1 (دەستکاری کراوە: 14sal_slimany 2009-10-20 5:45:32 PM)

بابه‌ت: ژیانی یەکیک لەباشترين تةرده ستة كاني دنياكه كوردي ئيرانة

[size=16]هونەرمەند كاك موزەفەر شافێعی هەر له منداڵییەوه هەست دەكات كه جیاوازی و بەهرە‌ێك لەودا هەیه كه باقی هاوتەمەنەكانی و تەنانەت گەورەساڵانیش لێی بێ بەهرەن و ئەویش هونەری تەڕدەستی و شۆعبەدەبازییه.

ناوبراو له تەمەنی منداڵی و لاوەتیدا به بێ ئەوەی كەس راهێنانی پێ بكات كۆمەڵێك یاری نمایشی بەڕێوە دەبرد كه سەرنجی هاوپۆلی و هاوڕێكانی بۆ لای خۆی رادەكێشا و زۆر كەس به سەرسووڕمانەوه سەیری تەردەستی و نمایشه هونەریەكانیان دەكرد.

هونەرمەند موزەفەر شافێعی پاش تەواو كردنی خزمەتی سەربازی، به شێوەێكی پڕۆفشناڵ و حرفەیی دەستی دایه هونەری تەڕدەستی و له لای ئۆستاد پڕۆفسۆر سابری له شاری تاران به باشی به سەر شێواز و چۆنیەتی ئەم هونەرەدا زاڵ بوو و دواتر به هۆی توانای له رادەبەدەری له بەڕێوەبردنی یاریه نمایشیەكان زۆر زوو توانی ببێته یە‌كێك له ئەستێره ناسراوەكانی ئەم بواره له ئێران دا و ناوبانگی ناوبراو گەیشته زۆربەی شارەكانی وڵات و هەر ئەمه وایكرد كه بەڕێوەبەران و بەرپرسانی پاركه بەنێوبانگەكانی ئێران و یاریگا‌ گرینگەكان، قەرارداد و پەیمانی هاوكاری لەگەڵ واژوو بكەن و به تامەزرۆییەوه بۆ شارە گەورەكانی ئێران بانگهێشتی بكەن. به دڵنییاییەوه دەتوانین بڵێین كه دانیشتوانی زۆربەی نزیك به تەواوی شارەكانی ئێران ناو و ناوبانگی موزەفەر شافێعی ناسراو به موزەفەر زێبەردەستیان بیستووه و لەگەڵ ئەم هونەرمەنده ئاشنان و خولیای بینینی نمایشه هونەریەكانی ناوبراون.

هونەرمەند كاك موزەفەر شافێعی له درێژەی كارەكانی دا له لایەن كەناڵه تلویزیۆنیەكانی تاران، مهاباد و سنە به فەرمی بانگهێشت كرا و دەیان ئاڵقە بەرنامەی هونەری تەڕدەستی لە‌م كاناڵانەوه بۆ بینەران بڵاو كردەوه. هاوكات له فیلمی سینمایی (اتوبوس) وەك ئەكتەری سینمایی رۆڵی گێڕاوه.

دواتر كاك موزەفەر بۆ ماوەی ٥ ساڵ ئێران و كوردستانی بەجێ هێشت و سەرەتا ماوەی ٢ ساڵ له وڵاتی توركیه نیشتەجێ بوو و پاشان بۆ ماوەی ٣ ساڵ له وڵاتی كانادا گیرسایەوه. لە دەرەوەی وڵاتیش ناوبراو توانی به باشی خۆی نیشان بدات و سەرنجی هونەردۆستان بۆ لای خۆی رابكێشێ.

ئەم هونەرمەنده سەقزییه زۆر زوو توانی له دیسكۆ‌كانی وڵاتی كانادا‌ جێگەی خۆی بكاتەوه و كاره هونەریەكانی درێژە پێ بدات. هەر لەم بوارەدا ساڵی ١٩٩٣ی زایینی وەك یەكێك له ئەستێرەكانی وڵاتی كانادا هەڵبژێردرا و له رۆژنامەكانی ئەو وڵاتەدا نێوی له پاڵ موختەرێع و زانایان و باقی چین و توێژ‌‌ه سەركەوتوەكانی ئەو ساڵەی كانادا بڵاو كرایەوه و رێز له هونەرەكەی گیرا.

پاش ٥ ساڵ دووری له وڵات هونەرمەند كاك موزەفەر شافێعی به كۆمەڵێك دەسكەوت و شارەزایی نوێ له بواری هونەری شۆعبەدەبازی گەڕایەوه بۆ وڵات و درێژەی به كارەكانی دا. دواتر بۆ ماوەی چەند ساڵ كلاسێكی فێركردنی تەردەستی دامەزراند و ئەركی راهێنانی خولیایانی ئەم هونەرەی له ئەستۆ گرت.

ئەم هونەرمەندەی ناوچەی سەقز جگە لەوەی كه له خزمەت پڕۆفسۆر سابری كه ئێستا له وڵاتی فەرانسه دەژی راهێنانی بینیوه، له لای شوعبەدەبازێكی بەناوبانگی خەڵكی توركیه به ناوی ماندراك و پڕۆفسۆرێكی دیكه به ناوی شاندۆ خولی راهێنانی بینیوە.

شایانی باسه كه هونەرمەند كاك موزەفەر شافێعی خاوەنی ٣ یاری گرینگی تایبەت به خۆیەتی كه تا ئێستا هیچ تەردەستێك نەیتوانیوه بەڕێوەیان ببات و ئەو یارییانه بریتین له: ١ـ ناوبراو دەتوانێ شەمەندەفەر به چاو بوەستێنێ، ٢ـ له پێش چاوی بینەران دا دەچێته نێو كارتۆنێكی یەخەچاڵ و هاوكارەكەی بەنزین به سەریدا دەكات و دەیسوتێنێ و پاشان ماشینێك به سەریدا دەڕوا، بەڵام ناوبراو غەیب دەبێ و له نێو خەڵكەكەوه دێتەوه سەر شانۆ، ٣ـ هونەرمەند دەچێته نێو جەعبەێكی شیشەیی و بۆ ماوەی ١٠ خولەك له پێش چاوی بینەران دا دەخرێته ناو مەلەوانگەێكی پڕ له ئاو و له ئاكامدا به ساغ و سڵامەتی دێتە دەرەوه!!!

ئەم هونەرمەنده گەورەی شاری سەقز، ئێستاش خەریكی درێژەدان بەم هونەره سەرنج راكێشەیه و بەردەوام له جەژن و بۆنه گشتی و ئیداریەكان دا به نمایشی نوێترین بەرهەمەكانی سەرنجی خەڵك بۆلای خۆی رادەكێشی و سەرسوڕماویان دەكات.


ناوەندی هەواڵنێریی سەقز[/size]سه رجاوه  مه كؤي كورد زينhttp://t2.gstatic.com/images?q=tbn:qtZ6hXItxfNmjM:http://saghez.org/admin/data/upimages/mozafar-shafei.JPG

http://kurdup.com/up/uploads/picture/48a357e4fb.jpg

2

وه‌ڵام: ژیانی یەکیک لەباشترين تةرده ستة كاني دنياكه كوردي ئيرانة

دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە .

3

وه‌ڵام: ژیانی یەکیک لەباشترين تةرده ستة كاني دنياكه كوردي ئيرانة

ab دەست خۆش دو سێ ساری کە کاکە خەیاڵ بە پێش وەی دەکەوی

4

وه‌ڵام: ژیانی یەکیک لەباشترين تةرده ستة كاني دنياكه كوردي ئيرانة

ده سخؤش

كه سيرته كه م وامه زانه حه زم ليته
250 م ون كردوه و شكم ليته

5

وه‌ڵام: ژیانی یەکیک لەباشترين تةرده ستة كاني دنياكه كوردي ئيرانة

دەستخۆش

چه‌ند زیره‌كبی خوێندكاری مامۆستاكه‌تی

6

وه‌ڵام: ژیانی یەکیک لەباشترين تةرده ستة كاني دنياكه كوردي ئيرانة

دەست خۆش