xلەخەودا سەگ بەدواتکەوێ و بیەوێ پەلامارت بدات بەڵام ڕزگارت بێت ئەمە بەڵگەی ئەوەیەکەسیک ویستویەتی سحرت لێ بکات بەڵام خوای گەورە تۆی پاراستوە ئەم کەسە سەرکەوتوو نەبوە لە کارەکەی. هەندێ جار بینینی سەگ لە خەودا بە مانای نەخۆشی گرانەتا دێت. بە گشتی هەموو جۆرە سەگەکان بە مانای میللەتی سەر شۆڕ و مل کەچ دێت. جاری وا هەیە سەگ لەخەودا بە مانای پاسەوان دیت هەروەها سەگ لەخەودا ئافرەتێکە هەمیشە مێردەکەی خۆش ئەوێت و ئەی پارێزێت و منداڵی زۆریشی ئەبێت. بینینی سەگی (اهل الکهف) مانای ترس و زیندانی و هەڵاتنە. خواردنەوەی شیری سەگ ترسە.
بەردەوام خەو بینین بە سەگ و مار و دووپشک و بەراز یاخود کەوتنە ناو شتی پیش
زۆر خەو بینین بە سەگ و مار و دووپشک و بەراز و کەوتنە ناو قوڕ واتا کەسێک سیحری لێ کردی پێویستە چارەسەری بکەی بە ڕووقیەی شەرعی.
وەڕین یاخود گاز گرتنی سەگ لە خەودا
سەگ لە خەودا کەسێکی خراپە کارو زیان بەخشەئەگەر بوەرێ پیاوێکی خەراپ و جنێو فرۆشە. گازی گرتنی سەگ واتا لەلایەن دوژمنەکەی زیانی پێ دەگات یان لەلایەن هاورێ یەکی یەوە کارەساتیکی بەسەر دێت و بەو هۆیەوە زەرەر و زیانی زۆری لێ ئەکەوێت بەتایبەتى لەکاتی پەیوەندى نێوان کچ و کوڕ. لەخەودا سەگ بوەڕێتە سەر یەکێک ئەو کەسە لە لایەن کەسێکی خەراپەوە قسەی سوک و ناشرینی پێ ئەوترێ.
دڕاندنی جل و بەرگ لەلایەن سەگەوە لە خەودا
.ئەوکەسەی سەگ جل و بەرگی بدڕێنی پیاویکی خراپەکار هەلیدەخەڵەتێنی
وەڕینی سەک بەبێ دەنگی
ئەگەر خاوەن خەونەکە گوێی لە وەرینی سەگەکە نەبێت ئەوەیان دوژمنە.
بینینی سەگ لە خەودا سەگی مێینە مانای چییە؟
بینینی سەگی مێینە لەخەودا مانای ئافرەتێکی خراپەکار دەگەیەنێت. دەبێت ئەو کەسە بگەڕێتەوە سەر ڕێچکەی ئیسلام و تۆبە بکات.
بینینی توتکە سەگ لە خەودا مانای چییە؟
توتکە سەگ لە خەودا کوڕێکی خۆشەویستە، ئەگەر ڕەنگی توتکە سەگەکە سپی بێت ئەوە بە مانای باش و چاک لێکدانەوەی بۆ دەکرێت. ئەگەر توتکە سەگەکەش ڕەنگی ڕەش بێت ئەوا ڕووی کەس و کارەکەی ڕەش دەکات. (الله يعلم). هەروەها توتکە زەگ بەمانەی منداڵی زۆڵ لێکدانەوەی بۆ دەکرێت کە لەلایان کەسێک یاخود پیاوێکی ناپاک پەروەردە دەکرێت.
بینینی سەگی ڕاو یان پاسەوان یاخود سەگی شوان لە خەودا واتای چیە؟
بینینی سەگی شوان لەخەودا بە باشی لێکدانەوەی بۆ دەکرێت و سوودی هەیە. سەگی ئاسایش دوژمنەو سەگی ڕاو یان تانجی پلەو پایەی بەرزە ئەو کەسەی لەخەودا بچێتە ڕاو و لە ڕاوەکەیدا سەگ بەکار بهێنێت هەموو ئامانج و نیازو مەبەستی بەدی دێت.
کوشتنی سەگ لە خەودا
لەخەودا سەگ کوشتن مانای زاڵ بوونە بەسەر دوژمن. گەڕانەوەی تانجی لە ڕاو مانای نەمانی ترسەو بڵاوبوونەوەی دەست بەتاڵی و بێ ئیش و کارییە.
بینینی سەگی ناو ئاو لە خەودا مانای چییە؟
بینینی سەگی ئاو لەخەودا باش نییە. چونکە هەرچ کارێکت بەدەستەوە بێت یان بە نیازبیت بیکەیت، پێت ناکرێت و لێت تێک ئەچێت.
خواردنی گۆشتی سەگ لەخەودا مانای چییە؟
.ئەوکەسەی لەخەودا گۆشتی سەگ بخوات زاڵ ئەبێت بەسەر دوژمنەکەی و پارەی لێ وەردەگرێت
3 thoughts on “بینینی سەگ لە خەودا مانای چییە؟”
سەگێکی ڕەشی ترسناک بە دوات بکەوێت بەڵام ڕزگارت بێت لێی
ئەگەر لەخەودا سەگ پەلامارت بدات وبت کوژێ چیە
السلام عليكم،
بە پێی سەرچاوە ئیسلامییەکان و زانایانی لێکدانەوەی خەون، دیتنی سەگ لە خەودا دەکرێت چەند مانایەکی هەبێت:
١. ئەگەر سەگەکە هێرش بکات، ئەوە دەکرێت ئاماژە بێت بۆ دوژمنێک یان کەسێکی خراپ کە مەبەستی ئازاردانی تۆی هەیە لە ژیانی ڕاستەقینەدا.
٢. کوشتن لە خەودا زۆر جار وەک کۆتایی هاتنی قۆناغێک یان گۆڕانکارییەکی گەورە لە ژیاندا لێک دەدرێتەوە، نەک مردنی ڕاستەقینە.
٣. سەگ هەندێک جار وەک نیشانەی وەفاداری و پاراستن دادەنرێت. لەوانەیە ئەم خەونە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی کە تۆ هەست بە مەترسی دەکەیت و پێویستت بە پاراستن هەیە.
٤. لە هەندێک لێکدانەوەدا، سەگ دەکرێت نیشانەی نەفسی ئەممارە بێت (نەفسی خراپە). کوژرانت لەلایەن سەگەوە لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ خەباتی ناوەکیت لەگەڵ لایەنە نەرێنییەکانی خۆت.
٥. هەروەها دەکرێت ئەم خەونە ڕەنگدانەوەی ترسێکی قووڵ بێت کە تۆ هەتە، یان هەستکردن بە بێ دەسەڵاتی لە بەرامبەر هەڕەشەیەکدا.
بەڵام تکایە لەبیرت بێت کە تەنها خودا دەزانێت مانای ڕاستەقینەی خەونەکان چییە، و ئەمە تەنها لێکدانەوەیەکە بە پێی سەرچاوە ئیسلامییەکان. هەر خەونێک دەکرێت مانای تایبەت بە خۆی هەبێت بۆ هەر کەسێک، بە پێی بارودۆخی ژیانی و دەروونی.