بە شێوەیەکی گشتی ئەگەر لەکاتی خۆی نەبێت بارینی دەردە غەمە بۆ خەڵکی هەرێمەکە.

بارینی بەفر لەکاتی زستاندا

ئەگەر بەفر لە کاتی زستان و سەرما و سۆڵ باری ئەوا خێر و بەرەکەتە بۆ خاوەن خەونەکە. ئەو کەسە توشی شتی چاک و خێردار دەبێت.

خواردنی بەفر لە خەودا

خواردنی لە خەودا قسەکردنی بە سوودە. هاتنی سوود و قازانجە بۆ کەسی خاوەن خەونەکە. سەرکەوتنە لە ژیانی رۆژانە و کار و کەسابەتیدا.

نووستن لەسەر بەفر

لە خەودا نووستن لە سەر بەفر دو مانای جیای هەیە، یان تووش بوونی غەم و نەخۆشییە یانیش بە پێچەوانەوە ڕزگار بوون و نەمانی نەخۆشی و دەرد و بەڵایە.

شەڕە بەفر قسەی نالەبار بە یەک ووتنە.

ماڵینی بەفر گرتنی ڕێبازی دینداری یە بە ڕاستی.

بینینی بەفر، وەور لە خەودا مانای چییە؟

بابەتی لێکدانەوەی خەون دەربارەی بینینی بەفر، وەور لە خەودا مانای چییە؟ ـت خوێندەوە، ئەوەت لەیاد نەچێت کەوا مەرج نییە بینینی هەموو جۆرە خەوێک ئاگادارکردنەوەیەکی یان هەواڵێکی داهاتوو بێت. شوێنی خەونەکە و باری دەروونی و کات و سات و وردەکارییەکانی تری ناو خەونەکە گرینگی زۆریان هەیە. بۆیە پێشنیار دەکەین هەموو وردەکارییەکانی ناو خەونەکەت بە جیا بگەڕێیت و سەیری لێکدانەوەکەی بکەیت بۆ ئەوەی بتوانی لێکدانەوەیەکی تێر و تەسەل بۆ خەونەکەت بەدەست بهێنیت. شیکردنەوەکان لە چەند سەرچاوەیەکی بیانی و ناوخۆیی وەرگیراون لە ڕووی راستی و درووستی پشتی پێ نابەسترێت. لە کۆتاییدا تەنها خودای گەورە و میهرەبان زانایە بە کار و رووداوەکانی سەر مرۆڤەکان(الله يعلم).

Facebook
Telegram
WhatsApp
Twitter
Pinterest
LinkedIn
Email

2 thoughts on “بینینی بەفر، وەور لە خەودا مانای چییە؟”

    1. بابەتی بینینی بەفر لە خەودا نوێ کرایەوە دەتوانن سەیری بکەن. هەروەها سەبارەت بە بینینی هەندێک کەس کە لەمێژە نەتبینیوە ئەم دەقەی خوارەوە بخوێنەرەوە:
      لە خەودا بینینی کەسانێک کە لەمێژە نەتبینێبێت ئاماژەیە بۆ هاتنی ڕوداوێکی خۆش، ڕوداوێک کە لەمێژە چاوەڕێ دەکرێت بەڵام نەهاتوەتە دی و مانای هاتنە دی خواستەکانە. بە گشتی ئەوانەی ئەم جۆرە خەونە دەبینن، ڕوداو و هەواڵ و خۆشییەکی زۆر ڕویان تێدەکات لە ژیانی تایبەتی خۆیاندا.

پەیامێک یاخود خەونەکەی خۆت لێرە بنووسە:

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *