1

بابه‌ت: (دڵنیا بووم كە تۆ دێیت هاوريم).......

سەربازێك بە سەرۆكەكەی وت:گەورەم هاوڕێكەم نەگەڕاوەتەوە لە مەیدانی جەنگ،
داوات لێ ئەكەم با بڕۆم بگەڕێم بە شوێنیدا
سەرۆكەكەی وتی:نامەوێت مەترسی بخەیتە سەر ژیانی خۆت لە پێناو پیاوێكدا كەلەوانەیە مردبێت!
سەربازەكە بێ ئەوەی هیچ گرنگی بدات بە وەلامی سەرۆكەكەی ڕۆیشت،
دوای كاتژمێرێك گەرایەوە و بریندار... بوو بوو و لاشەی هاورێ مردووەكەی هەڵگرتبوو،
سەرۆكەكەی شانازی بە خۆیەوە كرد وتی: پێم وتیت مردووە،پێم بلێ ئایا شایەنی ئەو هەموو مەترسیەبوو گەڕان بەشوێن جەستەیەكی مردوودا؟
سەربازەكە وەڵامی دایەوە:بــــەدڵـــنیــــاییەوە گـــەورەم،،چونكە كاتێك دۆزیمەوە هێشتا زیندوو بوو وة توانی بڵێت(دڵنیا بووم كە تۆ دێیت هاوريم)

ئاگر ئیبراهیم ناسوتێنێت،
چەقۆ ملی ئیسماعیل نابڕێت،
رووبار موسا ناخنکێنێت،
حووت یونس ناخوات
لەگەل خودا بە ئیتر گوێ بە هیچ مەدە

2

وه‌ڵام: (دڵنیا بووم كە تۆ دێیت هاوريم).......

ده ست خؤش به راستى هاورئيه كى به وه فابووه