بینینی باوک لە خەودا مانای چییە؟

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە پێک دێت لەم بەشانە - Table of Contents

بینینی باوک باشترینی خەونەکانە

یەکێک لە بەخێر ترین خەونەکان بینینی باوک و دایک و باپیرە و خزمەکانە. بینینی باوک لە خەودا؛ ئه‌گه‌ر ئەو کەسە دەست کورت بوو، ئه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕزق له‌ شوێنێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌وه‌ دێت و که‌سێکی بەخشنده‌ی بۆ دێت، ئه‌گه‌ر شتێکی له‌ده‌ستدا بوو، ده‌یدۆزێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوو چاک ده‌بێته‌وه‌.

ئەو کەسەی باوکی لە خەودا ببینێ ئەگەر هەژارو دەست کورت بێت رزق و پارەیەکی زۆری بۆ دێت و دەوڵەمەند ئەبێت.

بینینی باوک لە خەودا ئاماژەیە بۆ بەدەستهێنانی هیوا و ئارەزووەکانت. بینینی دایك و باوك و باپیر و خزمێك بە خەونی باش دادەنرێت. هەندێک جار بینینی باوک لە خەودا نیشانەی ڕزق و ڕۆزییە کە لە شوێنێکی چاوەڕواننەکراوەوە دێت. لە خەوندا لەلایەن باوکتەوە سۆز و خۆشەویستیت پێ بدرێت، ئاماژەیە بۆ دوورکەوتنەوە لە هەموو ناڕەحەتی و بەڵا و خۆشی و بەختەوەری. ئەگەر کەسێکی نەخۆش لە خەودا باوکی ببینێت، نیشانەی ئەوەیە کە لە نەخۆشییەکە چاک دەبێتەوە. بینینی ئەوەی باوکی لە باڵەخانەیەک دانیشتووە و لە خەونێکدا سەربانی بیناکە بەرز دەکاتەوە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە کاروباری دونیایی و ئایینیدا ڕێبازی باوکت پەیڕەو دەکەیت.

بینینی مردنی باوک لە خەودا

بینینی باوک بە مردوویی لە خەونەکەتدا، بینینی باوکت کە زیندووە بەڵام بە مردوویی بینیت لە خەودا، ئەوا ئاماژەیە بۆ دوبارە سەر هەڵدانەوەی هەندێک کێشە کە پێشتر بابەتەکە داخراوە. هەروەها بینینی شەڕ و دەمەقاڵێ ی باوک لەگەڵ ئەندامێکی خێزانەکەدا ئاماژەیە بۆ جیابوونەوە.
تێبینی: بینینی باوک کە کۆچی دوایی کردووە بە مردویی لە خەودا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەبێت بەخشین و خێر بدەیتە هەژارەکان بۆ ئەوەی ڕۆحی باوکت ئاسوودە بێت، یان پێویستە کارێکی باش و بە خێر بەناوی ئەوەوە بکەیت.

خۆش ویستن لەلایان باوکتەوە لە خەودا

هەرکەسێک لە خەونی خۆیدا ببینێت لەلای باوکیەوە خۆشەویستە، مانای وایە ڕێگایەکی باش لەبەردەمیدا دەکرێتەوە. ئاماژەیە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا.

هەرکەسێک لە خەونەکەیدا باوکی ببینێت، هێز دەدۆزێتەوە و دەتوانێ بوێرانە بەسەر ڕووداوەکاندا بڕوات. بەم شێوەیە خۆی لە کێشەکان دەپارێزێت. ئەگەر باوکی خەونبین لە ژیاندا بێت، ئەم کارە دڵخۆشی دەکات. ئەگەر باوکی کۆچی دوایی کردبێت مژدەیەک یان کەسێکی ئازیز دوای ماوەیەک دێت.

نابلوسی دەڵێت: بینینی باوکی لە خەودا گەیشتنە بە ئاوات. باشترین خەونی مرۆڤ کە دەیبینێت بینینی دایک و باوک و باپیرە و کەسوکاریەتی.

بینینی باوک بە ڕوخساری گرژ لە خەودا

بینینی باوکت بە ڕووخسارێکی گرژ لە خەونەکەتدا؛ واتای ئەوەیە کە لە ئێوە توڕەیە، ئەگەر لە خەونەکەتدا باوکی زیندووت بە مردوویی بینی ئەوا پێویستە بیر لە ڕەفتارەکانت بکەیتەوە بەرامبەر بە باوکت، بینینی باوکت کە ماڵەکەی بەجێهێشتووە؛ واتای هاتنی هەواڵێکی ناخۆشە.
بینینی باوکت بە توندی قسەت لەگەڵ دەکات، بەوە لێکدەدرێتەوە کە خۆشەویستی و بەزەیی باوکت بەرامبەر بە تۆ بەردەوامە و هێشتا ماوە.

بینینی باوک لە خەودا مانای چییە؟

بابەتی لێکدانەوەی خەون دەربارەی بینینی باوک لە خەودا مانای چییە؟ ـت خوێندەوە، ئەوەت لەیاد نەچێت کەوا مەرج نییە بینینی هەموو جۆرە خەوێک ئاگادارکردنەوەیەکی یان هەواڵێکی داهاتوو بێت. شوێنی خەونەکە و باری دەروونی و کات و سات و وردەکارییەکانی تری ناو خەونەکە گرینگی زۆریان هەیە. بۆیە پێشنیار دەکەین هەموو وردەکارییەکانی ناو خەونەکەت بە جیا بگەڕێیت و سەیری لێکدانەوەکەی بکەیت بۆ ئەوەی بتوانی لێکدانەوەیەکی تێر و تەسەل بۆ خەونەکەت بەدەست بهێنیت. شیکردنەوەکان لە چەند سەرچاوەیەکی بیانی و ناوخۆیی وەرگیراون لە ڕووی راستی و درووستی پشتی پێ نابەسترێت. لە کۆتاییدا تەنها خودای گەورە و میهرەبان زانایە بە کار و رووداوەکانی سەر مرۆڤەکان(الله يعلم).

Facebook
Telegram
WhatsApp
Twitter
Pinterest
LinkedIn
Email

17 thoughts on “بینینی باوک لە خەودا مانای چییە؟”

  1. سڵاو .. من ماوەک پێش ئێستا خەونێکی زۆر سەیرم بینی … لەخەوما ئەوەندەم بیرە کە مناڵێکم هەبوو .. کوڕ بوو .. ڕێک شێویە ئەحمەدی خوشکەزام بوو .. پاڵکەوتبووم من ئەویش لە تەنیشتمەوە بوو .. لە پڕ گریا .. ویستم شیری خۆمی پێ بدەم … هەرچیم ئەکرد نەمە تواتی پێی بدەم …. شیریشم هەبوو . بە جرۆک لێی ئەچۆڕا بەس بە عمەل نەهات زۆر خەست بوو مناڵەکە نەیئەتوانی بیخوات….
    بە خوشکەکەمم وت کە لە پاڵمەوە پاڵکەوتبوو .. بە تەواوی و جوان بیرم نیە خەریکی چی بوو .. یان خەوتبوو یان ئەیویست بخەوێ .. بە جوانی بیرم نیە …پێم وت کە هەڵسێت و شیر بکات بۆ ئەو مناڵە بەس ئەو بە شێوەکی تووڕەی ڕەتی کردەوە و نەڕۆیشت.. بەتەواوی بیرم نایە چی وت بەس ئەزانم سەرو چارەی باش نەبوو لەگەڵم ….دڵنیا نیم کە وەک ئەو تووڕە بوومەوە یان نا .. بەس خۆم هەڵسام و چوومە مدبەقەکە تا شیری بۆبکەم …کە ئاوەکەم کوڵاند بە تەواوی شیرم بۆ کرد …. لەپڕ ڕۆن پەیابوو لە ناو مەمەشووشەک .. ناچار ڕژاندم بۆ جاری دووەم ئاوەکەم کوڵاندەوە … لەو کاتەیا بیرم لەوە کردەوە مناڵەکە ناو بنێم چیی ……….

    ئەوەنەی تر بیرم بێت … بەرەو مدبەقەکە دوبارە ڕۆیشتمەوە .. دایکم خەرکی جل بڕین بوو .. پێم وت کە بەیانی بڕۆین و بیکووتین .. دایکم بەس وتی باش …سەرو چاوی دایکیشم لە باش نەئەچوو …. چۆن بڵێم .. شتەکەی بە دڵ نەبوو بەس ئەشی ویست بگونجێت….. .. دوای ئەوە خەبەرم بۆوەیە .. لە ئاخیرا هەر نەم توانی شیری پێ پێ بدەم …
    …….. لە دوای ئەو خەوە ماوەکی تری بەسەر هات تەقریبی مانگێک ئاوا .. خەوێکی ترم بینی تەقریبەن هەمان شت بوو … هەر هەمان خووشکەزای خۆم ببوو بە کوڕم لە کاتێکا ئەو خوشکەی خۆم ڕێک لە پاڵمەوە دانیشتبوو وە کوڕەکەی خۆشی لە باوەش بوو … منیش کوڕێکم لە باوەش بوو هەر هەمان شێوەی کووڕەکەی ئەو … لەسەر مێزێک بووین لەگەڵ خێزانەکەم .. میوەو خواردنمان ئەخوارد … ئەمجارە پێچەوانەی جارەکەی تر مناڵە کووڕەکە شتی ئەخوارد .. وە سەروو چاوی خێزانەکەشم زۆر ڕوو خۆش بوو وەک خەوەکەی پێشتر تووڕەو و تووند نەبوون ….

  2. سڵاو ئەم شەو باوکم لەخەودا بینی وتی خەریکە سنگم توند دەبێت منیش وتم کەواتە وەک منت لێ دێت کەمنیش سنگم توند دەبێت بەهۆی بەرزی چەوری خوێنمەوە کەواتە باوکە هەوڵ بدە سرکەی سێو بخۆ باوەک منت ڵێ نەیەت شایانی باسە زۆر باوکم گەنج بو بووە ئیتر ون بوو لەخەونەکەدا ماوەی ساڵێکە وەفاتی کردووە

    1. ١. یادەوەری و دڵتەنگی: خەونی بینینی باوکت کە وەفاتی کردووە، نیشانەی ئەوەیە کە تۆ هێشتا بیری دەکەیت و لە ناخەوە دڵتەنگی. ئەمە شتێکی زۆر سروشتییە، بەتایبەتی کە تەنها ساڵێک بەسەر وەفاتیدا تێپەڕیوە.
      ٢. نیگەرانی تەندروستی: باسکردنی کێشەی سنگ و چەوری خوێن لە خەونەکەدا، دەکرێت نیشانەی نیگەرانیت بێت سەبارەت بە تەندروستی خۆت و مەترسی تووشبوون بە هەمان کێشە کە باوکت هەیبووە.
      ٣. میراتی ژینەکی (جینی): ئەوەی کە تۆ دەڵێیت “وەک منت لێ دێت” دەکرێت ئاماژە بێت بۆ ترست لە میراتی ژینەکی و ئەگەری تووشبوونت بە هەمان نەخۆشی باوکت.
      ٤. هەوڵدان بۆ چارەسەر: پێشنیارکردنی سرکەی سێو وەک چارەسەر، نیشانەی ئەوەیە کە تۆ بەدوای ڕێگەچارەدا دەگەڕێیت بۆ کێشە تەندروستییەکان و هەوڵ دەدەیت خۆت و ئەوانی تر بپارێزیت.
      ٥. گەنجێتی باوکت لە خەونەکەدا: ئەمە دەکرێت نیشانەی ئەوە بێت کە تۆ حەز دەکەیت باوکت بە شێوەیەکی تەندروست و بەهێز لە یادەوەریتدا بمێنێتەوە، یان ئەوەی کە تۆ دەتەوێت کاتە خۆشەکانی پێکەوە بوونتان بێتەوە یاد.
      ٦. ونبوونی لە خەونەکەدا: ئەمە دەکرێت نیشانەی قبوڵکردنی ئەو ڕاستییە بێت کە باوکت لەژیاندا نەماوە، بەڵام هەستی دڵتەنگی و لەدەستدان هێشتا لەگەڵتدایە.
      ٧. پەیوەندی و گفتوگۆ: خەونەکە نیشانەی ئەوەیە کە تۆ هێشتا هەست دەکەیت پەیوەندیت لەگەڵ باوکت هەیە و دەتوانیت لەگەڵی قسە بکەیت و ئامۆژگاری بکەیت، کە ئەمە بەشێکە لە پرۆسەی سۆزداری مامەڵەکردن لەگەڵ لەدەستدانی کەسێکی خۆشەویست.
      ئەم خەونە کۆمەڵێک هەستی تێکەڵاوی تیادایە – دڵتەنگی، خۆشەویستی، نیگەرانی و هەوڵدان بۆ چارەسەر. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە تۆ هێشتا لە قۆناغی هەرس کردن و مامەڵەکردن دایت لەگەڵ لەدەستدانی باوکت، کە شتێکی تەواو سروشتی و تەندروستە.

    2. باوکم لە خەوما هیچ کێشەیەکی نە بوو دڵی خۆشبوو وەک ئێستا خەریکی خانوو دروست کردن بوو لەپڕا وتیان خۆی کوشتووە لەهەیکەلی خانووەکە بۆی ئەگەڕام زۆر گریام بەڕادەیەک کە هاستام بەڕاستی گریا بووم

  3. سڵاو، لە خەومدا لافاوێکی قوڕاوی هاتو بارانەکە بە لێزمە بوو شاری گرت بە ماوەیەکی زۆرکەم و کوڕی پورێکم لەگەل بوو ، باوکم لە چیا ئەهاتەوە و هەر کە ئەو گەشتە جێ و دیار نەما لافاوەکە هات، دوای کەمێک لافاو نەما و یەکێک هات بانگی کوڕە پورمیکرد و باوکمنەیهێشت من بینیمچەکی بە باوکم وت بوستە مەڕۆهاوارمکرد هەر چوو، ئەو کەسە رێک گولەیەکی نا بە نێوچەوانی باوکم و کەسەکەشم نانسی، ویستی تۆڵەم هەبوو کەسەکە زۆر ئاسایی هەلسوکەوتی ئەکرد و منیش زوو بە خەبەر هاتم،

    1. بسم الله الرحمن الرحیم

      شیکردنەوەی گشتی خەونەکەی جەنابت بەم شێوەیەیە

      ئەم خەونە کۆمەڵێک هێما و نیشانەی تێدایە کە دەکرێت بە چەند شێوەیەک لێکبدرێتەوە. بەگشتی، خەونەکە ئاماژە بە گۆڕانکاری و ڕووداوی چاوەڕواننەکراو دەکات لە ژیانی خەونبینەر یان کەسانی نزیکیدا. با بە وردی شیکردنەوەی بەشەکانی خەونەکە بکەین:

      1. لافاوی قوڕاوی و بارانی بەلێزمە

      • لافاو لە خەوندا دەکرێت ئاماژە بێت بۆ هەست و سۆزی بەهێز یان ڕووداوێکی گەورە کە ژیانی خەونبینەر دەگۆڕێت.
      • قوڕاوی بوونی لافاوەکە دەکرێت نیشانەی تێکەڵاوی و ناڕوونی بێت لە ژیانی خەونبینەردا.
      • بارانی بەلێزمە ئاماژەیە بۆ بەرەکەت و ڕەحمەتی خودا، بەڵام لێرەدا لەگەڵ لافاو هاتووە کە دەکرێت مانای زیادەڕۆیی لە شتێکدا بگەیەنێت.

      2. باوک

      • باوک لە خەوندا نیشانەی پارێزەر و ڕێنیشاندەرە.
      • چیا ئاماژەیە بۆ بەرزی و پایەبەرزی.

      3. کەسێک بانگی کوڕە پورەکە دەکات

      • ئەمە دەکرێت ئاماژە بێت بۆ هەوڵدان بۆ کاریگەری خستنە سەر کەسێکی نزیک.
      • نە هێشتن بۆ چوونە شوێنێک یان ڕێگری کردن دەکرێت نیشانەی پاراستن بێت لە مەترسی.

      4. کەسێکی چەکدار و کوشتنی باوکت

      • چەک لە خەوندا دەکرێت ئاماژە بێت بۆ هێز و دەسەڵات.
      • کوشتنی باوک دەکرێت نیشانەی لەدەستدانی پشتیوانی یان ڕێبەرایەتی بێت لە ژیاندا.
      • ناسینی کەسی بکوژ لە خەوندا دەکرێت ئاماژە بێت بۆ کەسێک کە هەڕەشەیە بۆ سەر بنەماڵە یان بەها گرنگەکانی جەنابت.

      لێکدانەوەی خەونەکە بەپێی فەرموودەکان و بۆچوونی زانایان


      پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێت: “خەونی باش موژدەیەکە لە خوداوە.” (ڕیوایەتی بوخاری)

      بەپێی ئەم فەرموودەیە، دەبێت خەونەکە بە هەردوو لایەنی ئەرێنی و نەرێنیەوە لێکبدرێتەوە:


      1. لایەنی ئەرێنی: لافاو و باران دەکرێت نیشانەی بەرەکەت و ڕەحمەتی خودا بن.
      2. لایەنی نەرێنی: کوشتنی باوک و هەبوونی کەسێکی چەکدار دەکرێت ئاماژە بن بۆ کێشە و ناخۆشی.


      زانایانی لێکدانەوەی خەون لە ئیسلامدا پێیان وایە کە خەون دەکرێت ئاگادارکردنەوە بێت لە مەترسی یان ئامۆژگاری بێت بۆ گۆڕانکاری لە ژیاندا.

      ئامۆژگاری و ڕاسپاردە

      1. پارێزگاری کردن لە پەیوەندی خێزانی و بەتایبەت ڕێزگرتن لە باوک.
      2. وریابوون لە کاریگەری کەسانی دەوروبەر و هەڵبژاردنی هاوڕێی باش.
      3. داواکردنی یارمەتی لە خودا بۆ پاراستن لە خراپە و ناخۆشی.
      4. ئەنجامدانی کردەوەی چاک و خۆپارێزی لە گوناه.


      لە کۆتاییدا، وەک لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە: “وَمَا أُوتِيتُم مِّنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا” (الإسراء: 85)
      واتە: “ئێوە تەنها بەشێکی کەم لە زانست پێدراوە.”

      بۆیە دەبێت بزانین کە تەنها خوای گەورە زانایە بە واتای ڕاستەقینەی خەونەکان و ئەوەی لێرەدا باسکرا تەنها هەوڵدانێکە بۆ تێگەیشتن لە خەونەکە بەپێی زانستی ئیسلامی و بۆچوونی زانایان.

  4. سلام عليك
    بێ زەحمەت من لە خەوما ئەموت دایە تەلەفۆن بۆ باوکم بکە تەلەفۆنی بۆ کرد هەر ئەیوت هەڵی ناگرێ خۆم ئەزانم خنکاوە ( نانی خواردووە بۆیە خنکاوە)
    دایکم زۆر خۆی تێک نا ئەدا تەنها من ئەگریام و هاوارم ئەکرد ئیتر هەواڵمان بۆ هات باوکم مردووە تەنها هەواڵ بوو من زۆر گریانم و زۆر شینم کرد لە خەوەکە ڕاپەڕیم 💔🥺

    1. عليكم السلام ورحمة الله وبركاته
      • بینینی مردنی کەسێکی زیندوو لە خەودا بە گشتی ئاماژەیە بۆ درێژبوونەوەی تەمەنی ئەو کەسە
      • گریان و شین کردن لە خەودا دەکرێت ئاماژە بێت بۆ خۆشی و دڵخۆشی
      • خنکان لە خەودا دەکرێت ئاماژە بێت بۆ دەرچوون لە تەنگانە و کێشەکان

      بەڵگە لە قورئان و سوننەت

      • خەونەکەت بە پێی شیکردنەوەی زانایانی خەون، دەکرێت ئاماژە بێت بۆ:
      • درێژبوونەوەی تەمەنی باوکت
      • دەرچوونی لە کێشە و گرفتێک
      • گۆڕانکارییەکی باش لە ژیانیدا

      ئامۆژگاری گرنگ:
      1. دوعا بۆ باوکت بکە
      2. پەیوەندی خێزانی بەهێز بکە
      3. خەون تەنها ئاماژەیە و مەرج نییە ڕوو بدات

      وَاللهُ أَعْلَم بِالصَّوَاب

  5. سڵاو من ئەم شەو خەومم بە باوکمەوە بینی کە داوای تراقای کرد ئەگەر بزانن چییە من هەتە بە دوایە گەرام باوکم چووە حەمامەکە خۆی سوتانن دەرگاشی کلیل یابوو کە پەنجەرەوە سەیرم ئەکرد هێزی ئەوەم نەبوو دەرگاکە بکەمەوە ویستم بڕۆم براکەم خەبەر بکەمەوە بەڵام لە خەو هەڵسام پێش ئەوەی باوکم بە من بڵێ تراقام بۆ بێنە شتێک ڕووی دا بەڵام شتەکەم بە جوانی کە مێشکا نەماوە

    1. بسم الله الرحمن الرحیم

      شیکردنەوەی گشتی خەونەکە

      بە گشتی خەونەکەت چەند بەشێکی سەرەکی لەخۆ دەگرێت کە پێویستە بە وردی شیبکرێتەوە. با بە ناوی خودای گەورە دەست پێبکەین و شیکردنەوەکە بکەین.

      بەشە سەرەکییەکانی خەونەکە

      1. چوونە ناو حەمام
      2. سووتان
      3. دەرگای داخراو
      4. هەوڵدان بۆ یارمەتیدان

      شیکردنەوەی خەونەکە بەپێی سەرچاوە ئیسلامییەکان

      قال رسول الله ﷺ: “الرؤيا الصالحة من الله، والحلم من الشيطان”
      پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێت: “خەونی باش لە خوداوەیە، و خەونی خراپ لە شەیتانەوەیە”

      لێکدانەوەی بەشەکانی خەونەکە
      • حەمام لە خەوندا: بەگشتی ئاماژەیە بۆ پاککردنەوە و خاوێن بوونەوە لە گوناه
      • سووتان: دەکرێت ئاماژە بێت بۆ کێشە و گرفتێک کە ڕووبەڕووی باوکت دەبێتەوە
      • دەرگای داخراو: ئاماژەیە بۆ بەربەستێک یان کێشەیەک کە پێویستی بە چارەسەرە
      • هەوڵدان بۆ یارمەتیدان: نیشانەی خۆشەویستی و سۆزت بۆ باوکت

      ئامۆژگاری و ڕێنمایی

      1. پێویستە زیاتر ئاگات لە باوکت بێت
      2. نزا و دوعا بۆ باوکت بکە
      3. پەیوەندی خێزانی بەهێز بکە
      4. هەوڵ بدە زیاتر لە باوکت نزیک ببیتەوە

      تێبینی گرنگ:
      تەنها خوای گەورە زانای ڕاستەقینەی خەونەکانە و ئەم لێکدانەوەیە تەنها ڕاوبۆچوونە بەپێی سەرچاوە ئیسلامییەکان. پێویستە متمانە بە خوای گەورە بکەیت و داوای ڕێنمایی لێبکەیت.

      خوای گەورە زاناترە

  6. من لەگەڵ هاوسەرەکەم کێشەمان هەیەو لێی عاجزم جا لە خەومدا بینیم باوکم کە لە ڕاستیە مردووە بەس لە خەومدا زۆر لە هاوسەرەکەمی دا

    1. بسم الله الرحمن الرحیم

      هیوادارم خوای گەورە کێشەکانت چارەسەر بکات و ئارامی و خۆشەویستی بخاتە نێوان تۆ و هاوسەرەکەت. با بە وردی شیکردنەوەی خەونەکەت بۆ بکەم:

      شیکردنەوەی گشتی خەونەکە

      بینینی کەسێکی کۆچکردوو لە خەودا، بەتایبەت باوک، بەگشتی نیشانەی پشتیوانی و ڕێنمایی دەگەیەنێت. لە فەرموودەی پێغەمبەر (د.خ) هاتووە:

      “من رآنی في المنام فقد رآني حقا فإن الشيطان لا يتمثل في صورتي”

      لێکدانەوەی وردەکاری خەونەکە

      • باوکی کۆچکردوو لە خەودا: نیشانەی پارێزگاری و پشتیوانییە لە لایەن خواوە
      • لێدان لە هاوسەر لە خەودا: دەکرێت ئاماژە بێت بۆ:
        1. پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە
        2. هەستی ناڕەحەتی و فشاری دەروونی
        3. پێویستی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوسەر
      ئامۆژگاری و ڕێنمایی

      پێشنیار دەکەم:

      • هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەیت لە ڕێگەی گفتوگۆی ئارام و دروستەوە
      • سەردانی کەسێکی پسپۆڕ یان ڕاوێژکاری خێزانی بکەیت
      • نوێژ و دوعا بکەیت بۆ چاکبوونەوەی پەیوەندییەکەتان

      خوای گەورە دەفەرموێت: “وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ” (النساء: ١٩)

      واتە: “بە چاکە و جوانی مامەڵە لەگەڵ هاوسەرەکانتان بکەن”

      دوعا

      خوای گەورە دڵەکانتان نزیک بکاتەوە و خۆشەویستی و ئارامی بخاتە نێوانتان و کێشەکانتان چارەسەر بکات.

      تەنها خوای گەورە زانایە بە لێکدانەوەی ڕاستەقینەی خەونەکان.

  7. سلاو من له خه وما له گه ل باوكم به شه ر هاتم شه ره كه ش له سه ر شتيكى گرنگ نه بوو زؤر توره بوو لیم ده یویست که به ته وراس لیم بدات به لام ما له وه مان نه یان ده هیشت من ده گریام به لام ماله وه مان هه مویان بیده که نین جگه له خوشکیکم دلنه وایی ده كردمه وه ئه ويش ده گريا له گه لم

  8. سڵاو من ئەمرۆ بەیانیەکەی لە خەودا باوکمم کوشت ویستی بم کوژێ بەس من کوشتم یەکەمجار دوایش ویستم خۆم بکوژم بەس نەمً کرد

  9. لەخەوما کاغەزێکی یەکجار زۆرم ئەبینی واتە یەک لەدوای یەک کۆپی ئەکرا خەریکبوو ژورێکی پر ئەکرد بیرمە باوکم کە ئەوەی بینی تورە بوو ڕۆشت وتی تۆ دانانیشی تا من توشی کێشە نەکەی ….ئیدی ئەوەنە ئەزانم کاغەزەکان هیچی وا نەبوو وابزانم باسی شتێکی ئەکرد خۆشەویستی دەربرین بوو وابزانم

  10. باوکم محامیە وە ئێستا خەریکی خانوو دروست کردنین…
    لە خەوما باوکم دڵخۆش بوو پێئەکەنی خەریکی خانووەدروستکردن بوو ،لە پڕ دەنگی نەما ئەم وت کوا ئەیان وت باشە ئەم وت نا ئەمە باوکم نیە دەنگی نەبێت زۆر گەڕام نەم دۆزییەوە زۆر گریام هاوارم کرد تەنانەت کاتێک خەبەرم بۆوە گریا بووم، پاشان هاتن وتیان خۆی کوشتووە منیش ئەم وت ڕاست نیە باوکم وا ناکات کوشتویانە ئیتر بە گریان و هاوار خەبەرم بۆوە

  11. لەخەونم هاوسەرگیرم لەگەڵ ئامۆزاکەم کردبوو ئامۆزاکەم شووی کردوە منیش جیا بوومەتەوە

پەیامێک یاخود خەونەکەی خۆت لێرە بنووسە:

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *