بینینی کەروێشک لە خەودا مانای چییە؟

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە پێک دێت لەم بەشانە - Table of Contents

ئەگەر کەسێک لەخەودا کەروێشکی بینی ئەوا ژیانی دەگۆڕێ بەرەو باشتر، وەئەگەر کوڕێک یان کچێک بینی کەروێشکیان پێدا یان کڕی ئەوا هاوسەرگیری دەکات، وەئەگەر کەسێک بینی گۆشتی کەروێشکی دەخوارد ئەوا سودو قازانجی پێدەگات لەلای هاوسەرەکەی ئەگەر خێزانداربو وەئەگەر خێزاندار نەبو ئەوا لە نزیکەکانی.

وەئەگەر بینی کەروێشک پازی دەداو یاری دەکرد لە دەوری ئەوا منالەکانی دەبنە هۆی دلخۆشکردنی، وەئەگەربینی چاودێری کەروێشکان دەکات ئەوا یارمەتی هاوڕێکانی دەدات، وە ڕاوکردنی کەروێشک واتە هەنگاونان بەرەو بەدەست هێنانی مال و سامان، وەبینینی کەروێشکی سپی واتە دلسۆزی بۆ مال و خێزانی، وەکەروێشکی ڕەش باشترە لە سپی.

خەون بینین بە کەروێشک چی دەگەیەنێت؟

ئەگەر کەسێک لەخەودا کەروێشکی بینی ئەوا ژیانی دەگۆڕێ بەرەو باشتر، وەئەگەر کوڕێک یان کچێک بینی کەروێشکیان پێدا یان کڕی ئەوا هاوسەرگیری دەکات، وەئەگەر کەسێک بینی گۆشتی کەروێشکی دەخوارد ئەوا سودو قازانجی پێدەگات لەلای هاوسەرەکەی ئەگەر خێزانداربو وەئەگەر خێزاندار نەبو ئەوا لە نزیکەکانی،

وەئەگەر بینی کەروێشک پازی دەداو یاری دەکرد لە دەوری ئەوا منالەکانی دەبنە هۆی دلخۆشکردنی، وەئەگەربینی چاودێری کەروێشکان دەکات ئەوا یارمەتی هاوڕێکانی دەدات، وە ڕاوکردنی کەروێشک واتە هەنگاونان بەرەو بەدەست هێنانی مال و سامان، وەبینینی کەروێشکی سپی واتە دلسۆزی بۆ مال و خێزانی، وەکەروێشکی ڕەش باشترە لە سپی.

 

بینینی کەروێشکی سپی لە خەودا مانای چییە؟

خەولێکدەرەوەکان ئیسلامە کۆنەکان بینینی کەروێشکی سپیان بە ئافرەتێکی ناسک و جوان شوبهاندووە.
دواتر کەروێشکی سپی بە بوکێنی و جلی بوکێنی هەڵسەنگێنراوە.
بۆ ئافرەتان مانای جوانی و باشی دێت لە هەمان کاتدا بۆ پیاوان بە مانای هاتنی ئافرەتێکی ناسک و جوان دێت.

بینینی کەروێشکی سپی لە خەودا واتا لە کار و بازرگانی دا کەسەکە قازانج و رزقی زۆری بۆ دێت.

ئەوەی لە خەوی کەروێشکی سپی ببینێت لەوانەیە لە ماوەیەکی کەم چێتە ژیانی هاوسەرگیرییەوە، منداڵەکانیان جوان دەبێت و بە گشتی ڕەنگی پێستیشیان سپی و کاڵ دەبێت، یاخود قسمەتێکی بۆ بێت.

کوشتنی کەروێشک لە خەودا.

ئەوەی لە خەودا کەروێشک بکوژێت بە گشتی لە ژیانی دا تەنگ و چەڵەمە هەیە. بەردەوام خەریکی کێشەکانی ژیانی دەبێت. لەوانەیە ئەم کێشانە بە شێوەی کێشەی ماددی و مەعنەوی بن. لێکدانەوەیەکی تری کوشتنی کەروێشک لە خەودا ئەوەیە لەوانەیە کەسەکە توشی کێشەیەک ببێت و دواتر پەشیمان ببێتەوەو کارەی کە ئەنجامی داوە.

بینینی کەروێشکی ڕەش لە خەودا.

لە لێکدانەوەی خەونە ئیسلامییەکان، بینینی کەروێشکی ڕەش بە ماتەمینی و حوزن لەقەڵەم دەدرێت. لەوانەیە چاوەزار بێت یاخود کەریگەری دروست ببێت لەسەر قازانج و کاروباری کەسەکە و بەرەو خراپی بروات.
کەروێشکی ڕەش بە ناسینی کەسێکی هار و خراپیش لێکدەدرێتەوە. هەروەها دەڵێن؛ کەروێشکی ڕەش، ئافرەتێکی سەرکەش و بە قسە و قسەلۆکە!

بینینی کەروێشک لە خەودا مانای چییە؟

بابەتی لێکدانەوەی خەون دەربارەی بینینی کەروێشک لە خەودا مانای چییە؟ ـت خوێندەوە، ئەوەت لەیاد نەچێت کەوا مەرج نییە بینینی هەموو جۆرە خەوێک ئاگادارکردنەوەیەکی یان هەواڵێکی داهاتوو بێت. شوێنی خەونەکە و باری دەروونی و کات و سات و وردەکارییەکانی تری ناو خەونەکە گرینگی زۆریان هەیە. بۆیە پێشنیار دەکەین هەموو وردەکارییەکانی ناو خەونەکەت بە جیا بگەڕێیت و سەیری لێکدانەوەکەی بکەیت بۆ ئەوەی بتوانی لێکدانەوەیەکی تێر و تەسەل بۆ خەونەکەت بەدەست بهێنیت. شیکردنەوەکان لە چەند سەرچاوەیەکی بیانی و ناوخۆیی وەرگیراون لە ڕووی راستی و درووستی پشتی پێ نابەسترێت. لە کۆتاییدا تەنها خودای گەورە و میهرەبان زانایە بە کار و رووداوەکانی سەر مرۆڤەکان(الله يعلم).

Facebook
Telegram
WhatsApp
Twitter
Pinterest
LinkedIn
Email

1 thoughts on “بینینی کەروێشک لە خەودا مانای چییە؟”

  1. خەون بینین بە کەروێشک و پشیلەو بەچکە پشیلە کە بیهێنیتە ماڵەکەت بۆ ئەوەی بەخێوی بکەیت زۆر زۆریش دڵت پێی خۆشبێت و خۆشی بوێت لەلای خۆشت بیخەوێنی بەڵام بەیانی کە هەستای کەروێشکەکە وون بووبێت

پەیامێک یاخود خەونەکەی خۆت لێرە بنووسە:

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *