1

بابه‌ت: رِێگاكانى سەركەوتن

رِێگاكانى سەركەوتن




یەكەم دیارى كردنى ئامانجی خوێندنت، واتە بۆچى دەمەوێ سەربكەوم؟
1- بۆ خۆم: سەركەوتوو بە خێرایى دەگاتە ئەوەى دەیەوێ.
2- بۆ خێزانەكەم: پێویستە لەسەرم كە دایك و باوكم بەسەركەوتنم دڵخۆش بكەم.
3- بۆ كۆمەڵگاكەم: چونكە پێویستى بە هەمو سەركەوتوویەك هەیە.
4- بۆ موسڵمانان:چونكە پێویستیان بە ژمارەیەكى زۆر لە سەركەوتووان هەیە.
دووەم: چەند رِاستیەك كە دامەزراوت دەكات بۆ سەركەوتن:
1- سەركەوتن رِاستی یەو خەون نی یە.
2- بە رِێكەوت بە دەست نایەت .
3- بە دروست كردنى بەدەستى خۆت و هەوڵدان و توانات.
4- هێمن و لەسەرخۆ بە سەركەوتوو دەبیت.
5- زاكیرەى بەهێز بەرەو سەركەوتنت دەبات.
6- متمانەبوون بە خودى خۆت پاڵت پێوەدەنێ بەرەو سەركەوتن.
7- هەمیشە بیر لە رِۆژى گەشتنە ئەنجام بكەرەوە.
سێهەم: هەمیشە بیر بكەرەوە لەو رِۆژەى ئەنجام وەردەگریتەوە:
1- بیر كردنەوە لە رِۆژى وەرگرتنەوەى ئەنجام پاڵت پێوە دەنێت بۆ سەركەوتن.
2- هاورِێكانت بە سەركەوتن دڵخۆش دەبن. هەندێكى تریش بە خۆى دەرنەچوونەوە دەگرین.
3- باوكى یەكێكیان بە سەرنەكەوتنى و كەمتەرخەمى بیرى دەخاتەوە.
4- بیربكەرەوە دراوسێ و هاورِێ و خزمەكانت رِۆژى وەرگرتنەوەى ئەنجام پرسیارت لێدەكەن دەربارەى ئەنجامت، نمرەكەت چەندە؟ سەركەوتووبویت یان لە دەرنچووانى؟
5- تۆ بزانى لەكامیان دەبیت دڵخۆش بە سەركەوتن یان گریان بۆ دەرنەچوون؟
چوارەم: بنەما كانى بیرخستنەوە
1- بەتەركیز و ئاگاوە بخوێنە.
2- بەهێزكردن یان زیاد كردن ئارەزوو بۆ خوێندن.
3- تێگەشتن لەوەى دەیخوێنیتەوە.
4- دووركەوتنەوە لە كاریگەرە جیاوازەكان،وەك كێشە و دەنگە دەنگ یان تەلەفزیۆن.
5- دانیشتن بەرِێگەى رِاست.
6- بوونى رِووناكى باش و هەوایەكى تەندرووست.
پێنجەم: رِێگاكانى پیاچوونەوە:
1- كاتى خوێندنت خاڵە گرنگەكانى بابەتەكە لە دەفتەری تێبینى یەكەتدا تۆمار بكە.
2- ئەو تێبینی یانەى دەینووسى چەمد جارێك پیاى بچۆرەوە.
3- كورتكردنەوەى بابەتەكە بەپێى توانا،تا ئەوەى كورتت كردوەتەوە بە بیرت بێتەوە.
4- پلان دابنێ بۆ ئەوەى چەند جارێك پیایا بچیتەوە.
5- رِەنگ بەكاربهێنە و خاڵەگرنگەكان دیارى بكە.
6- بەردەوام بە لە نوێژەكان و یادى خواى گەورە و خوێندنى قورئانى پیرۆز.
ئامۆژگارى بۆ لەبەر كردن: باشترین كات بۆ لەبەركردن كاتى سەحەر و دواى فەجر .
هەروەها باشترین جێگا: شوێنێك یان ژوورێك دوور بێت لە دەنگەدەنگ یان لەسەر رِێگا نەبێت.
شەشەم: دانانى رِێگایەك بۆ پیاچوونەوە
1- بیرخستنەوەو و پیاچوونەوە بەرِێكی و پێكى ئاسانكاری بیرهێنانەوەت دەكات لە هەركاتێك دا بێت.
2- دیاریكردنى مادەكان بە باشى و نزیكیان لە كاتى ئیمتیحانەوە.بە جۆرێك ماوەیەكى زۆر پێش تاقیكردنەوە نەبێت بۆ ئەوەى بیرت نەچێتەوە و جارێكى تر پێویستى بە پیاچوونەوە نەبێت.
3- دیارى كردنى ئەو ماددانەى پێویستى بە كاتێكى زۆر و هەوڵدان هەیە.
4- دیارى كردنى كاتى ماوە بۆ مادەكان و دابەش كردنى بەسەریاندا.
5- لەكاتى پیاچوونەوەدا ماددەیەكى ئاسان و خۆش لەگەڵ مادەیەكى قورس دابنێ.
6- ماوەى حەوانەوەت بیرت نەچێت لە كاتى دانانى بەرنامەكەتدا، هەروەها مومارەسەكردنى ئەو ئارەزووانەى كە هەتە.
حەوتەم: رِێگرەكانى سەركەوتن
1- بیركردنەوە لە غەیرى بابەتى ئیمتیحانەكە بۆ ئەمە پێویستە بە بابەتێك دەست پێ بكەى كە مەشغوڵت ئەكات و دەنگى بەرز بەكار بهێنە.
2- بێزارى....پێویستە شوێنەكەت بگۆرِى بۆ ئەوەى لەە بێزاریە رِزگارت ببێت.
3- ئارەزوو نەكردن لە خوێندن.....بە بەهێزكردنى هاندەرەكان و بەكارهێنانى هۆكارى یارمەتیدان ئەتوانى بەردەوام بیت.
4- بیرچوونەوە... بە كورتكردنەوەى بابەتەكان و پیاچوونەوەى بەردەوام و دووركەوتنەوە لە سەرپێچى خواى گەورە لەو كێشەیە رِزگاردەبیت.
5- تەركیز نەكردن....بۆ ئەمە دەتوانى بابەتەكان كورت بكەیتەوە و هەلبژاردنى بابەتى گرنگ وە گرتنى هاورِێى باش.
6- بەگران تێگەشتن لە بابەتەكان.....بۆ ئەمە دەتوانى پشت بە مامۆستاكەت ببەستى.
7- متمانە نەكردن بە خود.......بۆ گەرِانەوەى متمانە بە خود پێویستە ئەو ماوەیە زیاد بكەیت بۆ ئەو بابەتانەى كە گرانن.
8- بوونى چەندین كێشەى تر كە رِێگرە بۆ سەركەوتن.
هەشتەم: چۆن شەوى ئیمتیحان بەسەلامەتى بەسەرتا تێپەرِ دەبێت
1- ئەو هەستە لە دەروونى خۆت دوور بخەرەوە كە دەلێت: پێویستە بابەتەكە دێرِ بە دێرِ و ووشە بە ووشە پیایا بچمەوە.
2- پیاچوونەوە بەسەر بیرو بۆچوونە بنەرِەتیەكانى بابەتە كە.
3- ئارام گرتن و جێگربوون و زۆر یادكردنى خواى گەورە.
4- ماوەى پێویست بۆ پشوو و خەوتن دابنێ.
5- لە دوو دڵى و قسەكردنى بێ سوود دوور بكەوەرەوە.
6- هەوڵ مەدە بۆ فێر بوونى شتى تازە.
7- ئامادەكردنى پێویستیەكانى تاقیكردنەوە و دڵنیا بوون لە سەلامەتیان.
نۆیەم: رِۆژى تاقى كردنەوە
1- ئەو رِۆژە بە نوێژى بەیانى دەست پێ بكە.بۆ ئەوەى رِۆحت چالاك بێتەوە و مەعنەویاتت بەرز ببێتەوە.
2- گوێ بە ترس و دوودڵى مەدە و داواى یارمەتى لە خوا بكە.
3- هەندێك ئایاتى قورئان بخوێنە و زۆر داواى لێخۆش بوون بكە.
4- بێدەنگ و لەسەر خۆ بە، بە بابەتە سەرەكیەكان دەست پێ بمە.
5- نانى بەیانى بخۆ لەگەڵ پەرداخێك شەربەتى میوەى تازە.
دەیەم: رِێگەیەكى نموونەیى بۆ كردنى تاقى كردنەوە
1- دڵنیابە لە ژمارەى ئەو پرسیارانەى كە پێویستە جواب بدرێنەوە.
2- پلانێك بۆ دابنێ بۆ ئیستغلال كردنى كاتى تاقیكردنەوە.
3- هەموو پرسیارەكان بخوێنەرەوە.
4- لەبیرت نەچێت پێویستە ناوەرۆكى ئەوەى دەینوسى پرِ مانا بێت گرنگ زۆر نووسین نى یە.
5- دەست بكە بە شیكارى ئەو پرسیارانەى نمرەى زۆرى لەسەرە و ئاسانە و بیر كەوتنەوەى باشە، هەتا تواناى ئەوەت بداتێ دڵنیا بیت و متمانەت بە خۆت هەبێت.
6- زۆربەى كات یەكەم وەڵام كە بە مێشكت دێت رِاستە، بۆیە بۆ گۆرِینى وەڵامەكەت دڵنیابە لەوەى ئەو پرسیارەت هەڵەیە ئینجا بیگۆرە.
یانزەیەم: هۆكارى هەست كردن بە ناخۆشى و بێتاقەتى دواى تاقى كردنەوە
1- خێرایى لەوەڵام دانەوە و نەخوێندنەوەى پرسیارەكان بە تێگەشتن و لەسەر خۆ.
2- كەمتەرخەمى لە پیاچوونەوەى بەشێكى دیارى كراو لە مەنهەجەكە.
3- تێ نەگەشتن لە پرسیارەكان.
4- نەتوانین لە شیكارى پرسیارەكە بەهۆى كەمى رِاهێنانى لە شیكارى پرسیاردا.
5- تەركیز كردنە سەر پرسیارێك كە گرنگ نیە و نمرەى كەمى لەسەرە.
6- درێژە كێشان لە وەڵام دانەوە بە بێ سوود.
7- بەفیرِۆدانى كاتى زۆر بە هۆى رِازاندنەوەى وەرەقەى تاقی كردنەوەوە.
8- گۆرِینى وەڵامى پرسیار، پاش ئەوەى وەڵامى پێشوو رِاست بووە.
دوانزەیەم: چى دەكەى پاش تاقى كردنەوە؟
1- بیروو هۆش و توانات چرِ بكەرەوە بۆ مادەى داهاتوو .
2- پیانەچوونەوە بە پرسیارەكانى ماددەى پێشوو لەگەڵ هاورِێكانت تا تووشى بێزارى نەبیت.
3- بیر بكەرەوە ئەو تاقى كردنەوەیە هەنگاوێكە بۆ پێشەوە نەك بۆ كۆتایى دونیا.
4- هەوڵ بدە ئەو نمرانەى لە كیست چوون لەوانەى داهاتوو قەرەبوویان بكەرەوە.
سیانزەیەم: چى دەكەى پاش تاقى كردنەوە ئەگەر لە سەركەوتوان بیت؟
1- ئاگادار بە لە خۆت بایى نەبیت و غروور بتگرێ.
2- دوور بە لە خۆ بەگەورە گرتن بەسەر هاورِێكانتەوە.
3- بیر لە فەزڵى خوا بكەرەوە لەگەڵت و سوپاسى بكە و كرِنووشى سوپاس گوزارى بۆ ببە.
4- بیر بكەرەوە لە باشى دایك و باوكت و مامۆستاكانت،بزانە سەركەوتن واتاى چاكە كردنە لە گەڵیان.
چواردەیەم: چى دەكەیت پاش تاقى كردنەوە ئەگەر لە دەرنەچوان بیت؟
1- بێ هیوا مەبە لە رِەحمەتى خواى گەورە.
2- دوورە پەرێز مەبە و خۆت لە خواى گەورە نزیك بكەرەوە و داواى لێ بكە سەركەوتووت بكات.
3- هەوڵ مەدە خوزر بۆ خۆت بێنیتەوە.
4- سەرنەكەوتنت مەخەرە سەر هاورِێكانت.
5- لە هۆكانى دەرنەچوونت بكۆڵەرەوە و رِێگاى چارەسەریان بۆ بدۆزەرەوە.
6- پەیمان بە خۆت بدە ئەوە دوا سەرنەكەوتنت دەبێت.
پانزەیەم: ئامۆژگارى گرنگ
1- بیرت بێت خۆشەویستیت بۆ قایل بوون و پێویستیت بۆ سەركەوتن تا سوودت بۆ كۆمەڵگاكەت هەبێت.
2- پێش هەر بیرخستنەوەیەك دەست بكە بە خوێندن چەند ئایەتێك لە قورئانى پیرۆز.
3- هەوڵ بدە لەو كاتانە بە تەنها بیت.
4- رِەزامەندى دایك و باوكت بپارێزە،بەڵكو بەر دوعاكانیان بكەویت.
5- ووریابە لە بەسەر بردنى كات بە خۆشى و پشوو بدە تا هەست بە بێزاربوون نەكەى.
6- تەندرووستى باش + لاشەى سەلیم یەكسانە بە باشترین بیرخستنەوە.
7- ووریابە لە زۆر خواردنى چا و قاوە و شەربەتى میوەى زیاد لە پێویست.
8- داواى یارمەتى لە خوا بكە و بێ توانا مەبە و داواى لێ بكە بەڵكو سەركەوتووت بكات

ba8

[center]مـــه‌ کــــۆى کــــــوردان
مــــالێــک بۆ هــــه‌ موو کـــــوردان


WWW.Mkurdan.COM
[/center]

2

وه‌ڵام: رِێگاكانى سەركەوتن

ده سخۆش .

كه سيرته كه م وامه زانه حه زم ليته
250 م ون كردوه و شكم ليته