بینینی دوپشک / دوپشك لە خەودا

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە پێک دێت لەم بەشانە - Table of Contents

بینینی دووپشک لەخەودا واتا ئەو کەسە لەلایەن کەسێکی حەسوودەوە فێلی لێ دەکرێت یان زیانی پێ دەگات.

بە گشتی دووپشک / دوپشك واتە مرۆفی دوو روو.

پێوەدانی دوپشک یاخود ئازار پێگەیشتن لە خەودا.

لە خەودا ئەگەر لەلایەن دووپشکەوە ئازارت پێ گەیشت، ئەوا چاکەیەکت پێدەگات.

ئەگەر لە خەودا لە دووپشکت دا، ئەوا دوژمنەکەت یان ئەو کەسەی کە ناحەزی تۆیە زیانی پێ دەگات.

کوشتنی دوپشک لە خەودا

ئەگەر لەخەودا دووپشکت کوشت، ئەوا دوژمنەکەت دەمرێت و لەناو دەچێت.

خواردنی دوپشک لە خەودا

ئەگەر لەخەوا گۆشتی دووپشک بخۆیت، ئەوا لەلایەن دوژمنتەوە قازانجێکت پێ دەگات.

ئەگەر بینیت دووپشک لەناو دووکانی خاوەن خەوەکە دایە یان لەناو ئەو جێگایە کەتۆ کاری تێدا دەکەیت ئەوەا کەسێکە
دەیەوێت دزیت لێ بکات.

ئەگەر بینیت لەسەرجێگاکەی خۆت بوو ئەوە کەسێک لەمالەوە ئەیەوێت زیان بە مالەوە بگەیەنێت وەک بردن و بەھەدەردانی سامانی مالەوە.

بینینی دوپشک / دوپشك لە خەودا

بابەتی لێکدانەوەی خەون دەربارەی بینینی دوپشک / دوپشك لە خەودا ـت خوێندەوە، ئەوەت لەیاد نەچێت کەوا مەرج نییە بینینی هەموو جۆرە خەوێک ئاگادارکردنەوەیەکی یان هەواڵێکی داهاتوو بێت. شوێنی خەونەکە و باری دەروونی و کات و سات و وردەکارییەکانی تری ناو خەونەکە گرینگی زۆریان هەیە. بۆیە پێشنیار دەکەین هەموو وردەکارییەکانی ناو خەونەکەت بە جیا بگەڕێیت و سەیری لێکدانەوەکەی بکەیت بۆ ئەوەی بتوانی لێکدانەوەیەکی تێر و تەسەل بۆ خەونەکەت بەدەست بهێنیت. شیکردنەوەکان لە چەند سەرچاوەیەکی بیانی و ناوخۆیی وەرگیراون لە ڕووی راستی و درووستی پشتی پێ نابەسترێت. لە کۆتاییدا تەنها خودای گەورە و میهرەبان زانایە بە کار و رووداوەکانی سەر مرۆڤەکان(الله يعلم).

Facebook
Telegram
WhatsApp
Twitter
Pinterest
LinkedIn
Email

8 thoughts on “بینینی دوپشک / دوپشك لە خەودا”

    1. السلام عليكم

      بەڕێزم، سوپاس بۆ پرسیارەکەت سەبارەت بە خەونەکەت. بە پێی سەرچاوە ئیسلامییەکان و بۆچوونی زانایانی خەون لێکدانەوە، دەتوانین ئەم خەونەت بەم شێوەیە شی بکەینەوە:

      ١. دووپشک لە خەوندا بە گشتی وەک هێمایەک بۆ دوژمن، ئازار، یان خراپەکاری دادەنرێت. ئەمە لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ:

      أ. کەسێک لە ژیانی ڕاستەقینەتدا کە مەبەستی خراپی هەیە یان هەوڵی ئازاردانت دەدات.
      ب. هەڕەشەیەک یان کێشەیەک کە لە ژیانتدا هەیە یان چاوەڕێی دەکەیت.
      ج. هەستی ناوەکی خۆت سەبارەت بە مەترسی یان نیگەرانی.

      ٢. ڕەنگی ڕەشی دووپشکەکە دەکرێت ئاماژە بێت بۆ:

      أ. شتێکی نادیار یان نهێنی لە ژیانتدا.
      ب. هەستێکی نێگەتیڤ یان ترسناک.
      ج. پێویستی بۆ وریابوون لە شتێک یان کەسێک.

      ٣. پێوەدانی دووپشکەکە دەکرێت ئاماژە بێت بۆ:

      أ. هەستکردن بە ئازار یان زیان لە لایەن کەسێک یان شتێکەوە لە ژیانتدا.
      ب. پێویستی بۆ بەرگریکردن لە خۆت لە بەرامبەر هەڕەشە یان مەترسییەک.
      ج. ئاگادارکردنەوەیەک بۆ وریابوون لە هەڵسوکەوت یان بڕیارەکانت.

      ڕێنمایی:

      ١. هەوڵ بدە بیر لە ژیانی ڕاستەقینەت بکەیتەوە و ببینە ئایا هیچ دۆخێک یان پەیوەندییەک هەیە کە هەست بە مەترسی یان نیگەرانی لێی بکەیت.

      ٢. خۆپارێزی و وریایی زیاتر بەکاربهێنە لە مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵک و دۆخەکاندا.

      ٣. ئەگەر هەست بە نیگەرانی دەکەیت، باشترە قسە لەگەڵ کەسێکی باوەڕپێکراو بکەیت یان داوای یارمەتی بکەیت.

      ٤. پەنا بۆ خودا ببە و نوێژی پاراستن (دوعای محفوظات) بخوێنە بۆ پاراستن لە خراپە.

      بەڵام تکایە لەبیرت بێت کە تەنها خودا دەزانێت مانای ڕاستەقینەی خەونەکان چییە، و ئەمە تەنها لێکدانەوەیەکە بە پێی سەرچاوە ئیسلامییەکان.

  1. عبدالقادر

    لەخەوم دا دوای نوێژی بەیانی بوو زیاتر لە 10 دوپشک ئەبون هەمویان زەرد بون بۆمان دەهاتن من بەدارێک دەم کوشتن دانەیەکیان بە کورەکەمی وەدا دواتر زەختم لەشوێنی پێوە دانەکەی کرد شتێکی وەک دەرزی لێ هاتە دەرەوە زەرد بوو زۆرم لێ کوشتن خەسوم لەماڵی ئێمەبوو چەند دانەیەک لەژێر ئەو بوو مردبون هوڕێیەکیشم لەماڵی ئێمە بوو من بەدار لەدانەیەکم دا نەمرد بەڵام کلکی لێبۆوە ئەو هاوڕێیەم دەیخستە ناو دەستی و فرێی دەدا بەڵام بۆ لای من دەهاتن زیاتر دواتر دەستم بە شتێک کەوت وام زانی هەوە خەبەرم بۆوە

    1. شیکردنەوەی گشتی خەونەکە

      لەم خەونەدا چەند سیمای گرنگ هەن کە پێویستن بە لێکدانەوە:

      سیمای یەکەم: دوپشک

      – دوپشک لە زۆر بیر و باوەڕی ئیسلامیدا وەک هێمای خراپە و زیان دادەنرێن
      – ڕەنگی زەرد و زۆر بوونیان لە خەودا دەکرێت ئاماژە بە دوژمن یان کێشە و گرفت بکات
      – پەیامی خەوەکە دەکرێت ئاماژە بە هەڕەشە و مەترسی بکات

      سیمای دووەم: کوشتنی دوپشک

      – کوشتنی دوپشک لە خەودا دەکرێت واتای بەرگری کردن و سەرکەوتن بێت بەسەر دوژمنان
      – دارەکە وەک ئامرازی بەرگری لێکدەدرێتەوە
      – زەختکردن و دەرزی لێهاتنەوە دەکرێت ئاماژە بە سەرکەوتن و ڕەواندنەوەی زیان بێت

      سیمای سێیەم: شوێنەکان و کەسەکان

      – بوونی خەسو و هاوڕێ لە خەوەکەدا دەکرێت ئاماژە بە پاراستن و پشتیوانی بکات
      – کلکی دوپشک دەکرێت واتای لاوازی و نەهێشتنی هەڕەشە بێت

      لێکدانەوەی ئایینی

      بەپێی فەرموودەکانی پێغەمبەر (د.خ):
      – خەون سێ جۆرن: خەونی چاک، خەونی لە خۆوە، خەونی ترسناک
      – دەبێت موسڵمان پاش بینینی خەونی ناخۆش، سێ جار بەلای چەپدا فوتی بکات
      – پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: “خەون سێ جۆرن: خەونی خودایی، خەونی نەفسانی، خەونی شەیتانی”

      پەیامی گشتی خەون

      دەکرێت ئەم خەونە پەیامی بەرگری و چاکسازی بێت لە ژیانتاندا، ئاماژەیەک بۆ دووربوون لە زیان و پاراستنی خۆ و بنەماڵەکەت.

      ئاگاداری کۆتایی

      تکایە ئاگادار بن کە تەنها خوای گەورە زانای ڕاستەقینەیە و لێکدانەوەی خەون پەیوەندی بە هۆکاری جۆراوجۆرەوە هەیە.

  2. السلام عليكم من کوڕێکم زەواجم نەکردوە لە خەونمدا دوپشکێک لەسەر قۆڵم بو بەرەبەرە ئەهاتە سەرەوە بەڵام منیش بەدەستم پیامێشا بە قایمی تا بیکوژم

  3. لەخەودا دوپشکم بینی وە دواتر کە بینیم باوکمم ئاگادار کردەوە ئەویش لەنێو کارتۆنێکی دانا

  4. سلام وعلیک بەڕێزم ، لە خەومدا من و دایکم چووینە ماڵەوە هەستمان بەدەنگێک سەیر کرد دواتر بینیمان دەنگی دووپشکێکی ڕەشی گەورەیە ، زۆر هەوڵماندا بیکوژین بەڵام بۆمان نە کوژرا دواتر هەر لەوکاتەدا هەست بە نائومێدی کرد و لەپڕ سەیری سەقفی ژووری مەتبخەکەمان کرد چەندەها دوپشکی ڕەشی قترانی گەورەی پێوەبوو .
    وە هییچ کامیان پێوەی نەداین سوپاس بۆ خودای گەورە. پاشان خەبەرمبووە لە خەوەکەم و تەنها وتم خودایە ئەم خەوەم بەخێر وەربگێرە.
    وە ڕاستیەکەی من ئەم خەوەم پێش نوێژی بەیانی بینیوە وە دەستنوێژیشم نەبوە بەڵام پێشترر بەهیچ شێوەیە دووپشکم لە خەودا نەبینییوە.

  5. لەخەونمدا لە لادێکەی ماڵی باوکم بوم لەلای دانەمەڕ بووم، دوپشکێکی زەردی زۆر گەورەم بینی ئەوەندە گەورەبوو وتم ئەمە ڕەنگە دووپشک نەبێت، وازم لێهێنا چومە ئەولاتر دانەیەکی ترم بینی، کوشتم، وتم خۆزگە ئەوی تریشم بکوشتایە.
    چومە ئەولاتر ڵەم دانەیە ترم بینی برایەکم لێمی شاردەوە زۆوەی نەیکوژم، بەڵام ئەویشم کوشت.

پەیامێک یاخود خەونەکەی خۆت لێرە بنووسە:

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *