خەون بینین بە جەژنی ڕەمەزان چی دەگەیەنێت؟
مانای خۆشی و شادی و کامەرانی یە، قەبووڵ بوونی تۆبەکردنە، ئەو کەسەی لە ماڵ و موڵک زەرەری کردبێ یان شتێکی لێ وون بوبێت ولەخەودا ببینێ لەجەژنە زەرەرەکەی بۆ ئەگەڕێتەوە قازانجیش ئەکات یان شتە وون بوەکەی بۆ ئەگەڕێتەوە، هەروەها جەژن بە مانای زیادە مەسرەفیش دێت.
بینینی جەژنی ڕەمەزان لە خەودا.
کەسی خەو بین لە ناخۆشییەکان و چەلەمەکان ڕزگاری دەبێت و دڵخۆش دەبێت. بینینی خەو لەناو مانگی ڕەمەزان بیت، مانای خێر و بەرەکەت و زانست و خوێندنەوە و فێربوونی قورئانی پیرۆز و ڕزگاربوونە لە نەخۆشی صرع.
2 thoughts on “بینینی جەژنی ڕەمەزان لە خەودا مانای چییە؟”
لە خەودا جەژنانەم لە مامەیەک کرد تەوقەی لەگەلم کرد و پاقلاوەی پێدام وەک شیرینی جەژنانە ، ماناکەی چیە بێزەحمەت؟
شیکردنەوەی هەموو خەونێك وردەکاری و تایبەتمەندی خۆی هەیە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بینینی وەرگرتنی شیرینی لە کەسێک لە خەودا مانای ئاسوودەبوون و دوورکەوتنەوە لە ناخۆشییەکانی ژیان و بەسەر بردنی ژیانێکی ئاسوودە دەگەیەنێت. (الله اعلم)