1

بابه‌ت: نهێنییەکانی فلیمی MESSIAH (المسيح) لە Netflix

سڵاو،
لە بەرواری ١/١/٢٠٢٠ تۆڕی نێتفلیکس ـی ئەمەریکی بەشی یەکەمی زنجیرە درامایەکی ١٠ ئەلقەیی بڵاو کردەوە بەناوی MESSIAH واتا مەسیح.

ئەم زنجیرە درامایە کۆمەڵێك نهێنی و زانیاری شاراوەی تێدایە کە پێشتر لە هیچ فلیم و درامایەک پیشان نەدراوە.
بەگوێرەی وتەکانی زۆربەی شیکەرەوە و شارەزایانی فلیمەکان، ئەمە زنجیرە درامایە ڕێگا خۆشکەرێکە بۆ هاتنی مەسیحی دەججال کە لە قورئان و حەدیس دا ئاماژەی پێ کراوە.

مەسیحی دەججال کێیە؟

مەسیحی دەججال ئەوکەسەیە کە خۆی وەکو پێغەمبەر عیسا پیشان دەدات و کۆمەڵێك موعجیزەی هەیە و خەڵکی هەڵدەخەلەتێنێت بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ لەسەر زەوی دەمێنێتەوە کە بەگوێرەی حەدیسی پێغەمبەر(ص)، لەم ٤٠ رۆژە رۆژی یەکەم وەکو ساڵێك وایە، ڕۆژێکی تریان بە مانگێك و رۆژێکی تر بە هەفتەیەك و ڕۆژەکانی تر وەکو ڕۆژی ئاسایی وان.

لەم فلیمەش، ئەکتەری سەرەکی بە ئەسڵ خەلکی ئێرانە و ناوی "Payam Golshiri" ـە، بەڵام ناوی خۆی بەکەس ناڵێت و زمانی عیبرانی و عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت. باوکی جوولەکەیە و لەلای مامی گەورە دەبێت.

لە یەکێک لە ئەلقە سەرەتاکان، مەسیح دەسگیر دەکرێت لە ئیسرائیل لەلایان ئاژانسی سیخوری CIA، بەلام لەناو بەندیخانە لەژێر چاوی کامێراکان بزر دەبێت و لە پرێک دەچێتە وڵاتی ئوردن.
پاشان دەچێتە ئەمەریکا و کۆمەڵێك خەڵک بەدوای دەکەون و شایەتی دەدەن کە ئەوە مەسیحە و گەراوەتەوە سەر زەوی،
ئەویش لەپێش چاوی خەڵك وەکو موعجیزەیەک لەسەر ئاو دەروات و خەڵک سەرسام دەکات، دواتر لەلایان چەندین کەسەوە باسەکە بە درۆ دەخرێتەوە.


لە قورئانی پیرۆز باس لە مەسیحی دەججال کراوە بە ئینگلیزی واتا False Massiah ، کە چەندین تایبەتمەندی هەیە و پێی دەناسرێتەوە، یەکێك لەمانە بوونی تەنها یەک چاوە و لەناوچەوانی نوسراوە "کافر" زانیاری تەواو لەبارەی دەججال و هاتنی دەججال لەم بابەت و پەرتووکە باس کراوە، کلیکی لەسەر بکەن بۆ ئەوەی بیبینن: https://www.kurdipedia.org/default.aspx … 7455064092