بینینی جلی کوردی لە خەودا مانای چییە؟
بینینی لەبەرکردنی جلی کوردی لە خەودا یاخود جلی کەلتووری و خۆماڵی مانای ئەوە دەگەیەنێت ئەو کەسە ترسی لە کۆمەڵێک شت نامێنێت و بەو شتانەی کە لەبەر دەستیدایە هەوڵی شتی گەورەتر دەدات و شتی گەورە بەدەست دەهێنێت. رزقی زیاد دەکات و لەناو خەڵک ناو دەداتەوە و بە کەسێکی بەڕێز لە قەلەم دەدرێت. لە هەموو ناخۆشی و موسیبەت دوور دەکەوێتەوە. لە ژیانی خێزانی دا خۆشەویستی دەکەوێتە نێوان تاکەکانی خێزانەکەی. هەروەها مانای ئەوە دەگەیەنێت کە سەرکوتوو دەبێت لە هەندێک کار و پیشەی رۆژانەی و دەبێتە کەسێکی سەرکردە و بەڕێوەبەری کار و چالاکییەکانی ژیانی.
لە خەودا لەبەر کردنی جلی کوردەواری خۆماڵی کولتوری
لە خەودا لەبەر کردنی جلی کوردەواری خۆماڵی کولتوری مانای ئەوەیە ئەو کەسەی خەونەکەی بینیوە لە باری دەروونی و ماددی دێتە ئاستێکی باش، دەبێتە خاوەن حیکمەت و زیرەکی. لەگەل ئەوەی تووشی کێشە و ئاستەنگی دەبێتەوە بەڵام بە سەرکەوتوویی و قازانجی زۆرەوە لە کارەکان دەردەچێت. هەروەها بەوە لێکدەدرێتەوە ئە ئەو کەسە دەبێتە بەڕێوەبەر و سەرکردە لە چەند شوێنێک.
لەبەر کردنی جلی کوردەواری یاخود خۆماڵی لەرووی دینیەوە / لەرووی ئاینیەوە
لەڕووی ئاینییەوە لەبەر کردنی جلی خۆماڵی مانای ڕزگاربوونە لە تەنگ و چەلەمەکانی ژیان، کوالێتی ژیانی بەرز دەبێتەوە، زۆر دڵخۆش و بەختەوەر دەبێت، دەبێتە هۆی دوور خستنەوەی ئەو کەسەی کە دەیەوێت نێوانی تاکەکانی خێزانەکەی تێک بدات و دوور دەکەوێتەوە لەو خێزانە و ئەمەش دەبێتە هۆی بەختەوەری کەسەکە.
3 thoughts on “بینینی جلی کوردی لە خەودا”
کەسێک جلی کوردیەکانت بدزێت و تۆش پێیبزانیت و بڵێی دەبێت بۆم بگەڕێنیتەوە و ئەویش مەرج دابنێت بڵێت دەبێت خەرجیم بکێشی تۆش ڕازی نەبیت و بەسەری دا زاڵ بیت
ئه گه ر كه سيك جيابوبيته وه له هاوسه رى خه ون به جلى كوردى ببينى له به رى بكا واتاى چيه له راستيدا هه مان جلى ناوخه ونه كه ى هه بيت و زورى پيجوانبيت
سلاو،
ئەم خەونە کە تێیدا کەسێک دوای جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی، خەون بە جلی کوردی دەبینێت و لەبەری دەکات، دەکرێت چەند لێکدانەوەیەکی هەبێت:
١. گەڕانەوە بۆ ناسنامە: جلی کوردی نیشانەی ناسنامە و ڕەسەنایەتی کەسەکەیە. لەوانەیە دوای جیابوونەوە، کەسەکە هەست بە گەڕانەوە دەکات بۆ ڕەگ و ڕیشەکانی، ناسنامەی خۆی دەدۆزێتەوە.
٢. سەربەستی و ڕزگاربوون: جلەکە جوان بێت و پێی خۆشحاڵ بێت، دەکرێت ئاماژە بێت بۆ هەستی ڕزگاربوون و سەربەستی دوای جیابوونەوە.
٣. قۆناغێکی نوێ: لەبەرکردنی جلێکی نوێ یان جیاواز، ئاماژەیە بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە ژیاندا.
٤. ئەوەی لە واقیعدا هەمان جلی ناو خەونی هەیە، دەکرێت ئاماژە بێت بۆ ئەوەی ئەم هەستانە و گۆڕانکارییانە لە ژیانی ڕاستەقینەیدا هەن یان خەریکە ڕوو دەدەن.
لە کولتووری کوردیدا، جل و بەرگ بایەخێکی تایبەتی هەیە و زۆرجار پەیوەندی بە شانازی نەتەوەیی و ناسنامەوە هەیە، بۆیە ئەم خەونە دەکرێت نیشانەی بەهێزکردنەوەی ناسنامە و خۆدۆزینەوەش بێت دوای جیابوونەوە.
هەموو کەسێک خەونی جیاوازی هەیە و لێکدانەوەکانیش بەپێی کەسەکان دەگۆڕێن. وەڵڵاهو ئەعلەم (خودا باشتر دەزانێت).