1

بابه‌ت: كورتەيةك دةربارةي قةلاي هةولير

کورتەیەك دەربارەی قەلای هەولێر،
قەللای هەولێر کەوتۆتە ناوەراستی دەشتی هەولێر لە دێرین زەمانەوە خالکی لەناو دەژیت و تا ئێستاش ژیان تێیدا بەردەوامە.

لە زەمانی ئاشووریەکان هەزار ساڵ پێش زاینی درووست کراوە لەلایان ئاشووری و جوولەکەکان ، 102.190رووبەرەکەی  مەتر دوجایە. 415 مەتر ل ئاست دەریاوە بڵندە.

قەلای هەولێر بە درێژایی مێژوو شایەتحالی چەندین رووداوی جیا جیا بووە کە نایەنە ژماردن.
http://www.hawlergov.org/images/1405928099.jpg

تا ئێستا چەندین جار نۆژەن کراوەتەوە. دەساڵ لەمەو بەر پەیکەری ئیبین سینا یان لەسەر قەلات دانا، دواتر لەلایان یۆنیسکۆ ئاگاداری درا کە دەبێت ئەو پەیکەرە لاببردرێت لەبەر ئەوەی لە کوالێتی قەڵا دێنێتە خوارەوە و رێگرە لەوەی کە قەلای هەولێر بچێتە لیستی ئاسەوارە مێژووییەکانی جیهان هەر بۆیە نەوزاد هادی بە زووترین کات پەیکەرەکەی گواستەوە بۆ پارکی مینارە ئێستا دەتوانن لە پارکی مینارە پەیکەرەکە ببینن.

وا بریارە قەلای هەولێر بکرێتە مۆزەخانەیەکی جیهانی و هاوچەرخ ag
بەم دواییانەش کافتریایەك لەسەر قەلات کرایەوە بەناوی Erbil Citadel cafe کافتریای قەڵای هەولێر، کە بە گوێرەی ئەو دەنگوباسانەی بۆم هاتووە دەڵێن بۆتە شوێنی نارگێلە کێشان و تەپ و تۆز و عەرەب و ئەو شتانە.

بەگوێرەی ڕاپرسی و توێژینەوە زانستییەکان کە ئەنجام دراوە لەسەر قەلای هەولێر، دەڵێت لەناو قوڵایی قەلاتدا چەندین تۆن ئالتون و یاقوت و کەرەستەی بەهاداری تێدایە کە بۆ زەمانی بادشایەتی ئاشوورییەکان دەگەرێتەوە کە ئێستا نرخەکانیان نایەتە ژماردن، هەر هەمان سەرچاوەی زانستی ڕایگەیەندووە کە قەڵای هەولێر بە هۆی ئەو بەهایەی کە هەیەتی تەمەنێکی زۆر کورتی ماوە لە کوردستان بۆیە ئەوەی پێی دەکرێت با زوو بچێت وێنەی لەگەڵ بگرێ  ag


ئەنی وەی، هیوادارم قەلای هەولێر هەر تەمەن درێژ بێت و بۆمان بمێنێت.
هەوراز

2

وه‌ڵام: كورتەيةك دةربارةي قةلاي هةولير

سلام عليكم