1

بابه‌ت: كۆكراوەی بەشێك لەشیعرەكانی (د.عبوڵا پەشێو)

[size=24]سڵاو هاوڕێیان
ئەم جارەیەیان كۆمەڵێك شیعری شاعیری گەورەی كورد (م.د.عبدوڵا پەشێو)م بۆ ئامادەكردوون - بەوهیوایەیی كە بە>ڵتان بێت

[center][color=#FFFF00]چەند دەترسم



چەند دەترسم

کە دێمەوە

هەواڵێکی تاڵت پێ بێ

...چەند دەترسم

کە باوەشت پێدا دەکەم

بۆنی نامۆیەکت لی بێ

چەند دەترسم

کە دێمەوە

گرامەری زمانی چاو

ڕێنووسی هێمات گۆڕابێ

چەند دەترسم

پلەی گەرمی پەنجەکانت

وەک بەجێمهێشت وا نەمابێ

لەمەش زێتر

چەند دەترسم ، کەسم ، هاوڕێم

کە دێمەوە

تۆ وەک خۆت بیت ، من بگۆڕێم
000000000000000000000000000000000000000
0000000000000000000000000000000000000000000
ژینێكی ترم خەڵات كه،‌ خوایە!
با كورت بێ، وەك هی گوڵ و پەروانە،
بە هەر بستێ عەرد من قنیات دەكەم،
بەڵام تیا نەژیم وەكوو بێگانە!
ژینێكی ترم خه ڵات كه، خوایه!
00000000000000000000000000000000000000000
0000000000000000000000000000000000000
چۆن دڵت هات
لەگەڵ سەرینی تەنیاییی دەرزی چنا
جێم بهێڵیت؟

چۆن دڵت هات

لەگەڵ شەوی ساردووسڕی بێ نووستنا
جێم بهێڵیت؟

بگەڕێوە!
ژووری تەنیام چاوەڕیتە.
بگەڕێوە!
عومری زاوام
شەیدای بووكی چرپەی پێتە.


1971
كوردستان
0000000000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000
لەوساوە دنیا دنیایه
ئادەمیزاد
عەشقی گەوهەر
سەوداسەری زێڕ و زیوە
لە پێناویان

بنی دەریا و
قولەی كێوی پشكنیوە
كەچی من هەموو سبەینان
گەنجینەیەك دەدۆزمەوە
كە دەبینم كەزی و بسكت
نیوەی بالیفمی تەنیوە
000000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000000000
درەنگ نییە


خۆشەویستم!
كە ژوورەكەم جێدەهێڵیت
تیشكی خۆر لە ژوورەكەما
بوخچەی خۆی دەپێچێتەوە،
میلی سەعات
خولی لە یاد دەچێتەوە.
كە ژوورەكەم جێدەهێڵی و لەلام دەڕۆی،
هەر چوار دەورم، وەك دارەمەیت،
هەستی سڕم دەگرێتە خۆی.
لە پەنجەرە و دەرگاكەوە
بۆ قوڕگم دێ دەستی زریان.
كتێبخانەی بچكۆڵانەم،
دیوارەكان،
هەموو یەك یەك دێنە گریان،
لەگەڵ مندا دێنە گریان.
0000000000000000000000000000000000000
0000000000000000000000000000000000000000000
وانەی پێنجەم

مناڵەكان!
ئەی بێلانە ژینتاڵەكان:
زۆر لەمێژە دایكەكانی ئەم وڵاتە
مەمكەكانیان
شیری سەربەستیی تیا قاتە.
زۆر لەمێژە كێوەكانی ئەم وڵاتە،
پێغەمبەرێكیان تیا قاتە!

مناڵەكان!
لە ئاگردانی چاوتاندا،
من چاوەڕێی زەردەشتێكم،
بێ، جێ بەو بتانە لەق كا.
من چاوەڕێی
چەخماخەی ئاڤێستایەكم،
بێ، جەرگی تاریكی شەق كا!
00000000000000000000000000000000
00000000000000000000000000000000000
گەشبینی

بۆ باران هەیە، گەر جارێک
لە نیوەی ڕێ تەڕم نەکا؟
بۆ بەفر هەیە، گەر جارێک
تێی نەکەومو سڕم نەکا؟
قووڵی ئەڤین چۆن بپێوم
گەر ئازیزێک جارێک دەستبەردارم نەبێ؟
ژیان بە چی بەراورد کەم
ئەگەر مردن نێزیکی کەنارم نەبێ!
گه شبینی
باران بۆ هة، یه گه ر جارێک
نیوه له علی ته ڕێ ڕم کا؟ نة
بۆ به فر هة یه، گه ر جارێک
تێی نة که ومو سڕم نة کا؟
قووڵی ئة ڤین چۆن بپێوم
گه ر ئازیزێک جارێک دة ستبه ردارم نة بێ؟
ژیان به چی به راورد که م
ئة گه ر مردن نێزیکی که نارم نة بێ!
00000000000000000000000000000000000000000000000000000000000
00000000000000000000000000000000000000
وانەی چوارەم

مناڵەكان
لە وانەكانی دوێنێمدا
گوتم ئێمە، لەوەتی هەین
درۆ لەگەڵ خۆمان دەكەین
لە ژینمانا،
لە كردەوەو نووسینمانا بێ فەلسەفەین.
ئەمەم گوت و دنیا ڕما
هەوری تانە
بەرەو ئاسۆی بیرم جما!

مناڵەكان!
توخواكەی بپرسن لێیان،
بپرسن لەوانەی چاویان
تینی ناگاتە بەر پێیان،
مەترسن، بپرسن، بڵێن:
لە سەفەری دوڕگەی خوێنا
بۆ مناڵان چیتان هێنا؟
پێمان بڵێن، چیتان هێنا؟
000000000000000000000000000
00000000000000000000000000000000000000000000
كە براكوژێك دەبینم،
باوەڕكەن ڕشانەوەم دێ ...
تا بەیانی هەدا نادەم،
دایم ئەمدیو ئەودیو دەكەم.
سەد قۆناغیش دوور كەومەوە،
بۆنی لاكی ماكەرێكی تۆپیو دەكەم!

مایسی 1994 – هەولێر
شعرێك لە دیوانی براكوژی.....
00000000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000000000
دلی من

دلی من چەشنی وارگۆنی قیتاریكە
هەزار و یەك وێستگەی هەیە
لە هەر یەكێك لەو وێستگانە رادەوەستی
رێبوارێك بە جێدەهێلێ
رێبوارێك خۆی تێدەپەستی
بەلام لەوەتەی دڵی من بۆتە وارگۆن
رێبواریكی پەستی تیایە دانابەزێ
لە سوچێكی ئەم دونیایە
ئەم رێبوارە بە دوای ناوی خۆی دا وێڵە
ئەم رێبوارە بە دوای چاوی خۆی دا وێڵە
ئەم رێبوارە برینمە
ئەم رێبوارە زەردەخەنە و گرینمە
ئەم رێبوارە كوردستانە
لانەی یەكەم ئەوینمە
0000000000000000000000000000000
0000000000000000000000000000000000000000
خۆشەویستم..
كە شەو دادێ‌ شەوی هاوین
كاتێ‌ ئاسمان
پەپولەی خەو دەبارێنێ‌ خەوی شیرینن
كە سروەیەك دێ و بە كپی
بە گوێی ناخما دەچرپێنێ‌
رازی شەو و چواردەورەم و كوللەی سپی
بروا بكە خۆشەویستم
لێرەدا ... دڵی هەتیوم
دڵی شەوی گەش نەدیوم
وەك و مانگی تەنیای ئاسمان
تێر دەداتە پرمەی گریان

1970 - كوردستان
0000000000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000000000000
نیازم وابوو
بۆت دەستگیركەم
ئەستێرەی ئاسمانی زەبەند.
پەلكە زێرینەت بۆ بگرم،
بۆتی بكەم بە كەمەر بەند.

كۆپلەیەكیتر لە هۆنراوەی (نیازێك هەڵوەری)
1969
0000000000000000000000000000000
00000000000000000000000000000000000000
نیازم وابوو
تا ئەو رۆژەی لە یەكترمان دەكا مردن،
شادی بكەم بە گەردانە،
بیئاڵێنمە شووشەی گەردن.

كۆپلەیەكیتر لە هۆنراوەی (نیازێك هەڵوەری)
0000000000000000000000000000000000000
00000000000000000000000000000000000000000000
نیازم وابوو
گەر بەهاری ئەمجارە بێت،
پاسپۆرتی دەربازبوونی بسوتێنم
نەهێڵم دەرچێت لەژێر پێت.
0000000000000000000000000000000000000000
0000000000000000000000000000000000000000000000000000
نیازم وابوو
بتكەم بە چەپكە نێرگزێك
بۆ سەرمێزم.
لەسەرمای شەوی زستانا
گەرمت كاتەوە ئامێزم.

نیازم وابوو
ئەو سنگەی سەرینی نازە،
شەو لەسەری بهۆنمەوە
كەزی زەردی شعری تازە

نیازم وابوو
پرچت بكەم بە هێلانە،
تا رووم ئاشنای سرەوتن كا.
گەردنت بكەم بە مۆمێك،
لە شەوانی هۆنراوە قوژبنێكم بۆ رۆشنكا.

چەند كۆپلەیەك لە هۆنراوەی نیازێك هەڵوەری... 1969 - كوردستان
00000000000000000000000000000000
0000000000000000000000000000000000000
بیری من و قیبلە نما وەك و یەكن
رودەكەمە
هەر جێیەكی ئەم جیهانە،
روی میلی ئەو
تەنیا بەرەو كوردستانە!

تەرابلس - 1988
00000000000000000000000000
00000000000000000000000000000000000
كۆپلەی یەكەم

چاوەرێتم ... دەگەرێیتەوە
سوێند دەخۆم .. دەگەرێیتەوە
گەر یەك یەكیش سنورەكان مین رێژ بكەن
بەرەو ئاسۆ لە دودەدەم تەزوی نیگا
واهەست دەكەم كەتۆ دەبیتە باڵدارێكی ئەفسانەیی و بەیانیەك دێیتەوە لام

كراوەبە گۆرانی لەلایەن (عدنان كریم & گروپی كامگاران)
00000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000000000
وانەی سێیەم

مناڵەكان!
ئێوەن زەلكاو دەشڵەقێنن،
ئێوەن ئەو بومەلەرزانەی
سبەی كانی دەتەقێنن،
ئێوەن سبەی
سنووری دەستكرد دەشكێنن،
قەفی زنجیری لێكپچڕاو
بەیەكترەوە دەلكێنن
ئێوەن سبەی
لە قامیشلی،
لە دیاربەكری شێخ سەعیدا،
لە سلێمانیی بریندارا،
لە مەهابادی (قازی) دا،
بە یەك فەلسەفە پێدەگەن،
گشت تێدەگەن:
ئەوەی كورد بێ، نەوەی نوێ بێ
دەبێ تێشووی
ڕێی یەكیەتیی كوردی پێ بێ!
00000000000000000000000000000000000
0000000000000000000000000000000000000000
وانەی دووەم

مناڵەكان!
ئێمە تووشی سەد كوێرەڕێین...
چرای بیرمان گەلێك كزە،
هەنگاوی كوێرانە دەنێین!
* * *
مناڵەكان!#
ئەفسانەكان دەگێڕنەوە:
هەبوو... نەبوو...
هۆزێك هەبوو لە خاكێكا
پاڵەوانیان -
چاوی كوێر بوو،
هەوای دەورەی خۆی دەپێكا
فەیلەسوفیان -
فاڵچییەك بوو،
شەوان فاڵی دەگرتەوە،
تا بزانێ كەی دوژمن بۆی
پەت دەخاتە گەردنی خۆی
پیاوماقووڵیان -
كەڕ و ڵاڵ بوو،
ماوەی كورتی ئارامیشی هەزار ساڵ بوو!
هۆزی نەگبەت
شەوی دەژمارد،
ڕۆژی دەژمارد،
سێ ژەم نان و چەپڵەی دەخوارد،
چاوەڕێ بوو كە دوژمن بۆی
پەت بخاتە گەردنی خۆی!
0000000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000000000
بەفرو پشکۆ

بمزانیایە
جارێکی تر
سێبەرم سێبەرت شانە ناکاتەوە
بمزانیایە
جارێکی تر
خەیامی دەروونی هەڵچووت
پێکی وشەی شیعرەکانم ناخواتەوە
پشکۆی هەزار ئاگردانم
دەهێنایە سەر لێوی خۆم
تا کتێبی ماچی دوایی بکەینەوە
بەفری هەموو نسارانم
دەهێنایە سەر لێوی خۆم
تا پێت بڵێم
چیتر بەیەک ناگەینەوە!
000000000000000000000000000000000
0000000000000000000000000000000000000000
كۆپلەی دووەم لە هۆنراوەی كاك

من لە دڵتام..
لە دەروونتام..
لە گلێنەی چاوی روونتام..
شەرم مەكە
بە ناوی رووت
ناوم بێنە پر بە گەرووت
با لەیەكتر ئاشكرا بین
تاكەی لە ناو ئاگرا بین؟
نە تۆ خوشكە ی نە من كاكم..
خۆشەویستی دەروون پاكم!
000000000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000000000000
چەند دەترسم



چەند دەترسم

کە دێمەوە

هەواڵێکی تاڵت پێ بێ

...چەند دەترسم

کە باوەشت پێدا دەکەم

بۆنی نامۆیەکت لی بێ

چەند دەترسم

کە دێمەوە

گرامەری زمانی چاو

ڕێنووسی هێمات گۆڕابێ

چەند دەترسم

پلەی گەرمی پەنجەکانت

وەک بەجێمهێشت وا نەمابێ

لەمەش زێتر

چەند دەترسم ، کەسم ، هاوڕێم

کە دێمەوە

تۆ وەک خۆت بیت ، من بگۆڕێم !
-00000000000000000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000000000000000000000
لەبن كۆمەی خۆڵەمێشدا
تۆ ژیلەمۆی گەشی خولیای
لە گێژەنی تاریكیدا...
تۆ بریسكەی بەفری چیای
لە بیابان ... هاژەی چەم و
لە نەهاتا ... هەڵمی نان و
لە غوربەتا ... داڵدەو پەنای
كلیلداری بەهەشتی تۆ
تۆ نەك نیوە، هەموو دنیای
00000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000000000000
نەتناسیوم ...

ئەو جیهانەی تۆ دەتەوێ‌
هەرگیز لای من دەستناكەوێ‌
جیهانی من هەمووی خەمە
زەردەخەنەی یەكجار كەمە
تەلاری من كەلاوەیە
جێی پەرتوك و هۆنراوەیە
نەتناسیوم...
000000000000000000000000000000000
0000000000000000000000000000000000000000000
مناڵەكان!
ئەی یاخییە ژینتاڵەكان:
سبەی ئێوە كە گەورە بوون،
لە لاوكا،
لە حەیرانا،
لە مزگەوت و دیوەخانا،
لە چیڕۆكا،
لە هۆنراوەی شاعیرێكی ترسنۆكا،
ڕەنگە زۆرتان بەرگوێ كەوێ
باسی ئێمە و ئازایەتی،
باسی ئێمە و كوردایەتی،
بەڵام نەكەن بڕوا بكەن،
هەمووی درۆن، درۆی پەتی!
0000000000000000000000000000000000
0000000000000000000000000000000000000000000000
ماچەكانی بەهاری 1991

سەڵەهای ساڵ
لە زیندانێكی تاردا بووین
شەشدەری قورقوشم و پۆڵا،
گەڵایەك بووین
دەچووین بە گژ ڕەشەبادا،
جۆگەیەك بووین
هەڵدەشەخاین بە دەریادا.
لە پڕ زیندان كونی تێبوو،
دیوار قەڵشی،
سەوزەڵانێك چەكەرەی كرد لەبن پێدا.
دنیا بۆمان گوێچكەی هەڵخست
ئێمەش، بە ماچ،
پڕ بە دنیا جڕتمان لێدا

1993 مۆسكۆ
_________
مەبەست لە ماچەكانی سەرانی بەرەی كوردستانییە.
00000000000000000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000000000000000000000
ڤیـــــــــــــــــــــــــــا گرا

رێكلامی ناوێ‌
دنیا دەزانێ‌ ڤیاگرای دیدەشین
چ خزمەتێكی راست و چەپ دەكا
بەڵام پێم سەیرە
پەرلەمانتاری ئێمە كە دەیخوا
هەموی سست دەبێ‌
قرو قەپ دەكا
هەزاریش قوت دا
ڤیاگرای بەد عەمەل
تەنیا گیرفان و دەستی رەپ دەكا

پەشێو لە كۆری هەولێر - 2012
0000000000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000000000000000
نـــــــــــــــــوێ‌

سەردەشت عوسمان - عەبدوڵڵا پەشێو

لەو ساتەوە کە هاتن و دار چنارە شیکەکەیان لولدا و ڕفاند
لەو ساتەوە کە هاتن و گوڵە جۆیە گڕتێزاوەکەیان کرتاند
کۆتری خەم هەتا ئێستاش هەر گمەی دێ
کۆڕی پرسەی هەموان تەواو
پرسەکەی من بەردەوامە و هەر جمەی دێ
داخی ئەوەم لە دڵدایە
نەیگەیشتمێ تا پێی بڵێم
ئاگادار بە لەم وڵاتە ئەوەی قەڵەم چۆڕە چرا و ئاورگی بێ
دەبێ زمان چەقۆی تیژی سەر قورگی بێ
نە دەزانم نە دەشپرسم کێ بوون دابارینە سەری
ئیدی بۆ من وەک و یەکە بنیادەم بوون یان کەمتیار
بە چی هاتن
بە جام ڕەشێک یان بە جام ڕوون
بێ نمرە بوون یان نمرەدار
ئیدی بۆ من وەکویەکە
بەڵام پرسیم
پرسیم و دیسان دەپرسم
ئەو سبەینەی نرکە و بۆڵەی ئەو هەورەیان مت وکڕ کرد
ئەو سبەینەی ئەو تەلارە نەخشینەیان خاشەبڕ کرد
ئەوێ ڕۆژێ یاسای سەروەر
بۆ کام بەرخی کەڕەواڵە چوو بۆ کەمین
گیرفانی کێی دەپشکنی
لە ئاسمان بوو یان لە زەمین
هەر پرسیم و پرسیمەوە
هەندێ دەڵێن
یاسای سەروەر مایەسیری گیری دابوو دوورەدەست بوو
هەندێک دەڵێن زۆر سەرقاڵ بوو
شورەی دەوری کۆشک و قەڵای هەڵدەچنی خەمی خەست بوو
هەندێ دەڵێن ئاسمانی ژوور باخەکەی خۆی تەلبەند دەکرد
لە چریکە و فڕکەی باڵی باڵدار پەست بوو
هەندێ دەڵێن نەخێر
بێشکەی حکومەتە ساوایەکەی ڕادەژەنی
ناوە ناوە دایبیەکی لەپێ دەکرد
ناوە ناوە دایبیەکی دادەکەنی
هەندێ دەڵێن
نا ئەو ڕۆژە
بە شەرابی زەماوەندی بە شودانی کەرکوک مەست بوو
هەندێ دەڵێن لە بانکێکا پارەی دەژمارد
لە بەرچاوی (ڕژدیاندا زڕ و زڕت و ) لەسەر هەست بوو
منیش دەڵێم کەس نەیزانی
یاسای سەروەر
سکچووی لێبوو لە ئاودەست بوو.

عەبدوڵڵا پەشێو -- لە ئێوارە كۆری هەولێر لە 6.5.2012 وتراوە.
00000000000000000000000000000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000
پێناكەنم

پێناكەنم ...
تا ئەو ڕۆژەی هەژارەكان
مامزی خەندە ڕاو دەكەن
بۆ لێوی لادێ و شارەكان.
كە ئەوەم دی،
ئەوسا منیش وەكوو ئەوان،
وەكوو شنەی گوڵەگەنم،
وەكوو ئارەقەی ناوچەوان،
لە ناخەوە پێدەكەنم.
_____

پێناكەنم ...
پێكەنینم هەرگیز نایێ
تا بە چاوی خۆم نەبینم،
لە هەر لایێ،
لافاوی ئاگرپژێنی چەوساوەكان،
ڕاستبوونەوە و یاخیبوونی
دیل و ئەژنۆچەماوەكان
دەپچڕێنێ كۆت و زنجیر،
ڕادەماڵێ
گەنجینەی خواپێداوەكان.
كە ئەوەم دی
ئەوسا منیش، گەرم، بەتاو،
بەستە دەڵێم،
پێدەكەنم
لەدیار كۆت و بەندی شكاو.

1969
00000000000000000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000000000000000000000
میـــری دزان

با چیاکان لەسەر هەست بن
با دارو بەرد
هەر چاوێکیان هەزار چاو و
...هەر گوێیەکیان هەزار گوێ بێ
دەبا کوڕگەل دابەش ببن
چەکەکانیان لەسەر پێ بێ
با چۆلەکە گرمۆڵە بێ ،نەجریوێنێ ...
با پشیلە ئارام بگرێ ، نەمیاوێنێ ...
سەگ نەوەڕێ
کەر نەزەڕێ
تا مێروولەش بە دیواردا هەڵنەگەڕێ
چونکە ئەمڕۆ
دنیا دەمەونخوون دەبێ:
میری دزان بەم ناوەدا تێدەپەڕێ!
0000000000000000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000000000000000
نەورۆزی 1979

ئەمساڵ بێ چیا نەورۆز ناكەم.
بێ بۆنی گیا نەورۆز ناكەم.
نەورۆز ناكەم بێ بڵێسەی سووری ئاگر.
نەورۆز ناكەم
گەر ڕەشبەڵەك تۆز نەكات و
بەخۆم نەبمە سەرچۆپیگر.
_ _ _
كزەی جەرگم،
بەیانی زوو هەڵمسێنە.
زۆر دەترسم:
كەوێك، كارێك،
گوندێك، شارێك،
چەمێك، چیایێك
لەبیر بكەم.
زۆر دەترسم:
دارێك، بەردێك،
كۆختێك، گەردێك،
پنجە گیایەك
لەبیر بكەم.
_ _ _
بەیانی زوو هەڵمسێنە!
دیسان مەڵێ:
(با تێرخەو بێ)
سوێندم بە چیا خواردووە،
كە كوردستانە دوورەكەم،
بە گەرمێن و كوێستانەوە،
بگوازمەوە بۆ غەریبی بۆ ژوورەكەم.

1979 مۆسكۆ
0000000000000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000000000000000
ئا سمانی تۆ بەرپێی خۆتە
سەرت شۆرکە
ملت کەچ کە
چاو مەگێڕە بۆئەستێرە و ئاسمان وخوا
ئەوەی بستێک خاکی نەبئ
خواو ئەستیرە و ئاسمانی کوا ...
000000000000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000000000000
پێم سه یر نییه ، گه ر لێره و له و ێ
له کرمل بی و کۆشکی سپی
چاوم به هه ندێک بنیاده م که و ی،
له باتی ددان .. که ڵبه یان هه بێ.
له باتی نینۆک .. ڕ نۆ کیان هه بێ.
هــــــــــه ڵــــــــه بــــجـــــه خنکێن
دوو چاوی هه بێ و به دوو پێ بڕوا!
00000000000000000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000000000000000
هەڵەبجە

لە سوێی هەزاران
زیڕەو چریکەی لە هەوکا قەتیس
لە سوێی هەزاران
پرسی باڵگرتوو بەرەو عەرشی خوا
کە داوەرین و خنکان لە ڕێدا
شەو و ڕۆژ ئۆقرەم لێ هەڵگیراوە
سوکناییم نایێ، چ بە بێداری، چ لە ناو جێدا
دەپرسم، دەڵێم، لەعنەت لە کێ کەم
شەیتان یا ئەوەی فیکەکەی لێدا؟
0000000000000000000000000000000000000000
0000000000000000000000000000000000000000000000000
ئەگەر هاتی تەنیا وەرە

ئەگەر هاتی تەنیا وەرە
ئەو بارانە پەستم دەکا
کە ڕەشەبای لەگەڵا بێ
پەست دەبم
بەو گوڵە گەنمەی
لەگەڵ ژەنگا پەنجەیان تێک هەڵکێشابێ !

ئەی بارانی ساڵی نەهات
ئەگەر هاتی تەنیا وەرە
بێ ڕەشەباو بێدەنگ وەرە
ئەی گوڵە گەنمی زێڕ کفتم
ئەگەر هاتی بێ ژەنگ وەرە !

ئەگەر هاتی تەنیا وەرە
هەر وەک لەناو دڵما تەنیای
سەرینەکەم بۆ دوو کەسە
دوو کورسی تامەزرۆم هەیە
دوو پیاڵەشم هەیە بۆ چای

کاتی بە تەنیا دێیتە لام
مەمکی دایکم سواری پشتی چیاکان دەبێ
چیاکانیش دێن
دەرگەی خەمگینی ژوورەکەم دەکەنەوە
ناوچەوانی دەرکراوم
ماچ دەکەن و دەیسڕنەوە ...

پەشێو... 11 / 09 / 1973
شاهد الترجمة
000000000000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000000000000000
درەنگ نییە

(1)

خۆشەویستم!
كە ژوورەكەم جێدەهێڵیت
تیشكی خۆر لە ژوورەكەما
بوخچەی خۆی دەپێچێتەوە،
میلی سەعات
خولی لە یاد دەچێتەوە.
كە ژوورەكەم جێدەهێڵی و لەلام دەڕۆی،
هەر چوار دەورم، وەك دارەمەیت،
هەستی سڕم دەگرێتە خۆی.
لە پەنجەرە و دەرگاكەوە
بۆ قوڕگم دێ دەستی زریان.
كتێبخانەی بچكۆڵانەم،
دیوارەكان،
هەموو یەك یەك دێنە گریان،
لەگەڵ مندا دێنە گریان.
شاهد الترجمة
00000000000000000000000000000000000000000
00000000000000000000000000000000000000000000000
ئەی دایە گیان!
لە بیرمە ، کە مناڵ بووم
ئەشقی تامی تفت و تاڵ بووم
گڵم دەخوارد
قوڕم دەجوو
تۆش زللەیەکت لێ دەدام
هەمووت پێ تووڕ فڕێ دەدام
ئەی دایە گیان!
ئێستە گەورەم و مناڵ نیم
ئەشقی تامی تفت و تاڵ نیم
کەچی ئەگەر ئەمجارەشیان
ڕێم بکەوێتەوە بێرکۆت
لێشم بدەی
لێشم حەرام کەی شیری خۆت
من بە تەشیەکەی مناڵی دەڕێسمەوە
دار ، بەرد ،گڵ، قوڕ ..
چیم بێتە ڕێ دەیلێسمەوە!
000000000000000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000000000000000
نیشتمان

بەهەشت و دۆزەخ بۆ من تازە نین.
هاوكات و هاوجێ
ئەویشم دیوە، ئەمیشم دیوە:
نیشتمانی من، لەوەتی هەیە،
بەهەشتە و دۆزەخ دەوری تەنیوە!
000000000000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000000000000000
:::: باڵا ::::

لەوەتی من هەم، سەرنجم داوە،
ڕێگەی گوڵگوڵیی تەخت و بەخت و كام
بە بن كەوانەی تاقێكدا دەڕوا
كە نەویترە لە خاچی باڵام.

من قەت دەسكاریی بەژنی خۆم ناكەم
هەتا ئەو ڕۆژەی سەر دەنێمەوە.
نەمام بووم زریان نەیچەماندمەوە،
خوایە، بە پیری... نەچەمێمەوە!
00000000000000000000000000000000
0000000000000000000000000000000000000000000
شیعر و تاج

كە سەر بە شانم دەكەی – شای وڵاتی پەرییانم.
كە گڕ دەگری و دەتۆرێی – شاعیری خەم و ژانم.
ئەگەرچی تاج و شیعر،
وەتی دنیا دنیایە، چەشنی ڕەشەبا و مۆمن،
بەڵام، دڵەگۆڕكێت خۆش،
هەردووك لەبن ڕكێفمان، بە جووتە دەستەمۆمن!

1999 هێلسنكی
0000000000000000000000000000000000
00000000000000000000000000000000000000000000000
بەفرو پشکۆ

بمزانیایە
جارێکی تر
سێبەرم سێبەرت شانە ناکاتەوە
بمزانیایە
جارێکی تر
خەیامی دەروونی هەڵچووت
پێکی وشەی شیعرەکانم ناخواتەوە
پشکۆی هەزار ئاگردانم
دەهێنایە سەر لێوی خۆم
تا کتێبی ماچی دوایی بکەینەوە
بەفری هەموو نسارانم
دەهێنایە سەر لێوی خۆم
تا پێت بڵێم
چیتر بەیەک ناگەینەوە!
____
19/1/ 1972 – کوردستان
000000000000000000000000000000000000
0000000000000000000000000000000000000000000
:: دڵـــدانەوە ::

نیگەران مەبە کە شیعرم
بۆ کچانی تر نووسیوە -
لە رووخساری هەموویاندا
تەنیا ئادگاری تۆم دیوە

دڵم تاریکە وەک تونێل
بنەمۆمێک داگیرسێنە !
چۆن کورد بە چیاوە نووساوە
وەرە ئاوا روومەتی خۆت
بە سنگمەوە بنوسێنە
من دەمەوێ
بنەوشتیلەی چاوەکانت دڵنیا کەم
دەمەوێ سوێندت بۆ بخۆم :
لە تۆدا کەس بەدی ناکەم !


پەشێو
0000000000000000000000000000000000000
00000000000000000000000000000000000000000000000
:::: گەورە مەبە :::

لەگەل منا گەورە نابیت
مناڵی لێت نابێتەوە
لەگەل منا
تا هەتایێ
بێ بووكۆكە خەوت نایێ !

گەورە مەبە !
كزەی جەرگم گەورە مەبە !
تا من مابم
لە منالیت وەڕس نابم

شەو ساماڵ بێ
وەك تۆ ، دێمە بەر پەنجەرە
ئەستێرەی ئاسمان دەژمێرم
كە بارانیش دەئاخەوێت -
بە كڕو كپیت دەسپێرم !

گەورە مەبە
كزەی جەرگم گەورە مەبە
دەقیروسیا ،
بەیانییان ،
شیر بۆ من و بنكڕ بۆتۆ
كە ئاگرۆكە دەكەیتەوە
دووكەڵ بۆ من و گڕ بۆتۆ !

گەورە مەبە !
هەموو شەوێ،
بە کەژاوەی
هەقایەتی ئەندرسن و شیعری مارشاک
خۆم بۆ خەوت بە بووک دەبەم
کە نووستیشی
مۆر لە دەمی سروشت دەدەم !


گەورە مەبە
كزەی‌ جەرگم گەورە مەبە
ئەگەر وەڕس بووی ، پێم بڵێ
خانووچكەی شووشەت بۆ دەكەم
ئەگەر برسی بووی پێم بلێ
جنگۆلانت
پڕ باسوق و گەزۆ دەكەم

گەورە مەبە
كزەی جەرگم گەورە مەبە
هەموو رۆژێ شقارتەیەك لە منەوە
دەنك دەنك دایگیرسێنە
تیشك و پرشەی چراخانی لێ بسێنە
گەرم و گوڕی ئاتەشکەدەی زەردەشتیانی لێ بسێنە

گەورە مەبە
كزەی جەرگم گەورە مەبە
تا من مابم
لە مناڵیت وەڕس نابم !

::: پەشێو :::
0000000000000000000000000000000000000
000000000000000000000000000000000000000000000
:::: گەورە مەبە :::

لەگەل منا گەورە نابیت
مناڵی لێت نابێتەوە
لەگەل منا
تا هەتایێ
بێ بووكۆكە خەوت نایێ !

گەورە مەبە !
كزەی جەرگم گەورە مەبە !
تا من مابم
لە منالیت وەڕس نابم

شەو ساماڵ بێ
وەك تۆ ، دێمە بەر پەنجەرە
ئەستێرەی ئاسمان دەژمێرم
كە بارانیش دەئاخەوێت -
بە كڕو كپیت دەسپێ

2

وه‌ڵام: كۆكراوەی بەشێك لەشیعرەكانی (د.عبوڵا پەشێو)

ده سخۆش زۆرجانه

كه سيرته كه م وامه زانه حه زم ليته
250 م ون كردوه و شكم ليته

3

وه‌ڵام: كۆكراوەی بەشێك لەشیعرەكانی (د.عبوڵا پەشێو)

سوپاس گوڵی من

4

وه‌ڵام: كۆكراوەی بەشێك لەشیعرەكانی (د.عبوڵا پەشێو)

ده ست خۆش دله كه م زۆر جوانه هه ر سه ركه وتوبى