1

بابه‌ت: خۆپاراستن لە بێ ئوومێدی

خۆدانەدەست نائومێدیی، مەترسیدارترین كێشەیە كە مرۆڤ تووشی‌ دەبێت بەشێوەیەكی‌ بەردەوام لەژیانی‌ ڕۆژانەیدا.

نائومێدیی تەنها نابێتە ڕێگر لەبەردەم ئیش‌و كاری‌ ڕۆژانەماندا، بەڵكو كاریگەری‌ لەسەر لاوێتیمان‌و پەیوەندییە كۆمەلاَتییەكانمان دادەنێت.

ئەو خاڵانەی‌ ڕزگارت دەكات لەم جۆرە هەستانە:

1ـ بۆ ئارامبوونەوەت، هەناسەیەكی‌ قوڵ هەڵمژە‌و بەشێوازێكی‌ هێواش هەناسە بدەرەوە.

2ـ كێشەكان بۆ كەسێكی‌ نزیك یان هاوڕێیەكت باس بكە، تا ئارام ببیتەوە‌و سوود لەبۆچونەكانی‌ دەور‌وبەرت وەربگریت، بەڵام دەبێت ئەو كەسەی‌ كێشەكانتی‌ لاباسدەكەیت جێگای‌ متمانەت بێت.

3ـ گریان باشترین دەربڕینە بۆئەوەی‌ خەمەكان بڕەوێنێتەوە، لەو كاتانەی‌ ڕاڕای‌ لەسەر بڕیاردان‌و تووشی‌ خەمۆكی‌ دەبیت، گریان بەشێك لەو خەمۆكیەت لادەبات‌و دواتر باشتر دەتوانی‌ بڕیار بدەیت.

4ـ هەوڵبدە لەو كاتانەدا بچیتە دەرەوە، پشوویەك بەمێشك‌و جەستەت بدەیت‌و بچیتە شوێنێكی‌ گشتی‌.

5ـ باوەڕ بەخۆبوون بەوەی‌ كەدەتوانی‌ بەسەر ئەوكێشەیەدا زاڵ دەبیت‌و متمانەت بەخۆت هەبێت با سەركەوتووش نەبیت، مەرجێكی‌ گرنگە بۆ نەترسیی.

6ـ گرنگی‌ بەخولیاكانت بدە، ئەمە لەكەسێكی‌ دڵتەنگەوە دەتگۆڕێت بۆ كەسێكی‌ دڵخۆش.

7ـ بەردەوام ئەوەت بیربێت كە ئەم نائومێدییە كاتییە‌و دەگەڕێیتەوە ژیانی‌ ئاسایی‌ خۆت.

2

وه‌ڵام: خۆپاراستن لە بێ ئوومێدی

دەست خۆش بەرێز بابەتێکی گرنگە

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

3

وه‌ڵام: خۆپاراستن لە بێ ئوومێدی

xosh bet swpas 4awakant gash bet eshala swdeke abet bo aewae barz

4

وه‌ڵام: خۆپاراستن لە بێ ئوومێدی

ده سخؤش

كه سيرته كه م وامه زانه حه زم ليته
250 م ون كردوه و شكم ليته

5

وه‌ڵام: خۆپاراستن لە بێ ئوومێدی

swpas dastan xosh azezan