1

بابه‌ت: شيرى مانكا بؤ باراستن له نه خؤشى ئايدز باشه

http://static.aknews.com/images/cms-image-000016855.jpg
[size=16]توێژەرێكی‌ ئوسترالی‌ رایدەگەیەنێت، شیری‌ مانگا چەند رەگەزێكی‌ وای‌ تێدایە، كە دەتوانرێت پەرەیان پێبدرێت و بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی‌ ئایدز بەكاربهێنرێت.

ماریت كرامسكی‌، لە زانكۆی‌ مالبۆرن، بە ئاژانسی‌ هەواڵی‌ ئوسترالی‌ راگەیاند: ئەو دژە تەنانەی‌ لە شیری‌ مانگادا هەن، دەكرێت پەرەیان پێبدرێت و بگۆڕدرێن بە كرێمێك كە بۆ پارێزگاریكردن لە ئایدز بەكاربێت، ئەو مانگا سكپڕانەی‌ پرۆتینی‌ ئایدزیان لێدەدرێت، لەدوای‌ لەدایكبونی‌ بێچوەكانیان، شیرەكەیان دژە تەنێكی‌ تێدایە و بۆ ئایدز بەسودە.


كرامسكی‌ و تیمی‌ توێژینەوەكە بۆیان دەركەوتوە، كە ئەو دژە تەنانە رێگربون لە چونەوەژورەوەی‌ ڤایرۆسی‌ ئایدز بۆ ناو خانەكانی‌ مرۆڤ.

كرامسكی‌ ئەوەشی‌ راگەیاندوە، دەكرێت هەر مانگایەك كیلۆیەك لەو دژە تەنانە بەرهەمبهێنێت و لە ماوەی‌ داهاتودا دەیگۆڕین بە كرێم یان جێڵ بۆ ئەوەی‌ پێش 12 بۆ 24 سەعات بدرێت لە ئەندامی‌ زاوزێی‌ مێینە و بەنیازین بەرهەمێكی‌ تایبەت بە پیاوانیش دروستبكەین.

لە جیهاندا نزیكەی‌ 3 ملیۆن و 400 هەزار كەس توشی‌ ئایدز بون، زۆربەیان لە وڵاتە هەژارەكاندان كە دەستكەوتنی‌ چارەسەر تیایاندا ئاسان نیە[/size]

كه سيرته كه م وامه زانه حه زم ليته
250 م ون كردوه و شكم ليته