1

بابه‌ت: خةونامةي كوردي - شيكردنەوەی خةونةكان

خەونامەی کوردی باوكى رەنج نووسيويەتى و لەلایەن تاڤگەوەئامادەکراوەبەشی15

بەشی (15)

بالندە بینینی باڵندە لە خەو:: لەخەودا سەربەرزی و شکومەندی و جوانی یە، بو بازرگانیش قازانجە، ئەگەر لەخەودا بالندەنەناسریت ئەو بالندەیەبەمانای پادشای روح کیشان دیت ، ئەگەر مالیک نەخوشی تیا بیت بالندەیەک بیتەئەو مالەو کرمیک یان
کاغەزیک لەو مالەهەلگریت و بفریتەئاسمان نەخوشەکەئەمری ،
ئەو کەسەی بالندەبکەویتەسەری سەفەر ئەکات ، بالندەلەسەر سەر یان شانی یەکیک دا بنیشیتەوەئەوکەسەکاری
دەست دەکەویت ، ئەگەر بالندەکەسبی بوو کاریکی تایبەتی یەئەگەر رەنگاو رەنگیش بوو کاری جوراو جورە، ئەو کەسەی هاوسەرەکەی دووگیان بیت و بالندەی نیرەبیتەسەرشانی یان لەسەر سەری بنیشیتەوەکوریان ئەبیت ،
ئەگەر می ینەش بیت کچیان ئەبیت، بالندەی گەورەمانای پادشا وحوکم بەدەست و زاناو دەولەمەندە، بالندەی ئاو له
بالندەکانی تر باشترە، بالندەی دەنگ خوش گورانی وئاهەنگە، چولەگەو بولبل مندالی بچووکن ، گوشتی بالندەبو
ئەو کەسەی بیخوات زور باشەچونکەپارەیە، فرینی بالندەلەئاسمان بەمانای مەلائکەت دیت ، بالندەیەک
لەئاسمانەوەبیتەناو دەستی یەکیک ئەو کەسەمژدەیەکی بو دیت ، بالندەی نەناسراو لەوانەیەئاموژگاری بیت یان ئاگادار کردنەوە، بالندەی جوان کارو باری ریک و پیک و رزق و خیر و خوشی یە، بالندەی ناشرین غەم و خەفەتە، هەروەها ووتراوەبالندەی نەناسراو رزقەبالندەی سپی چاکەیەبالندەی رەنگاو ر ەنگیش کاری هەمەجورە..


گورانی گۆرانی گوتن :: لەخەودا قسەی هیچ و پوچ و کارەساتە، دەنگی خوش بازرگانیەتی یەو قازانجی بەدواوەیە، گورانی لەخەودا بەمانای شەرو ئاژاوەوناکوکی دیت ، گورانی ووتن بەهونراوەیەکی جوان و دەنگیکی خوش خیرو خوشی یه ، گورانی ناخوش دەست بەتالی یه، گورانی ووتن لەکاتی بەریوەرویشتن زور باشە، گورانی ووتن لەحەمام قسەی بەپیج وپەنایە، گورانی ووتن لەبازار زەرەرو زیانەهەروەها بەمانای شەر و ئاژاوەش دیت .


سیبەر سێبەر :: لەخەودا هەسانەوەوقازانج و خوشی یە، لەزستانیش غەم و خەفەت و گیروگرفتە، ئەو کەسەی لەخەودا لەبەر خوردا بیت و گەرمای بیت و بچیتەبەر سیبەر لەغەم و خەفەت رزگاری ئەبیت و رزقیکی حەلالی دەست
ئەکەوی ، سیبەری ئافرەت میردەکەیەتی ئافرەتی بی هاوسەر بچیتەبەر سیبەر شوو بەپیاویکی دەولەمەند ئەکات ،
یەکیک لەخەودا لەبەر سیبەر بیت و سەرمای بیت و بچیتەبەر خور دەولەمەند ئەبیت چونکەسەرما هەژاری و دەست کورتی یە.

بەر خور دەولەمەند ئەبیت چونکەسەرما هەژاری و دەست کورتی یە.


زمان :: لەخەودا بەریوەبەری کارو باری خاوەنەکەیەتی ، زمان پەیوەندی بەهەلەکردنەوەهەیە، زمان لەخەودا دریژبیت یان پان مانای هیزو تواناو زال بوونی ئەوکەسەیەبەسەر دوژمنانی دا یان دانایی و زیرەکی ئەو کەسەلەگفتوگوو ئاخاوتن دا دەردەبری ، ئەو کەسەی لەخەودا زمانی بگیریت کاروباری دوا دەخریت و دەست کورت وهەژار دەبیت ، مووی رەش لەزمان دەرچیت مانای ئەوەیەئەو کەسه بەزووترین کات توشی شەرو ئاژاوەئەبیت ئەگەر موی سپی لەزمانی دەرچیت شەرەکەبو ماوەیەک دوا دەخریت ، پادشا لەخەودا ببینی زمانی براوەتەوەنزیکترین وەزیری یان وەر گیری واتا تەرجومانەکەی ئەمری ، ئەو کەسەی لەخەودا ببینی زمانی ژنەکەی براوەتەوەئەو ژنەرەوشت پاک و بەشەرەفە، ئەو کەسەی زمانی لەناو دەمی دا بچەسپیت جی ی متمانەو باوەرە، ئەو کەسەی زمانی خوی بخوات لەلیدوانیک پەشیمان ئەبیتەوەیان کەسیکی بی دەنگە، ئەو کەسەی لەخەودا زمانی رەش بیت کەس و کاری توشی گیروگرفت ئەکات یان کەسیکی دروزنە، ئەو کەسەی زمانی ببیتەدوو بەش درویەکی گەورەئەکات ، ئەوکەسەی لەخەودا ببینی زمانی زوری هەیەمندالی زوری ئەبیت ، خەلکی لەخەودا بەزمان زمانی یەکیک بلیسنەوەسوود لەزانیاری ئەوکەسەوەردەگرن ، هەروەها زمان لەخەودا بەمانای دەسەلات و پارەی کوکراوەوزانست و پولیسیش دیت ، برینی زمان مانای مردنی خوشەویسترین کەسەلەوانەشەتەلاق بیت ،هەروەها زمان بەماناي راستگویش دیت وەک خوای گەورەلەقورئانی پیروزدا ئەفەرموی {{ واجعل لي لسان صدقٍ في الاخرين }} سورەتى الشعراء ئايەتى ژمارە(84) .


بالا باڵا درێژ بوون:: ئەو کەسەی لەخەودا ببینی بالای دریژ بووەتەمەنی دریژ ئەبیت و پارەو زانستی زیاد ئەکات ، ئەگەربازرگانیش بیت قازانجیکی باش ئەکات ، کورت بوونەوەی بالاش مانای کورت بوونەوەی تەمەنەچونکەلەزەوی نزیک ئەبیتەوە، کورتەبالا لەخەودا بالای دریژ بیت فیتنەو ئاژاوەیە.


مار و دوپشک پیوەدان :: لەخەودا مار یان دوپشک یان هەر چی زیندەواریکی تر بەیەکیکەوەبدات مانای ئاگاداری یەبو ئەو کەسه کەلەوانەیەهەلەیەکی گەورەبکات .

شانە:: لەخەودا کەسیکی سوود بەخشەو بەلگەی خیرو خوشی یەبو ئەو کەسانەی کەئەیانەویت شەریکایەتی لەگەل کەسانی تردا بکەن ، قژ شانەکردن زەکاتی پارەیە، هەروەها شانەبەمانای دادپەروەرو دکتورو وتار بیژ و ئاموژگاری کەر دیت ، ووتراوەداهینانی قژ به شانەخیرو خوشی و تەمەن دریژی و پارەوسەرکەوتنەبەسەردوژمنان .


کەربوون :: لەخەودا کەم و کوری یەلەئایین دا چونکەخوای گەورەدەربارەی کافرەکان لەقورئانی پیروزدا ئەفەرموی {{ صُمً بُكمً عميً }} سورەتی البقرەئایەتی ژمارە(18) و ئایەتی ژمارە(171) .

تەلاق :: لەخەودا بو ئەو کەسەی هاوسەری هەبیت ژیانی باطل و نارەوایە، بو ئەو کەسەی هاوسەری نەبیت گورینی باری ژیانە، بو نەخوش مردنە، ئەو کەسەی لەخەودا هاوسەرەکەی تەلاق بدات دەولەمەند ئەبیت ئەو کەسەی یەک جار سویندی تەلاق بخوات و دەرفەتی گەرانەوەی هەبیت لەئیش و کاری ئیستای دوورئەکەویتەوە، ئەو کەسەی هاوسەرەکەی تەلاق بدات لەپلەو پایەی ئیستای دوور ئەخریتەوە، هەروەها لەخەودا ژن تەلاق بدریت ئەمری .

نامە:: لەخەودا نامەوەرگتن و نامەناردن پلەو پایەی بەرزو شکومەندی دەردەبری ، ئەگەر نامەکەرینمای وئاموژگاری بیت وەک بلی ی لەنامەکەدا نوسرابیت ئەم کارەبکەیت باشەو ئەم کارەنەکەیت باشەئەوەمانای بەدی هاتنی نیازو مەبەستە، ئەو کەسەی نامەی بو بیت و مژدەی تیا بیت پارەی دەست دەکەوی یان ژن دینی یان کوریان ئەبیت ، ئەو کەسەی لەنامەهەلگرەکەبدات یان لی ی تورەبیت مانای ئەوەیەئەوکەسەلەئایین هەلگەراوەتەوەیان ئەکوژری ، بەکورتی نامەچی تیا نوسرابیت رووئەدات .

تەواوەکەری بەشەکانی تر: https://xeyal.net/forum/viewtopic.php?id=5665

2

وه‌ڵام: خةونامةي كوردي - شيكردنەوەی خةونةكان

دەست خۆش