1

بابه‌ت: من کەم کەم عاشقت بم

من کەم کەم عاشقت بم
دڵم پەیوەست کرد بە تۆوە
قسەی دڵمت نەتزانی کە پێی ئەوتی مەڕۆ
من نرخی عەشقم ئەزانی لە باوەشی گەرمی تۆ
باوەڕ ناکەم هێشتا ساتی دڵهەڵکەندنی تۆ
من لە ئاستی تۆدا نەبووم کەم بووم بۆ تۆ
هەمیشە وەکو دڵۆپێک بووم گوڵی من لە دەریای تۆ
تەنیا جێم مەهێڵە عەشقم بێ تۆ ئەمرم
هەر ڕۆژێک ناونیشانی تۆ لە دڵی فەقیرم ئەپرسم
تەنیا جێم مەهێڵە عەشقم
کە لە تۆوە گیان وەرئەگرم
دەنگتم لێ دامەبڕێنە بێ هاودەم ئەمرم
داوام لێ مەکە دانیشم
فرمێسکەکانت ببینم
تەنیا جێم مەهێڵە عەشقم تۆ بوون و نەبوونمیت
شەوان بە یادی چاوەکانت چاوەکانم لێک ئەنێم
تەنیا جێم مەهێڵە عەشقم بێ تۆ ئەمرم

slaw