بینینی سێو لە خەودا مانای چییە؟

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە پێک دێت لەم بەشانە - Table of Contents

بە گشتی مانای بینینی سێو لە خەودا

بینینی سێو لە خەودا واتای رزقی حەڵال، کارێکی بە خێر، قازانج، گەیشتن بە ویست و حەزەکان لێکدەدرێتەوە. سێو بە مانای هاوسەرگیری و سەرکەوتن و منداڵ و هێز و توانا و زۆری و بەرەکەت و پارەش دێت.
ئەو کەسەی خەون بە سێو دەبینێت بە هەر شێوەیەک بیبینێت واتای ئەوەیە کە چانس و کارەکانی بەرەو باش دەروات ئەو کەسە دەگاتە ئامانج و خەونەکانی.

سێو لە خەودا بەمانای مندال دێت،‌ هەروەها بۆ سوڵتان و پاشا ماڵ و موڵکە بۆ بازرگان بازرگانی و پارەیە و بۆ جوتیاریش بەرو بومی بەسوود و زەوی کشتوکاڵییە.

بینینی سێوی شیرین لە خەودا

لە خەودا بینینی سیوی شیرین واتای هاتنی ڕزقێکی حەڵاڵە.

بینینی سێوی ترش لە خەودا

بینینی سێوی ترش لە خەودا واتای هاتنی رزقێکی حەرامە.

سێو وەرگرتن لە سوڵتان یاخود پاشا لە خەودا.

لە خەودا سێو وەرگرتن لە سوڵتان یان پاشا لێکدانەوەیەکی زۆر باشی بۆ دەکرێت.

بۆن کردنی سێو لە خەودا.
ئەو کەسەی لەمزگەوت سێوێک بۆن بکات ئەوا کچکی خانەدانی دەست ئەکەوێت و ئەی خوازێ و هاوسەرگیری لەگەل دەکات.

بینینی سێوی بۆگەن لە خەودا.

ئەو کەسەی سێوی بۆگەن لە خەودا ببینێت واتای ئەوەیە کە کارەکان و ئەو پلانانەی کە دایناوە بۆ کارەکەی بە باشی ڕایی نابێت و کێشە و چەلەمەی بۆ دێتە پێش.

بینینی سێوی سوور لە خەودا مانای چییە؟

واتای بینینی سێوی سوور لە خەودا هاتنی سوود و بەرژەوەندییە لەلایان کەسێکی گەورەوە. لێکردنەوەی سێوی سوور لە دار دا واتای ئەوەیە ئەو کەسە دەبێتە خاوەن منداڵێکی کچ.

بینینی سێوی سپی لە خەودا مانای چییە؟

واتای هاتنی قازانجە لە کارێکی بازرگانی یاخود لە شوێنێکی تر.

خواردنی سێو لە خەودا

خواردنی سێوی شیرین لە خەودا واتای ڕزقێکی حەڵاڵە و خواردنی سێوی ترش رزقێکی حەرامە یاخود خەم و قازانج کردنی پارەیەکی گوماناوییە.

کۆکردنەوەی سێو لە خەودا

کۆکردنەوەی سێو لە خەودا بە گشتی واتای بەرەکەت و هاوسەرێکی خێردار لێکدەدرێتەوە. ئەو کەسەی خەونی بە کۆکردنەوەی سێو دەبینێت واتای بەدەست کەوتنی سامانە لە کەسێکی بەڕێز و بەخشندە یاخود دەستکەوتنی سامانە لە کار و پیشەکەی خۆی کە ئەنجامی دەدات.

کۆکردنەوەی سێوی سوور لە خەودا مانای چییە؟

مانای کۆکردنەوەی سێو لە خەودا بە گوێرەی ڕەنگەکان دەگۆڕێت.
بینینی کۆکردنەوەی سێوی سوور لە خەودا واتای ئەوەیە کەسی خەون بین دوای تەنگ و چەڵەمە و ماندوو بوونی زۆر لە ژیاندا دەگاتە ئەو ئامانجانەی کە خەونی پێوە دەبینی.

کۆکردنەوەی سێوی سەوز لە خەودا مانای چییە؟

بەگوێرەی شیکەرەوەی خەونەکان بینینی کۆکردنەوەی سێوی سەوز بەدەست کەوتنی سوود و پارەیە گەیشتنە بە خەونەکان و هاوسەرگیرییە.

لە خەودا بینینی کۆکردنەوەی سێو لەناو ئاو دا

بینینی کۆکردنەوەی سێو لەناو ئاو دا بەواتای ئاشکرابوونی درۆ دێت کە بەرامبەری کراوە، خۆش بوونی ژیان و خۆشبەخت بوون و گەورە بوون و تێگەیشتوو بوون دێت. هەروەها بە مانای چارەسەر بوون و نەمانی ئەو کێشە و ناخۆشییانە دێت کە پێشتر تووشی بووە و زۆر ئاستەنگی و ناخۆشی و دەردی پێوە بینیوە.

بینینی سێو لە خەودا مانای چییە؟

بابەتی لێکدانەوەی خەون دەربارەی بینینی سێو لە خەودا مانای چییە؟ ـت خوێندەوە، ئەوەت لەیاد نەچێت کەوا مەرج نییە بینینی هەموو جۆرە خەوێک ئاگادارکردنەوەیەکی یان هەواڵێکی داهاتوو بێت. شوێنی خەونەکە و باری دەروونی و کات و سات و وردەکارییەکانی تری ناو خەونەکە گرینگی زۆریان هەیە. بۆیە پێشنیار دەکەین هەموو وردەکارییەکانی ناو خەونەکەت بە جیا بگەڕێیت و سەیری لێکدانەوەکەی بکەیت بۆ ئەوەی بتوانی لێکدانەوەیەکی تێر و تەسەل بۆ خەونەکەت بەدەست بهێنیت. شیکردنەوەکان لە چەند سەرچاوەیەکی بیانی و ناوخۆیی وەرگیراون لە ڕووی راستی و درووستی پشتی پێ نابەسترێت. لە کۆتاییدا تەنها خودای گەورە و میهرەبان زانایە بە کار و رووداوەکانی سەر مرۆڤەکان(الله يعلم).

Facebook
Telegram
WhatsApp
Twitter
Pinterest
LinkedIn
Email

2 thoughts on “بینینی سێو لە خەودا مانای چییە؟”

    1. سڵاو!
      ناوەڕۆکی بابەتەکە دەسکاری کرا و بەگوێرەی پێویست وەلامی لێکدانەوەی خەونەکەی بەرێزت دیاری کراوە.

پەیامێک یاخود خەونەکەی خۆت لێرە بنووسە:

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *