خەون بینین بە دوکەڵ چی دەگەیەنێت؟
دوکەل لە خەودا واتای ئازار و ئەشکەنجەیە لە خوای گەورەوە یان سزای دەسەڵات دارە.
بینینی دوکەلی سوتان لە خەودا
دوکەڵ لەخەودا واتای ئازار و ئەشکەنجەیە لە خوای گەورەوە یان سزای دەسەڵات دارە. هەروەها واتای خەم و پەژارەیە. ئەو کەسەی لە خەودا لەناو دوکەل بێت و بێتە دەرەوە ڕزگاری بێت، واتای گەرانەوەیە بۆ لای خودا پەشیمان بوونەوە و تۆبە کردن و واز هێنانە لە کاری خراپە.
ئەو کەسەی لە خەودا ببینێ ماڵی یان دوکانی دوکەڵی لێ هەڵدەستێ ئەو کەسە زەرەر ئەکات ودوای زەرەرەکە جارێکی تر قازانج ئەکاتەوە.
شیکردنەوەی خەونامە بینینی دوکەل لە خەودا بە گشتی
ئەوکەسەی بکەوێتەناو دوکەڵ تووشی گرانەتا ئەبێت. گەرمای دووکەڵ لە هاوین و زستان دا غەم و خەفەتە. دوکەڵی زۆر شەڕ و ئاژاوەیە. ئەگەر لە خەودا دوکەڵ ئەوەندە زۆر بێت و خەڵکی بەرچاوی خۆیان نەبینن ئەوە ئازارو زوڵم و غەم و خەفەت و غەزەبی خوای گەورەیە.
خنکان لەناو دوکەڵ لە خەودا
ئەو کەسەی لە خەودا ببینێت خەریکە دەخنکێت واتا کەسەکە لە ژێر هەڕەشەی دوژمندایە و ئەو کەسە دەکەوێتە ژێر فشار و پێویستە وریا بێت تا تووشی شەر و ئاژاوەی زارەکی نەبێتەوە.
بینینی دوکەلی سپی لە خەودا
بینینی بەرز بوونەوەی دوکەڵی سپی لە خەودا ئاماژە بە خێر و خۆشی دەکات و دوکەڵی ڕەش و بڵاوبوونەوەی ئاماژە ئاشکرا بوونی شتێک یاخود بابەتێک دەکات.
بینینی دوکەل و ئاگر لە خەودا
ئەگەر لە خەودا دوکەل و ئاگر بەیەکەوە بن و ئەو کەسە لەناو دوکەلەکە بێت ئەوا ئەو کەسە تەنگ و چەلەمەکانی زیاتر دەبێت.
دوکەل لە خەودا لە کۆمەلە خاڵێکی گرنگ
- بە گشتی بینینی دووکەڵ لە خەودا ئاماژەیە بۆ بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لەو شوێنەی دوکەڵەکەی لێ بەرز دەبێتەوە.
- سەرکەوتنی دووکەڵ بۆ ئاسمان مانای سەرکەوتنی کەسەکە دەگەیەنێت لە کارەکانیدا و دابەزینی دوکەڵ مانای شکستە.
- بینینی دووکەڵ لە خەودا بە مانای بەخت دێت لە کاتێکی نادیاردا.
- ئەو کەسەی لە خەویدا دوکەڵێکی چڕ ببینێت ئەوە بە مانای ناڕونی ئایندەی ئەو کەسە دەگەیەنێت کە خەونەکەی بینیوە.
- بینینی دوکەڵێکی کەم لە خەودا ئاماژیە بۆ خەون و خەیاڵی ڕۆمانسی ئەو کەسەی خەونەکەی بینیوە.
- دوکەڵی سوتانی ماڵ لە خەودائاماژەیە بۆکەوتنی دەسەڵات و لەدەستدانی بابەتێک.
- هاتنە دەرەوەی دوکەڵ لە خەودا مانای سەرکەوتن دەگەیەنێت لە پەیوەندی خۆشەویستیدا.
- ئەگەر کەسێک لە خەویدا لە ناوەڕاستی دوکەڵێک بێت ئەوە مانای وایە کەسانێکی زۆر بەغیلی پێ دەبەن.
- دوکەڵی بێ سەرچاوە مانای گومانی خراپ دەگەیەنێت.