خەون بینین بە ددان کەوتن چی دەگەیەنێت؟
ددانەکانى هاڕەرەکان لەخەودا ماناى گەورە و باشترینى میللەت دەگەیەنن.
هەرکەسێک خەوى بەکەوتنى بەو ددانانەى بینى ئەوا یان پارەى یان منداڵەکانى لەدەستدەدات.
ئەو ددانانە هەندێک لەشارەزایان پێیان وایە کە ماناى کەسە نزیکەکانى ناو خێزانەکان دادەنرێن، وە هەرکەسێک بینى کە ئەو ددانانەى دەکەون ئەوە وەک ئاگادارکردنەوەیەک وایە لەهەواڵێکى خراپ و سەرنەکەوتن لەکار و پڕۆژەکانیدا، یان لەوانەیە تووشى ڕێگرییەک بێتەوە لەبەدەستهێنانى ئەو ئامانجەى کە دەیەوێت بەدەستى بهێنیت، وە دەرهێنانى ئەو ددانانە ماناى درێژى تەمەن دەگەیەنێت.
ئەگەر کەسێک خەوى بینى بە کەوتنى ددانەکانى سەرەوەى بۆ ناو دەستى ئەوا بڕێکى زۆر لەپارەى دەستدەکەوێت، وە ئەگەر ددانەکانى سەرەوەى بکەونە ناو چاڵێکەوە ئەوا منداڵێکى کوڕى دەبێت، وە ئەگەر ددانەکانى بکەونە سەر زەوى ئەوا دەمرێت کەسەکە، وە ئەگەر کەسێک هەموو ددانەکانى بینى بکەون و نەتوانێت بیانبینێت لەخەوەکەیدا ئەوا خانەوادەکەى پێش ئەم دەمرن یان تووشى نەخۆشى دەبنەوە، وە ئەگەر کەسێک ددانەکانى خوارەوەى بکەون لەخەودا ئەوا تووشى دڵگرانى، ئازار و ناڵاندن دەبێتەوە.
ئەگەر کەسێک قەرزدار بێت و لەخەویدا بینى ددانەکانى دەکەون ئەوا قەرزەکەى دەداتەوە، وە ئەگەر کەسێک تەنها یەک ددانى بکەوێت ئەوا هەموو قەرزەکانى بەیەک جار دەداتەوە، وە هەرکەسێک هەموو ددانەکانى بەیەک جار بکەون ئەوا هەموو هاوڕێ و ئەندامانى ماڵەکەى دەمرن.
ئەگەر کەسێک خەونى بینى کە ددانەکانى دەکەون و دەیان خوات ئەوا منداڵەکانى دەمرن.
ئەگەر کەسێک بینى ددانەکانى دەکەون لەوانەیە زیان بەهاوڕێکاى بگات
وە ئەگەر کەسێک دوو ددانەکەى پێشەوەى بکەون ئەوا منداڵێک یان خوشک یان برایەکى دەبێت، وە کەوتنى تەنها یەک ددان ماناى لەدایکبوونى کوڕێکیەتى یان ئاشتەوایى دەبێتەوە لەگەڵ کەسێکى نزیکى یان هاوڕێیەکى کە پێشتر لەیەک دابڕاون.
وە ئەو کەسەى کە ددانەکانى دەکەون و تواناى نان خواردنى نابێت ئەوا هەژار دەبێت، بەڵام دەرهێنانى ددانەکانى هاڕین لەخەودا لەگەڵ هاتنى خوێندا ئەواماناىمردنى کەسێکى نزیکیەتى لەخێزانەکەیدا، بەڵام ئەگەر خوێنى لەگەڵدا نەبوو ئەوا یەکێک لەدراوسێ یان ناسراوەکانى دەمرن.
18 thoughts on “بینینی ددان کەوتن لە خەودا مانای چییە؟”
لە خەونم یەک ددانم کەوت بەڵام نەمبینی کەوتە کوێ لە ئاوێنە سەیرم کرد ددانێکی بچوکی لەجێگەی هاتبۆوە مانای چییە ؟
من ئەمرۆ خەوم بە کەوتنی ددانم بینی ددانی راستم لە خواربوو دوای دواوە ئەوی ترم نەبوو ئەویکەش لەتێک بوو دوای. لیم دەرهینا ئیتر بینیم دوو شوێن بەتالە
دوو ددانی پێشەوەیم بەشی خوارەوە رەش رەش بووبوو ئەلەقین و کەوتن دانەیەک بەدەستمەوە دەرهات دانەکەی تر کەوتە ناو دەمم تکایە مانەی چیە من ددانەکانم عەیبیان نیە خۆشم لە خەوەکەدا شۆک بووبووم کە لە پر رەش بوون و ئەلەقین
خەون لێکدانەوە زۆر جار ئاڵۆزە و دەکرێت مانای جیاواز هەبێت بۆ کەسانی جیاواز. بەڵام بە گشتی:
١. ددان لە خەوندا دەتوانێت نیشانەی هێز، متمانە بە خۆبوون، یان پەیوەندییەکان بێت.
٢. لەدەستدانی ددان دەکرێت ئاماژە بێت بۆ:
هەستی لەدەستدانی کۆنترۆڵ
گۆڕانکاری لە ژیاندا
ترس لە لەدەستدانی شتێکی گرنگ
٣. ددانی رەش یان خراپ دەکرێت نیشانەی:
نیگەرانی دەربارەی تەندروستی
هەستی شەرمەزاری یان خۆ بەکەمزانین
٤. ئەوەی یەک ددان بەدەستتەوە دەرچوو و ئەوی تر کەوتە ناو دەمت، دەکرێت ئاماژە بێت بۆ:
هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخێک
گۆڕانکارییەک کە بەشێکی دەتوانی بیبینی و بەشێکی ناتوانی
سلاو بەرێزم ئەمن لەخەونم دا ٣ لۆ ٤ ددانەکانی خوارەوەم نەمابوو و لەخەوەکەش گۆتم دەبی بچم چاکەمەوە بەس ددانی خۆم نا ددانی جوانکاریەکەم واتە ددانم هۆلیود سمایلە ئەویان نەمابوو ددانەکانی خۆم مابوو مانای چیە؟؟؟ و ددانەکانم نەدیت تانها دیتم نامابوو
السلام عليكم
بەڕێزم، سوپاس بۆ پرسیارەکەت دەربارەی خەونەکەت. بە پێی سەرچاوە ئیسلامییەکان و بۆچوونی زانایانی خەون لێکدانەوە، دەتوانین ئەم خەونەت بەم شێوەیە شی بکەینەوە:
١. ددان لە خەوندا بە گشتی نیشانەی هێز، توانا و پێگەی کۆمەڵایەتییە. لەدەستدانی ددان دەکرێت ئاماژە بێت بۆ هەستی لەدەستدانی هێز یان نیگەرانی دەربارەی پێگەی کۆمەڵایەتی.
٢. لەم خەونەدا، تۆ تێبینیت کردووە کە ددانە جوانکارییەکانت (هۆلیوود سمایل) نەماون، بەڵام ددانە ڕاستەقینەکانت ماون. ئەمە دەکرێت ئاماژە بێت بۆ:
أ. هەستکردن بە نائارامی دەربارەی ڕووکەشی دەرەکی و چۆن خەڵکی دەتبینن.
ب. گۆڕانکاری لە ژیانتدا کە کاریگەری لەسەر خۆپیشاندانت هەیە.
ج. هەستکردن بە ناڕاستگۆیی یان دوودڵی دەربارەی شتێک لە ژیانتدا.
٣. بیرکردنەوەت لە چاککردنەوەی ددانەکان دەکرێت نیشانەی ئەوە بێت کە هەوڵ دەدەیت کێشەیەک چارەسەر بکەیت یان هەوڵی باشترکردنی دۆخێک دەدەیت لە ژیانتدا.
٤. ئەوەی کە ددانە ڕاستەقینەکانت ماون دەکرێت ئاماژە بێت بۆ ئەوەی کە بنەڕەتی کەسایەتی و بەهاکانت بەهێزن، سەرەڕای هەر گۆڕانکارییەک لە ڕووکەشدا.
بەڵام تکایە لەبیرت بێت کە تەنها خودا دەزانێت مانای ڕاستەقینەی خەونەکان چییە، و ئەمە تەنها لێکدانەوەیەکە بە پێی سەرچاوە ئیسلامییەکان. هەر خەونێک دەکرێت مانای تایبەت بە خۆی هەبێت بۆ هەر کەسێک، بە پێی دۆخی ژیانی و ئەزموونەکانی.
من له خهونمدا ههستم به ئازار كرد له بهشی خوارهوهی ددانم وامزانی ئهو ئازاره هی یهكێك له دوو ددانهكی خوارهوهمی كهچی دواتر بینیم ددانێكی زیاد له ژوورهوه له پشت دوو ددانهكهی خوارهوهم ئینجا له دیوی ناوهوهی هاتبوو ئازاری ههبوو خۆم دهرم هینا بهوانهی دهورووبهرم پشان دهدا دهمگوت ددانم لێ بۆتهوه
بسم الله الرحمن الرحیم
شیکردنەوەی خەونەکە
سەرەتای شیکردنەوە
ددان لە خەوندا چەندین لێکدانەوەی هەیە بەپێی دۆخ و چۆنیەتی بینینی خەونەکە. بە گشتی ددان پەیوەندی بە خێزان، ماڵ و خزم و کەس و کاری نزیک هەیە.
لێکدانەوەی تایبەت بۆ خەونەکە
پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێت: “الأسنان في المنام أهل البيت الأقربون” واتە: “ددانەکان لە خەوندا واتای خێزان و کەسە نزیکەکان دەگەیەنێت”
خاڵە سەرەکیەکانی لێکدانەوە
لێکدانەوەی گشتی
ئەم خەونە دەکرێت ئاماژە بێت بۆ:
1. دەرکەوتنی کەسێکی نوێ لە ژیانتدا کە پەیوەندی بە خێزانەکەتەوە هەیە
2. چارەسەربوونی کێشەیەک کە پەیوەندی بە کەسێکی نزیکەوە هەیە
3. گۆڕانکاریەک لە پەیوەندیە خێزانیەکان
ئایەتی پەیوەندیدار
﴿وَعَسَىٰ أَن تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ﴾ [البقرة: ٢١٦]
واتە: “لەوانەیە شتێک پێتان ناخۆش بێت کەچی خێری تێدا بێت بۆتان”
تێبینی گرنگ: هەموو لێکدانەوەکانی خەون تەنها خەمڵاندن و تێگەیشتنن، تەنها خوای گەورە زانای ڕاستەقینەیە بە نهێنی و ئاشکرا. هەروەها باشترە پرس بە زانایەکی شارەزا لە بواری لێکدانەوەی خەوندا بکرێت.
والله أعلم وأحکم – تەنها خوای گەورە زانایە بە ڕاستی و دروستی ئەم لێکدانەوەیە.
باشە من خەوم بینی بەس تەنها دەمم بەکراوەی بینی لەناکاو یەکێک لەو دودانەی پێشەو کەوت و خوێنی لێهات ئەی ئەوە واتای چیە؟
بسم الله الرحمن الرحیم
لێکدانەوەی ئەم خەونە بەم شێوەیەیە:
لێکدانەوەی گشتی خەونەکە:
ئەم خەونە دەکرێت یەکێک لەم واتایانەی هەبێت:
حەدیسێک لەم بارەیەوە:
عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: “الرُّؤْيَا الصَّالِحَةُ جُزْءٌ مِنْ سِتَّةٍ وَأَرْبَعِينَ جُزْءًا مِنْ النُّبُوَّةِ”
واتا: خەونی باش بەشێکە لە چل و شەش بەشی پێغەمبەرایەتی
ئامۆژگاری گرنگ:
والله أعلم – تەنها خوای گەورە زاناترە بە ڕاستی و دروستی خەونەکان. ئەمە تەنها لێکدانەوەیەکە بەپێی سەرچاوە ئیسلامییەکان و ناکرێت وەک ڕاستییەکی ڕەها سەیر بکرێت.
yak prsyarm habw amshaw la xawma ddane bashe sarom hamwy kat be jga dw Dani peshawa aw dw danam nayak yan sax bw danayak yan neway le bw yawa , azet nabe manay cheya?
بسم الله الرحمن الرحیم
سەرچاوەی شەرعی
لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە: “وَمَا جَعَلْنَا الرُّؤْيَا الَّتِي أَرَيْنَاكَ إِلَّا فِتْنَةً لِلنَّاسِ” (الإسراء: ٦٠)
واتە: “ئەو خەونەی پیشانمان دایت تەنها بۆ تاقیکردنەوەی خەڵکی بوو”
ئامۆژگاری گرنگ
تکایە لەبیرت بێت کە تەنها خوای گەورە زانای ڕاستەقینەیە و ئەم لێکدانەوەیە تەنها هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن. وَاللهُ أَعْلَم بِالصَّوَاب – خوای گەورە زاناترە بە ڕاستی.
سلامو علیک من لەخەونمدا ددانی سەرەوەم دەلەقی ددانی پاڵ بڕەڕەر دەزویەکم تێگیراندو هەڵمکێشا هی لای ڕاستی بڕەڕەر دواتر هی لاچەپی بڕەڕەریش لەقبو زمانم لێدا ئەویش کەوت ئەمەم شی دەکەیتەوە بەئەرک نەبێ ؟
سڵاو ، بێزەحمەت من ئەم بەیانیە دوای نوێژی بەیانی خەوتمەوە و ئەم خەونەم بینی ، لە خەونمدا لە کاتی ئاو ڕایان لە دەمم کلۆی خوێنی بچووک بچووک و چەن دانێکم ئاهتنە دەرەوە ، سەرەتا بە لامەوە ئاسایی بوو بەڵام کە هەستم کرد دانەکان زۆر بوون وتم ئەوە بۆ دانم هەڵئەوەرێت، لە ئاوێنەدا سەیرم کرد دانێکی پێشەوەی خوارەوەم کەوتبوو ئەوەی تەنیشتیشی ئەلەقی ، بەڵام ئەو دانانەی تر کە کەوتن نازانم کامانە بوون چوونکە لە ئاوێنەکەدا شوێنەکانیانم نە ئەبینی ….
وە من ماوەیەک لەمەو پێش هەندێک چارەسەرم بەکارهێنا کە وتیان لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵوەرینی ددان ئایا ئەکرێت بە بۆنەی ئەمەوە ئەو خەونەم بینیبێت؟ چوونکە لە خەونەکەمدا ئەموت لەوانەیە بە هۆی ئەو چارەسەرانەوە بێت ، وە کڵۆ خوێنەکانیش وام ئەزانی هی ناو لووتمە چوونکە ماوەیەک لەمەو بەر عەمەلیاتی لووتم کردووە.
سلام علیکم منن لەخەومدا ددانەکانی خوارەم کەوتت 3 بو 4 دانە و فریمدە ئایا ئەمە مانای چیە؟سوباست ئەکەم ئەگەر جوابم بدایتەوە 🙂
سلام علیکم منن لەخەومدا ددانەکانی خوارەم کەوتت 3 بو 4 دانە و فریمدە ئایا ئەمە مانای چیە؟سوباست ئەکەم ئەگەر جوابم بدایتەوە 🙂
سڵاو من لە خەونمدا دو ددانی خوارەوەم کەوت بەڵام یەکڕاست ددانەکان درووستبوونەوە مانای چییە ؟
بەڕێز سڵاو، من لە خەونمدا یەک ددانی خوارەوەم دەلەقی پاشان کەوتە نێو دەستم وە کەمێک خوێنی پێوەبوو وە ئێستەش لە ڕاستی ئەم ددانەم ئازاری هەیە بەهۆی هەستیاری.