1

بابه‌ت: رينمايى بو ئا فره تى دووكيان

ـ سكپڕی‌ لەگەڵ ئەوەی‌ كە دیاردەیەكی‌ سروشتی‌ و ئاساییە و دەگونجێت لە هەموو ئافرەتێكدا ڕووبدات، بەڵام پشتگوێخستن و گرنگی‌ نەدانی‌ تەواو بەم حاڵەتە وادەكات كە كردارەكە لەبارێكی‌ سروشتی‌ و ئاساییەوە بگۆڕێ‌ بۆ بارێكی‌ نائاسایی‌ كە زیان بە خودی‌ دایكەكە و پاشانیش كۆرپەكە بگەیەنێت. هەربۆیە ئەو ژنانەی‌ كە هەست دەكەن سكیان پڕە پێویستە بەزوویی‌ سەردانی‌ پزیشكی‌ پسپۆڕ بكەن تا بەدرێژایی‌ سكەكەیان و ماوە ماوە پشكنینی‌ تایبەتیان بۆ ئەنجامبدرێ و دڵنیاببنەوە لە سەلامەتی‌ خۆیان و كۆرپەكەیان. ئەوەی‌ جێی‌ داخە هێشتا زۆر ئافرەت هەن كە وا بیردەكەنەوە تەنها لە حاڵەتی‌ دەستنیشانكردنی‌ ڕەگەزی‌ كۆرپەكەیان یاخود لە هەندێك حاڵەتی‌ كتوپڕی‌ وەك خوێنبەربوون و ژانی‌ منداڵبووندا نەبێت پێویستیان بە پزیشك و خەستەخانە نییە، بەڵام لەڕاستیدا زۆر حاڵەتی‌ تر كە لەماوەی‌ سكەكەدا ڕوودەدات دەگونجێ‌ ببێتەهۆی‌ لەباربردن یا ناتەواوی‌ لە كۆرپەلەدا، ساناترین نموونەش بریتیە لەو دەرمانانەی‌ كە لەكاتی‌ سك پڕیدا بەكاردێن و دەبنەهۆی‌ ژەهراویبوون و ناتەواوی‌ كۆرپەلە كە زۆركات لە نەزانینی‌ دایكەكەوە ڕوودەدات. هەروەها زانین و پلاندانان بۆ سكپڕی‌ حاڵەتێكی‌ تری‌ گرنگە كە ئافرەتان پێویستە بایەخی‌ پێبدەن، چونكە زۆرجار هەڵەكردن لەوەوە ڕوودەدات كە دایكەكە لای‌ وایە سكی‌ نییە و هەندێ‌ كار ئەنجام دەدات كە ڕەنگە كۆرپەیەكی‌ ناتەواو و ناڕێك دروست بكات یا لەباری‌ بەرێت. لێرەدا چەند ئامۆژگاریی‌ و ڕێنماییەك دەدەینە ئافرەتان بەمەبەستی‌ سەلامەتی‌ خۆیان و كۆرپەكانیان لە سك پڕیدا:

• یەكێك لە گرفتە هەرە باوەكانی‌ ژنانی‌ سك پڕ بریتیە لە نەبوونی‌ شارەزایی‌ لە هەڵبژاردنی‌ جۆری‌ خواردنەكانیاندا لەو ماوەیەدا، كە كاریگەری‌ خراپ و بێ‌ دەنگی‌ لەسەر كۆرپەلە دەبێت بێ‌ ئەوەی‌ هەستی‌ پێبكەن و پەنا بۆ چارەسەركردن ببەن، ئەمەش مەترسییەكان زیاتر دەكات. كە لەبیرت بێت زۆری‌ ڤیتامین دی‌ لەكاتی‌ سكپڕییدا دەبێتە هۆی‌ كاریگەری‌ خراپ و ناتەواوی‌ كۆرپەلە، هەر بۆیە خۆت بەدوور بگرە لەو خۆراكانەی‌ كە ڤیتامین دی‌ زۆر تێدایە وەكو (جگەر) بەبێ‌ ڕاوێژی‌ پزیشكی‌ پسپۆڕ هیچ جۆرە ڤیتامینێك بەكارمەهێنە.

• دووركەوتنەوە لە خواردنی‌ ئەو جۆرە ماسییانەی‌ كە ماددەی‌ جیوەی زۆرە لە پێكهاتەكەیاندا وەكو هەندێك جۆری‌ ماسی‌، چونكە ئەو ماددەیە دەبێتەهۆی‌ ناتەواوی‌ لە دروستبوونی‌ كۆئەندامی‌ دەمار لە كۆرپەلەدا.

• وازهێنان لە خواردنەوە كحولییەكان لەپێش و لە كاتی‌ سكپڕییدا، چونكە خواردنەوەی‌ ماددە كحولییەكان لەكاتی‌ سكپڕییدا دەبێتەهۆی‌ دروستبوونی‌ كۆرپەلەیەكی‌ ناتەواو لە ڕووی‌ جەستەیی‌ و زیرەكییەوە. ئەمە جگەلەوەی‌ كێشی‌ كەم دەبێت و گەشەی‌ دوا دەكەوێت. كەواتە دایكی‌ بەڕێز خواردنەوە كحولییەكان بەتەنها كاریگەری‌ لەسەر جەستەی‌ خۆت نییە، بەڵكو كاریگەریی‌ هەمیشەیی‌ لەسەر تەندروستی‌ كۆرپەكەت دروست دەكات، بۆیە هەوڵبدە پێش بڕیاردانی‌ سك پڕی‌ بڕیاری‌ وازهێنان لە خواردنەوە كحولییەكان بدە.

• خواردنەوەی‌ بڕی‌ زۆری‌ ماددەی‌ كافایین دەبێتەهۆی‌ كەمبوونەوەی‌ ئاسن لە لەشی‌ ژنانی‌ دووگیاندا كە ئەمەش ڕەنگە ببێتەهۆی‌ لەبارچوونی‌ منداڵ یاخوود بچووكی‌ و كەمی‌ كێشەكەی‌. ئافرەتانی‌ دووگیان ئامۆژگاری‌ دەكرێن كە ئەو ماددانەی‌ كافایینیان تێدایە كەمتر بەكاری‌ بهێنن وەكو چا و قاوە و جۆرەكانی‌ چوكلێت. جگەلەمانەش ئەو ئافرەتانەی‌ كە دەیانەوێت منداڵیان ببێت پێویستە سێ‌ مانگ بەر لە دەستپێكردنی‌ سكپڕی‌ و لەماوەی‌ سێ‌ مانگی‌ یەكەمیشدا فۆلیك ئەسید بەكاربهێنن كە ئەمە ڕێگرە لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی‌ كۆئەندامی‌ دەمار و ئاوسانی‌ سەری‌ كۆرپەلە.

* تۆكسۆپلازمۆسز (نەخۆشی‌ پشیلە)
ئەو نەخۆشییەیە كە بەهۆی‌ مشەخۆرێكەوە تووشمان دەبێت كە لەناو پاشەڕۆی‌ پشیلەدایە، هەروەها ڕەنگە لە سەوزە و میوەی‌ باش نەشۆراو و گۆشتی‌ تەواو نەكوڵاودا هەبێت. لەكاتی‌ سكپڕیدا زیان بە كۆرپەلە دەگەیەنێت و هەندێجار دەبێتە هۆی‌ ناتەواوی‌ لە دروستبوونی‌ چاو و خانەكانی‌ مێشكی‌ كۆرپەلەدا.

خۆپاراستن لەم نەخۆشییە بریتیە لە نەخواردنی‌ میوە و سەوزەی‌ باش نەشۆراوە و كوڵاندنی‌ تەواوی‌ گۆشت و شیرەمەنییەكان لەپێش خواردندا. هەروەها لەكاتی‌ مامەڵەكردن لەگەڵ پشیلەدا پێویست دەستكێش و جلی‌ تایبەت بەكاربهێنرێت.

د. ئاوات واژەیی‌

http://i42.tinypic.com/2yovk15.jpg
ئه كه ر يه ك جار ناوى منت بهينايه ئه وا منت  هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه رجاوه كانت منيان بد يتبايه ئه زيزم ئه وا هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه ر له كه ل من ده مايه وه ئه وا  هه موو  دونيا ده بوو  به ئيمن ئه زيزم
فه راموو شم مه كا له يادم مه كا ئه زيزم
:clap:  :clap:          :clap:      :clap:      :clap:        :clap:    :clap:          :clap:         :clap:
:jang:           :jang:            :jang:         :jang:         :jang:                :jang:           :jang:
:vv:          :vv:            :vv:             :vv:              :vv:               :vv:           :vv:

2

وه‌ڵام: رينمايى بو ئا فره تى دووكيان

[size=16][/size][center][/center]ده ستت خوشبيت به راستى زوربه سوده به لام دكتور كيان من كه دووكيان بووم جكه رم زورخوارد ئيستا مناله كهم ساليكو بينج مانكه سوباس بوخوا كيشه ى رويشتنى نيه و ئيسكه كانى زورباشن: ئايه خواردنى جكه ر زيانى ترى هه يه؟

3

وه‌ڵام: رينمايى بو ئا فره تى دووكيان

ئايه خواردنى جكه ر زيانى ترى هه يه؟

هيواى له ش ساغيو سه لامه تى بو مناله كه ت ده خوازم له ناخى دله وه ان اشاالله ته مه نى دريز ده بيت به داك وباب كه و ره بيت  به خوا من ته نها  بابه ت ده نوس مه وه هيجى تر


به لام نه مان زانى كوره يا كج؟

http://i42.tinypic.com/2yovk15.jpg
ئه كه ر يه ك جار ناوى منت بهينايه ئه وا منت  هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه رجاوه كانت منيان بد يتبايه ئه زيزم ئه وا هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه ر له كه ل من ده مايه وه ئه وا  هه موو  دونيا ده بوو  به ئيمن ئه زيزم
فه راموو شم مه كا له يادم مه كا ئه زيزم
:clap:  :clap:          :clap:      :clap:      :clap:        :clap:    :clap:          :clap:         :clap:
:jang:           :jang:            :jang:         :jang:         :jang:                :jang:           :jang:
:vv:          :vv:            :vv:             :vv:              :vv:               :vv:           :vv:

4

وه‌ڵام: رينمايى بو ئا فره تى دووكيان

دةست خوش

رۆژێک ژیان له‌ مردنی پرسی:

بۆچی خه‌ڵک منیان خۆشده‌وێ و تۆیان خۆشناوێت؟

مردن وتی چونکه‌ تۆ درۆزنێکی جوانی ،

به‌ڵام من راستیه‌کی به‌ ئازارم .

5

وه‌ڵام: رينمايى بو ئا فره تى دووكيان

سوباس

http://i42.tinypic.com/2yovk15.jpg
ئه كه ر يه ك جار ناوى منت بهينايه ئه وا منت  هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه رجاوه كانت منيان بد يتبايه ئه زيزم ئه وا هه ركيز له يادت نه ده كردم
ئه كه ر له كه ل من ده مايه وه ئه وا  هه موو  دونيا ده بوو  به ئيمن ئه زيزم
فه راموو شم مه كا له يادم مه كا ئه زيزم
:clap:  :clap:          :clap:      :clap:      :clap:        :clap:    :clap:          :clap:         :clap:
:jang:           :jang:            :jang:         :jang:         :jang:                :jang:           :jang:
:vv:          :vv:            :vv:             :vv:              :vv:               :vv:           :vv:

6

وه‌ڵام: رينمايى بو ئا فره تى دووكيان

من نە خۆشی بشیلەم هەیە دەرەجەی جلە زیانی بۆمندالە كەم هەیە تكیایە وەلام