1

بابه‌ت: TEDxNishtiman چییە؟ What is TEDxNishtiman

TEDx چییە؟
TEDx چالاکییەکی سەردەمانەیە، کە لە لایان ڕێکخراوی جیهانی TED پالپشتی دەکرێت. هەموو کەسێک دەتوانێت مۆلەتی TEDx وەربگرێت لە TEDئەویش بە ئەنجام دانی چەند هەنگاوێك و بەجێ هێنانی یاسا نێودەولەتەکانی TED.

چالاکییەکە چییە؟
ئەم چالاکییە لە لایان کەسێك یان دوو کەس مۆلەتەکەی وەردەگیرێت، پاشان ئەم دوو کەسە هەڵدەستن بە کۆکردنەوەی چەندین خۆبەخش و سپۆنسەر بۆ مەبەستی یارمەتی دان و بەڕێوە بردنی کارەکە. ئەمەش چەندین وردەکاری قورس لەخۆ دەگرێت.

پاشان بەڕیوەبەرانی تیمەکە هەڵدەستن بە دۆزینەوەی نزیکەی ١٠ کەسی بەتوانا و شاز، بۆ نموونە کەسێك کە داهێنانێکی کردبێت یان سەلیقەیەکی نایابی هەبێت، یان بزنسمان ـێك کە هەڵدەستێت بە درکاندنی نهێنییەکانی خۆی و باس کردنی ئەم کارانەی کە ئەنجامی داوە... بەم شێوەیە سپیکەرەکان واتا بێژەرەکان خاڵی چەقی ئەم چالاکییەن.

تا ئێستا لە عێراق ئەوەی من ئاگادار بم نزیکەی 3 چالاکی TEDx بەڕێوە چووە:
TEDxBaghdad
TEDxErbil
TEDxUKH  University of Duhok
بەم زوانەش TEDxNishtiman لە بەرواری ١/٤/٢٠١٧ لە هۆڵی سعد عبدالله / هەولێر بەرێوە دەچێت.
وێبسایتی #TEDxNishtiman ئەمەیە: tedxnishtiman.com
ئێوەش دەتوانن بەشداری بکەن لەم چالاکییە و بچن بۆ بینینی بێژەرەکان.