بینینی ترێ لە خەودا
بینینی ترێ لە خەودا رزقێکی باش و بەرەکەت و هەمیشەییە. ئەگەر لە وەرزی خۆی وشە ترێ لێبکەیتەوە لە دار واتای دەستکەوتنی ماڵ و پارە و بەرەکەتە. لێکردنەوەی ترێ واتای هاتن و بەدەست گەیشتنی هەواڵێکی دڵخۆشکەر دەگەیەنێت. بە شێوازێکی گشتی لە ئیسلامدا بینینی ترێ لە خەودا لێکدانەوەی زۆر باشی بۆ دەکرێت. ترێێ ڕەش خۆشی و تەندرووستی دەگەیەنێت. ترێی سپی واتای خێزان و ژیانێکی ئاسوودە دەگەیەنێت لەگەل خێزان. بینینی ترێ لە وەرزی خۆی واتای ژیانێکی ئاسوودە و سەلامەت دەگەیەنێت بەڵام ئەگەر لە مەوسیم و وەرزی خۆیدا نەبێت بە مانای کێشە و ذلەڕاوكی لێکدەدرێتەوە.
ترێ لە قورئانی پیرۆزدا
ترێ یەکێکە لەو میوە جوانانەی کە خودای مەزن لە قورئانی پیرۆز لە یازدە ئایەت باسی کردووە.
لە چەندین فەرموودەی پێغەمبەر(ص) ئاماژەی پێ کراوە بە یەکێک لە رزقەکانی بەهەشت. بۆیە بە گشتی بینینی ترێ لە خەودا مانای باشی هەیە و واتای بەدەست هێنانی رزقێکی حەڵال و بەردەوامە بە تایبەتی ئەگەر لە کات و وەرزی خۆی بیت. بەڵام ئەگەر پێش وەرزی خۆی بیت هەندێک لە خەوناسان بە پەلە کردن بۆ بە دەست هێنانی رزق لێکی دەدەنەوە.
خواردنی ترێ لە خەودا مانای چییە؟
ئەگەر ئەم ترێیە لە وەرزی خۆیدا بێت ئەوا رزقێکی حەڵال و خۆش و بە بەرەکەتە بۆ ئەو کەسە. بەڵام ئەگەر وەرزی ئەم ترێیە لەکاتی خۆی دا نەبێت رزقێکی خراپ و کاتی و حەرامە و لە پیش کاتی دەست نیشان کراو ئەگاتە دەستی.
بینینی ترێی ڕەش لە خەودا مانای چییە؟
خوارنی ترێی ڕەش لە خەودا واتای ڕزگار بوونە لە نەخۆشی و چەلەمەکانی تەندرووستی. ئەو کەسە تووشی هیچ نەخۆشییەک نایەت لە ماوەی ژیانیدا کە ماویەتی. ژیانێکی ئاسوودە و خۆش بەسەر دەبات. بینینی ترێی ڕەش ئەگەر لەکاتی خۆی دانەبێت غەم و خەفەتە و رزقێکی کاتییە ئەگەر لە کاتی خۆی دا نەبێت نەخۆشییە.
لێکدانەوەی خەون بینین بە ترێ
ترێی هەڵواسراو بە دارەوە ترسە. هەندێک لە زانایان دەڵێن لێکردنەوەی یەک ووشەیە ترێ لە دار مێو بەدەست هێنانی ماڵە لە لایەن ژنێکەوە یان ترێ رەش ماڵێکی کاتیە بەردەوام نابیت یان خەم وخەفەتێکە. یان نەخۆشیە بینینی دەنکە ترێی رەش بە ژمارەیەکی دیاری کراو لە پێش دەرگای دەستەڵات دارە بە ژمارەی دەنکەکان قامچی پێ دەکەویت ئەگەر لە کاتی خۆی نەبیت بەڵام ترێی سپی جگە لە خێرو خۆش نەبیت هێج ناخۆشیەکی نیە بە تایبەتی بۆنەخۆش شیفایە هەر چەندە بە گشتی ترێ لە خەو باشە بەڵام زیاتر دەگەرێتەوە بۆ باری دەروونی خەو بینەکە.
وەرگرتنی ترێ لە کەسێکی دەسەڵاتدار
ئەو کەسەی لە دەرگای دەسەڵات دار یان سوڵتان ترێ وەر بگرێت لێی ئەدرێ.
بینینی ترێی سپی لە خەودا مانای چی دەگەیەنێت؟
ترێی سپی زۆر باشە بە تایبەتی بۆ نەخۆش، خواردنی ترێ لەخەودا مانای مەی خواردنەوەیەمەی خواردنەوەش لەخەودا مانای ترێ خواردنە. لە خەودا بینینی ترێی سپی واتای باشی هەیە. ئەو کەسەی خەونەکە دەبینێت لە دەرد و نەخۆشی ڕزگاری دەبێت. ترێی سپی مانای خاوەن بوونە بە منداڵ. یاخود منداڵێکی صالح و باشی دەبێت لە داهاتوودا.
شیکردنەوەی کڕینی ترێ لە خەودا
کڕینی ترێ لە خەودا واتا ئەو کەسە دەبێتە خاوەن ماڵ و مولکی دنیا. بینینی وشە ترێیەک مانای خاوەن مال و مولکە لەلایان ئافرەتێکەوە.
6 thoughts on “بینینی ترێ لە خەودا مانای چییە؟”
لە خەونمدا کەسێکی ناسیاو ترێی ڕەش و سپی بۆ هێنام لە کاتێکدا ترێی ڕەش زۆرتر بوو لە ترێی سپی تکایە خەونەکەم مانای چی هەیە🥲
مانای خەونی ترێی ڕەش و سپی
خەونی ترێی ڕەش و سپی خاوەن مانایەکی قووڵ و جیاوازە:
هێماکانی خەون
– بوونی ترێی ڕەش زیاتر لە سپی:
– ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاری لە ژیانتدا
– دەکرێت نیشانەی ڕووبەڕووبوونەوەی هەندێک چەالاکی یان بڕیاری گرنگ بێت
مانا دەروونناسییەکان
– کەسێکی ناسیاو هێنانی ترێ بۆتان:
– پیشانی دەدات کە کەسێک یارمەتی و پاڵپشتیت دەکات
– ئاماژەیەکی باشە بۆ پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێز
تێگەیشتنی گشتی
ئەم خەونە دەکرێت نیشانەی ئەوە بێت کە:
– گۆڕانکارییەکی باش لە ژیانتدا ڕوودەدات
– سەرەڕای دژوارییەکان، هیوا و ئاسوودەیی بەردەوامە
لە خەونمدا وامزانی بەرسیلەیە گوتمە خوشکم ئەها بەرسیلە (پەسیرە) بەلام کە چوم لێی کەمەوە دیتم ترییە بەلام رەنگی سەوز بوو
سڵاو لانا.
ئیبن سیرین دەڵێت: ترێ لە خەودا بەڵگەیە لەسەر ژنان، چونکە خواردنی ترێ چێژ و تامێکی خۆشی تێدایە. هەروەها ئیبن سیرین دەڵێت: ترێ ئاماژەیە بۆ مارەبڕین. واتە لای ئیبن سیرین بینینی ترێ لە خەودا زیاتر بە ژنان و بە مارەبڕینەوە بەستراوەتەوە، بۆیە ئەو ترێیەی لە خەونەکەتدا بینیوتە لەم ڕوانگەیەوە لێکدەدرێتەوە.
تەنها خوای گەورە زانایە بە راستی و دروستی لێکدانەوەی خەونەکان. هیوادارم خوای گەورە خێر و چاکەت بۆ بنووسێت و باشترین رێگات نیشان بدات.
لە خەونمدا وشە ترێی سپی و سورم بینی بەلام گەورە و جوان بون لە سەلاجەکە هێنامە دەر بۆ هاوسەرەکەمم دانا هاوسەردارم و خاوەن مندالو ئیشی خۆشمم ماناکەی چیە
بسم الله الرحمن الرحیم
هیوادارم خەونەکەت خێر بێت و خوای گەورە بە خێری بگێڕێت. با بە وردی شیکردنەوە بۆ خەونەکەت بکەین.
پەری ئازیز، لە خەونەکەتدا ترێ ڕووی داوە، با بزانین ئیبن سیرین و نابلسی دەربارەی ترێ و ترێی سپی چی دەڵێن:
• ئیبن سیرین دەڵێت: ترێ لە خەودا ئاماژەیە بۆ ژنان، چونکە خواردنێکی خۆش و بە چێژە.
• ئیبن سیرین دەڵێت: ترێی سپی ئەگەر لە کاتی خۆیدا بوو خێرە، بەڵام ئەگەر لە کاتی خۆیدا نەبوو، بینەری خەونەکە ماڵ و سامانێک بەر لە کاتی خۆی بەدەست دەهێنێت.
• نابلسی دەڵێت: ترێ لە خەودا ڕزق و ڕۆزییەکی باش و بەردەوام و فراوانە.
بە گشتی، ئەوەی دەربارەی ترێی سپی هاتووە زیاتر لە خێر و ڕزق و ڕۆزی نزیکە، و جۆری ئەم خێرە بەپێی ئەوەیە کە خەونەکەت لە وەرزی ترێدا بووبێت یان نا. ئەوەی ترێکانت بۆ هاوسەرەکەت دانا و لەگەڵ ژیانێکی خۆش و خێزان و کارێکی باشدا دێتەوە، وێنەیەکی دڵنەوایی بەخشە بۆ خەونەکەت.
تەنها خوای گەورە زانایە بە راستی و دروستی لێکدانەوەی خەونەکان. هیوادارم خوای گەورە خێر و چاکەت بۆ بنووسێت و باشترین رێگات نیشان بدات.