شیکەرەوەکانی خەون لێکدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆبینینی منداڵ لە خەودا و شیکردنەوەکانیش بەگوێرەی ڕەگەزی کۆرپەکە دەگۆڕێت.
بینینی بەخێوکردنی منداڵ لەلایان کچێک
کچ منداڵ بەخێو بکات واتای خۆی بە شتێک خەریک کردوە ھیج پەیوەندی بەوەوە نیە چونکە منداڵ بەخێوکردن کاری ژنە نەک کچ.
بینینی منداڵی کوڕ لە خەودا
بینینی منداڵی کوڕ لە خەودا بەمانای دوژمنێکی لاواز دێت.
لە باوەشکردنی کۆرپەی کوڕ
لە باوەشکردنی کۆرپەی کوڕ لەخەودا مانای خۆشحاڵی دەگەیەنێت دوای خەم و کێشەیەکی زۆر و جگە لەوەش بە مانای دەوڵەمەند بوون دێت.
بینینی بوونی کۆمەڵێك مندال بەیەکەوە
ئەو کەسەی لە خەویدا کۆمەڵێک منداڵی ببێت ئەوە ڕەنگە توشی خەم و ناخۆشی ببێت.
کڕینی منداڵ لە خەودا
کڕینی منداڵ لە خەودا مانای ئەوە دەستکەوتنی خەم و ناخۆشی دێت.
خواردنی منداڵ لە خەودا
ئەو کەسەی لە خەویدا گۆشتی منداڵ بخوات ئەوە مانای وایە پارەی حەرامی خواردوە.
لەباوەش کردنی منداڵ لە خەودا
ئەو کەسەی لە خەویدا منداڵێک بگرێتە باوەش ئەوە ئەگەر زیندان بێت ئازاد دەبێت و ئەگەر خەم و کێشەی هەبێت چارەسەر دەبێت و ئەگەر قەرزار بێت قەرزەکەی دەداتەوە.
لەباوەش کردنی منداڵ لەلایان پیاو
ئەو پیاوەی لە خەویدا منداڵێک بگرێتە باوەشی ئەوە ڕەنگە ئەرک و بەرپرسیارێتی بێتە سەرشانی.
بینینی منداڵی برسی لە خەودا
ئەو ئافرەتەی لە خەویدا منداڵێکی برسی ببینێت ئەوە مانای وایە زۆر پشت بە دەوروبەرەکەی دەبەستێت و خۆی بەتەنها کاری بۆناکرێت.
لەبیر کردنی منداڵ لە خەودا
ئەو کەسەی لە خەویدا منداڵێکی هەبێت و لەبیری بکات ئەوە مانای وایە دەیەوێت لاوازی خۆی لە دەوروبەرەکەی بشارێتەوە.
گریانی منداڵ لە خەودا
ئەو کەسەی لە خەویدا منداڵێکی پێ بێت و بگری مانای وایە خەونی زۆرە و دەیەوێت بگات بە ئامانجەکانی.
7 thoughts on “بینینی منداڵ لە خەودا مانای چییە؟”
دوو جار لە سەر یەک خەو بە مناڵەوە ئەبینم کچم و شووم نەکردوە بەس منداڵەکان کوڕن یەکەم دانیانن زۆر هار بوو دووم خەوم وەک بڵی ٣ مناڵ بوو بەڵام دانیک لە مناڵەکان ئیان وت مناڵێکی تری تیاییە واتا بڵێن دوانە بێت جوابم بەنەوە سوپاستان ئەکەم کاتی خەوەکەش لە دوای نۆیژی بەیانی کە ئەخەوم ئەبینم
ئەوانەی نووسیمان لە چەند سەرچاوەیەکی ئینتەرنێت وەرگیراوە. خودای گەورە بەخۆی زانایە بە هەموو جۆرە خەون و ماناکانی.
لە خەوما منداڵێکی ون بووم دۆزیەوە هەر چەن بۆیی ئەگەراین نەمان ئەزانی منداڵی کێیە هەر لەخەوەکەما مناڵەکە ئۆنەم زانی گەورە بوو ناش زانم بۆ دوای ئەوە لەو خەوە ترسام
لە خەوما منداڵێکی ون بووم دۆزیەوە هەر چەن بۆیی ئەگەراین نەمان ئەزانی منداڵی کێیە هەر لەخەوەکەما مناڵەکە ئۆنەم زانی گەورە بوو ناش زانم بۆ دوای ئەوە لەو خەوە ترسام
من دوو مناڵم هەیە کچ و کوڕ
لە خەوم دا هەردوکیانم پێبوو بە لای کۆمەڵێ لە پیاوا تێپەریم بوو بە شەرمان دوو کەسیان هاتن زاڵبووم بە بەسەر هەردوکیان و لێمدان بەس ئەوانی تر هەردوو مناڵەکەیان بردم
منیش زۆر زۆر ئەگریام بە هاوارەوە
دوای لە بنکەی پۆلیس بەردوو مناڵەکەیان دۆزیبوەوەو ئەو دووکەسەم بینی کە مناڵەکەیان بردبوو بە کەلەبچەوە ئیتر باوەشم بە مناڵەکانما کرد و ئەوانیش ئەگریان
دوو منداڵی کچی جوانم دی دەمگرتنە باوش جار بەجار دەگریان دەمکردنە باوش تا وسکت ببنەوە
ئایا منداڵێکی سپی و جوان چاو شینی کاڵ مانای چیە؟