1

بابه‌ت: كێت خۆش دەوێت؟

كێت خۆش دەوێت؟




خۆشەویستی هەستێكی دڵ و دەرونەو مەیلێكی ناوەكیە، بەڵام ئایا لە كاریگەرو كارتێكردنەكانی ژیانە، مەبەستم ئەوەیە كە ئایا ئەوەی كە حوكم ئەكات بە سەر خۆشەویستیداو ئاڕاستەی دەكات تەنها مەیل و هەستی ناوخۆی مرۆڤەو بەس؟
پەلە مەكە لە وەڵامەكەی تاكو لە گەڵمدا هاوڕا بی با بە یەكەوە ئەم چەند دێڕە بخوێنینەوە:




- تۆ خواو پێغەمبەرت خۆش دەوێ، كەواتە فەرمانەكانیشیانت خۆش دەوێن و گوێرایەڵ و ملكەچیانیت.


- تۆ ڕەوشتی جوان و ڕووكراوەیەت خۆش دەوێ، كەواتە كەسێكت خۆش دەوێ كە ڕەوشت جوان و بەرزو ڕوو خۆش و كراوە بێ.



- تۆ حەیاو شەرم و داوێن پاكیت خۆش دەوێ، كەواتە كەسێكت خۆش دەوێ كە داوێن پاك و بە شەرم بێ.


- تۆ ڕقت لە قسەی ناشیرن و قسە فڕێدانە بە ناهەق، كەواتە ڕقتە لە كەسێك كە زمان شەڕانی بێ و قسەی ناجۆرو ناشیرین بكات.


- تۆ ڕقتە لە چاوچنۆكی و دەست نوقاندن‌، كەواتە ڕقتە لە یەكێك كە چاوچنۆك و بەخیل و دەست نوقاو بێ و هیچی خێرێكی لێ نەبێتەوە.
- تۆ ڕقتە لە كافرو بێ باوەڕو دو ڕووان، كەواتە ڕقت لە كردەوەكانیشیانەو لێیان نزیك نابیتەوەو بە دۆست و هاوڕێی خۆتیان نازانیت.


- تۆ ئاینی ئیسلامت خۆش دەوێ و ڕقتە لە كوفرو بێ باوەڕی، كەواتە هەموو موسڵمانێكت خۆش دەوێ و هەر كافرێكی دوژمن بە خوات ڕق لێ دەبێتەوە.




دەی برا و خوشكی موسڵمانم، مادا‌م ئیسلام و خۆشەویستیی ئیسلام دڵ و هەست و ویژدانتی داگرتووە‌، سوور بە لەسەر بەجێهێنانی ئەم خۆشەویستییه ‌و برا و خوشكانی خۆتت خۆش بوێن و ڕقت ببێتەوە لە كافر، بێباوەڕ، دوڕوو و سەرلێشێواوان.


بەڕه لە سەر دەروون و هەست و سۆزی خۆت هەڵدەرەوەو بزانە لە ژیانی دنیاتا كێت خۆش ئەوێت و ڕق و كینەت بەرامبەر كێە، زۆر وریا بە لەوەدا خۆشەویستی خۆت نەدەی بەوانەی خواو پێغەمبەر ڕقیان لێنانەو بە پێچەوانەشەوە كەسانێكت ڕق لێ نەبێ كە خواو پێغەمبەر صلىالله علیه وسلم خۆشی دەوێن، چونكە: (المرء مع من احب) (مرۆڤ لە گەڵ ئەوەدایە (لە دوا ڕۆژدا) كە خۆشی دەوێ.


جا بزانە: ئەم مەسەلەیە تەنها هەست و سۆزو شتێك دەرونی نیە بە تەنها، بەڵكو پەیوەستە بە بیرو باوەڕەوەو دەبێ باش بزانی كە ئیمان و باوەڕ دانامەزرێ ئەگەر لە بەر خوا خەڵكت خۆش نەوێت و لە بەر خواش ڕق و كینەت بەرامبەریان نەبێت.