1

بابه‌ت: له گه ل خويندنه وه ى ئه م چيرۆكه فرميسك به چاوانم دا هات !!

بازرگانێك بە سواری ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی كە لە جۆری (جاكوار) بوو، بە نێو یەكێك لە شەقامەكاندا، بە دڵێكی خۆشەوە بەرەو نووسینگەی كارەكەی دەڕۆیشت، لە ناكاو ئۆتۆمبێلە نوێیەكە كە چەند ڕۆژێك بوو كڕیبووی، بە ب...ەردێكی گەورە لە لای ڕاستی شەقامەكەوە پێكرا!
بازرگانەكە بە خێرایی لە ئۆتۆمبێلەكە دابەزی تا بزانێت كێ بوو ئەو بەردەی گرتە ئۆتۆمبێلەكەی و سەیری ئەو زیانەش بكات كە بەر ئۆتۆمبێلەكەی كەوتووە...
لەو كاتەدا منداڵێكی بینی لە سووچێكی شەقامەكەدا وەستابوو، كە بە ڕووخسارییەوە نیشانەی ترس و دڵەڕاوكێ دیار بوو..
بازرگانەكە لە كاتێكدا پەستی و توڕەیی و نێوچەوانی تاریك كردبوو، لە منداڵەكە نزیك بوویەوە...
یەخەی منداڵە بێچارەكەی گرت و بە دیوارەكەوە نووساندی و زۆر بە توڕەیی پێی گوت، نەزان بۆچی ئەو كارەت كرد، بۆ ئۆتۆمبێلەكەت لە كەدار كردم، بۆ ئەو بەردەت گرتە ئۆتۆمبێلەكەم...
دەزانیت بەم كارەت دەبێت هەموو سەروەتی خۆشت و باوكیشت بدەیت بۆ پڕكردنەوەی ئەو زیانەی لە ئۆتۆمبێلەكەم كەوتووە...
لەو كاتەدا هۆن هۆن فرمێسك لە چاوی منداڵەكە دەهاتە خوارەوە، بە قوڕگێكی پڕ لە گریان و بە چاوی لە ئەسرین و بە دەنگێكی كزۆڵ و خەمبارەوە بە بازرگانەكەی گوت: (زۆر بە داخەوەم، بۆ ئەو ڕووداوە، بمبورە...)!
لە ڕاستیدا من نەمدەزانی چ كارێك بكەم، لە بەیانی زووەوە لەم شوێنەدا وەستاوم، چاوەڕێم كەسێك ئاوڕم لێبداتەوەو لایەكم لێ بكاتەوە، بەڵام هیچ كەس وەڵامی نەدامەوە، تەنها كەسێك بە دەممەوە نەهات.. پاشان لەگەڵ هەڵوەرینی فرمێسكەكانی ئاماژەی بۆ ئەوبەری شەقامەكە كرد، كوڕێك لە سەر زەوییەكە كەوتبوو، پاشان بە دەم گریان و هەنیسكەوە بەرەو لای كوڕەكە ڕۆیشت و وتی: ئەم كوڕەی لە نێو ئەم چاڵەدا كەوتووە برامە!
ئەو ناتوانێت بە ڕێگەدا بڕوات، قاچەكانی بە تەواوی لە كار كەوتوون... پاشان منداڵەكە وتی: لەگەڵ ئەم برایەمدا لەم ڕٍێگەیەوە دەڕۆیشتین، پاڵم بە كورسیەكەیەوە دەنا، لە ناكاو هاوسەنگی كورسییەكە تێكچوو، كورسییەكە لە دەستم ترازاو كەوتە ئەم چاڵەوە، منیش زۆر هەوڵمدا بەرزی بكەمەوەو بیخەمە سەر كورسییەكە بەڵام نەمتوانی، دەستم لە زۆر ئۆتۆمبێل ڕاگرت، تا یارمەتیم بدەن، بەڵام كەس نەوەستا، براكەشم لەو چاڵەدایە، ئیدی دەبوا من چیم بكردایە تا كەسێك ئاوڕم لێ بداتەوەو هاوكاریم بكات؟! تەنها ڕێگەیەك كە بە بیرمدا هات بۆ ڕزگاركردنی براكەم ئەوەبوو كە بەردێك بگرمە ئۆتۆمبێلێك تا خاوەن ئۆتۆمبێلەكە لەبەر ئۆتۆمبێلەكەی خۆی ڕابووەستێ و حاڵ و گوزەرانی ئێمەش ببینێ و یارمەتیم بدات بۆ دەرهێنانی براكەم!!
خاڵە گیان ئێستا ئامادەیت یارمەتیم بدەیت تا براكەم لەو چاڵە دەربهێنینەوەو بیخەینە سەر كورسییەكەی خۆی؟!
بازرگان بە بینینی ئەم ڕووداوە یەكجار خەمبار بوو، ماوەیەك بە سەرسامی ڕاوەستاو پاشان باوەشی بە منداڵەكەدا كردو داوای لێبوردنی لێكرد...
ئنجا باوەشی بە منداڵە ئیفلیجەكەدا كردو لە چاڵەكەدا دەریهێناو خستییە سەر كورسییەكە، دەسڕێكی لە گیرفانیدا دەرهێناو برینەكانی بۆ پاككردەوە، كە بە هۆی كەوتنە نێو چاڵەكەوە دووچاری هاتبوو...
پاشان منداڵەكە زۆر سوپاسی بازرگانەكەی كردو لێی پرسی: ئێستا دەبێت من چی بكەم بۆ چاككردنەوەی ئۆتۆمبێلەكەت؟
بازرگانەكەش وەكو كەسێكی میهرەبان دەستی بە سەریدا هێناو وەڵامی دایەوە، كوڕی شیرینم خەمبار مەبەو شتێكی ئەو تۆ نییە، ئێوە خۆش بن، ئۆتۆمبێل شایەنی باسكردن نییە...
ئەوەش كە جێگەی سەر سوڕمان بوو ئەوەبوو، كە بازرگانەكە بڕیاریدا ئۆتۆمبێلەكەی چاك نەكاتەوە، بۆئەوەی هەر كات سەیری كرد ئەو یادەوەرییەی بیر بێتەوە، هەروەها بۆئەوەش كە هیچ كەسێكی دی ناچار نەبێت بەردی تێ بگرێت تا ئاوڕی لێ بداتەوە....
لە ڕاستیدا ئێمە لە ڕۆژگارێكدا دەژین، سەرقاڵی و خەمەكان تیایدا یەكجار زۆر بووە، هەموو هەوڵی كۆكردنەوەی سەروەت و سامانین... وا گومان دەبەین تا سەروەت و سامانمان زۆر بێت بەختەوەریمان زیاد دەبێت!

نازانین كە بەختەوەری لە زۆری سەروەت و ساماندا نییە، چەندین كەس هەیە لەم ژینەدا خاوەنی سەروەت و سامانی بێ شومارن، بەڵام خاوەنی بەختەوەری نین...
لە كۆتاییدا دەڵێین: ڕەنگە زۆر كەس هەبن پێویستیان بە ئاوڕدانەوەیەك هەبێت، بەڵام كەس ئاوڕیان لێ ناداتەوە، تكایە با چیدی پێویستت بە بەرد نەبێت بۆ ئاوڕدانەوە لە هەژاران و بێ نەوایان...

2

وه‌ڵام: له گه ل خويندنه وه ى ئه م چيرۆكه فرميسك به چاوانم دا هات !!

به خته وه رى به مالو سامان ناكريت ده ست خؤش جوانه