1

بابه‌ت: هەندێ هەڵەی نوێژکەر

http://www.stocksvip.net/p/ps/(8).gif

[size=24]بەناوی خوایی گەورەو  و میهرەبان سڵاو ستایش بۆ پێغەمبەری خۆشەویستمان محمد ( ‎صلی اللە علیە وسلم ) [/size]

[size=24]ئەم بابەتی ئێستا بۆم نوسیون باسی هەندێ شت دەکات کە نوێژکەر نایزانێ و هەڵەی تێدا دەکات
لەونەیە ببێتە هۆی بەتاڵ بونی نویژەکەی یان........................
منیش خاڵ بەخاڵ باس دەکەم ان شااللە.
[/size]

[size=24]هەڵەکانی پێش چوونە مزگەوت [/size]
[size=24]یەکەم : زۆر جار کەسێك دەبینن دەبین بەجلی نوستن هاتۆتە مزگەوت یەعنی لە ئەوپەری ناشرین ئاخر برای بەریزم تۆ نازنی دێیە کێ دێیە مزگەوت هەر لە خەو هەڵدەستێ و دێتە مزگەوت ئێ خۆ چیە ئەگەر بەجلێکی جوان بێیە ماڵی خوایی گەورە خۆ ئەگەر بچیە هەر شوێنێکی تر جلێکی جوان لەبەر دەکەی دەتۆش بەشێوەیەکی جوان وەرە

دووەم : کابرا لە خەو هەڵسایە دەبینی پرچی هەند ناشرینە موەکانی هەریەکە و بۆ لایەکە دەڵێ کارەبا لێ داوە دەخۆ قابیلە چیە شانەیەك بەسەرت دابینە و تەواو .

سێیەم : دەبینی کابرا وە بە پەلە پەل دێ و غار دەدا ئەوە چیە واللە بگەمە مزگەوت کاتی نوێژە ئێستا ، ئێ دە زوو خۆت حازر کە ئەو پەلە پەلەت لە چیە ئاخر بگەیە مزگەوت لە کاتی نوێژ لەبەر ماندووی نوێژەکەت پێ ناکرێ ئەگەر زانیشت دواکەوتی و لە نوێژ بە هێواشی و بە بێ پەلە پەل وەرە با رکەعەتێك یان دوو بروا دوای بیکەوە لەوە باشترە لە بەر ماندووی هیچت پێ نەکرێ.

چوارەم : یان دەبینی کەسەکە لە ماڵەوە نوێژ دەکا یەکێک لە تەنیشتی پێی دەلێ ئەرێ ئاگادار بە ئەمشەو دەچینە ئەو شوێنە یان دەچینە کن فلان یان ئاگادار بە ئەو فلیمە هەیە یان تۆپانێ..........
ئاخر برا نازانی ئەو نوێژکەرە بەرامبەر کێ راوەستاوە قسە لەگەڵ کێ دەکا پێویست ناکا لەکاتی نوێژ مێشکی مەشغول کەی .

پێنجەم : یان دەبینین لە تەنیشت تەلەفزیۆن نوێژ دەکا زۆر باشیش دەزانی کە لەبەر تەلەفزیۆن ئاگای لە نوێژەکە نامینێ
بەچەوەکی هەر خەریکی تەماشاکردنی تەلەفزۆنەکەیە ئێ دە ئەو 5 دەقەیە بیکژێنەوە خۆ چت لێ دێ .

شەشەم : یان یەکێك ئەگەر کرێکارە یان فیتەرە یان هەر ئیشێکی لەو بابەتە دەبینی هەموو جل و بەرگی پیسە و ناشرینە ئاخر ئەوجا بە گریزە بە بەنزینە یان بۆنێکی ناخۆشی لێ دێ ئەوەنە شتی ناشرین کەس نەیوتوە ئیش مەکە بەڵام باجل و بەرگەکەت خاوێن بێ لەکاتی نوێژدا.

حەوتەم : یان دەبینی لە کۆتایی نوێژەکەی کابرا دێتەو مزگەوت یان کۆتایی نوێژی هەینی دێتن دەڵێ هیچ پەلەی نیە بۆ نوێژەکە ئاخر بۆ زوو نایەی خۆ چیە .

هەشتەم : ئەوە کاتەی دەچیە مزگەوت با پەنجەکانی دەستت لە ناو یەك نەبن
نۆیەم : ئەوکاتەی کە خورادن ئامادەیە باشتر نوێژ نەکرێ چونکە تۆ برسی و فکرت هەرلای خوارنەکەیە لە کاتی نوێژ
[/size]

[size=24]هەڵەکانی  نوێژ و مزگەوت [/size]

[size=24]یەکەم : لەکاتی هاتنە مزگەوت بە پێی راست وەر ژوور بە پێی چەپ برۆ دەرەوە
دووەم : کردنی نوێژی ( تحیە المسجد ) لە کاتی چوونە ژوورەوە لە مزگەوت کە 2 رکاعەتە
سێیەم : یەکێكی تر لەو هەڵەی کە زۆر دەبینرێ دیاری کردنی شوێنێکە لە مزگەوت کابرا ئیلا لەو شوێنە نەبێ نوێژ ناکا ئێ خۆ بەهەشت لەوێ مسۆگەر نەکرایە ئیلا لەو شوێنە نەبی نوێژی نەکەی لوانە کابرا هەندێ جار ببینی شوێنەکەی یەکێکی لێ دانیشتووە کابرا دەرباک یان ببێتە موشکیلە یان کابرا دەرواتەوە ماڵ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ سونەتە هەرکاتێك نوێژت لە شوێنێك کرد ئەوە ئەگەر نوێژێکی ترت کرد جێگاکەت بگۆری چونەک هەر شوێنێك نوێژت لێ کرد ئەو لەرۆژی قیامەت شایەتیت بۆ دەدا

چوارەم : ئەگەر یەکێکت ناسروی خۆتت دی کە دەیناسی دیتت قورئان دەخوێنێ سەلامی لێمەکە یان پێی مەبرە قورئان خوێندەکەی چونکە کابرا قورئان دەخوێنی زۆر لەوە باشترە کە تۆ سەلامی لێدەکەی یان ............

پێنجەم : منداڵ ئەوەش کێشەیەکی ترە هەموومان دەزانی منداڵ چۆنە بە حەرکەیە ناتوانێ وەک گەورە بێ ئیلا شتێك دەکا وا بشترە ئەو کەسی مندالێ دێنێتەوە مزگەوت لەماڵ پێی بڵی و فیری ئەوەی بکا لە مزگەوت چ باک چ نەکا بۆ ئەوەی کەس ئیزعاج نەکا .
شەشەم : لەوانەیە یەکێک بێتە ژوور لە مزگەوت دەبینی هەر کۆمەڵ و لەلایەك نوێژ دەکا نازانێ نوێژی کیهان راسترە بۆیە دەبی ئەوەی لە مزگەوتە ئەگەر بەکۆمەڵ نوێژ کرا هەموو بەیەکەوە بێ نەك هەریەک و لە لایەك .

حەوتەم : وا دەبینی لە مزگەوت چەند کەسێك دانیشتونە باسی سەرو سەربردەی دنیا دەکەن هەر دەلێی لە مزگەوتیش نینە بۆ نوێژ نەهاتوون برای بەرێز تۆ لە مزگەوتی دەبێ ئوسولی مزگەوتیش بزانی چۆنە رێزی ئەوە مزگەوتە بگری .

هەشتەم : دەبینی ئیمام وا نوێژ دەکا رێزی یەکەم تەواو بووە رێزی دووەم ماوە دەبینی رێزی سێیەمیش دروست بووە لە پشت ریزی دووەم نابێ هەتا ریزێك تەواو بێ رێزی دوایی تر دروست بکرێ ئەگەر رێزی دووەم تەواو بوو ئەوا رێزی سێیەم بەرامبەر ئیمام دەبێ واتە { تەماشا ئیمام بکە لەکوێ راوەستاوە لە پشت ئەوە رێزی نوێ درست دەکری نەك هەر یەکەو لایەك رێز دروست دەکا }

نۆیەم : نیەت هێنان نابێ بە دەنگی بەرز بێ ئەوەی تەنیشتت بێزار بکەی یان لێی تێك بدەی یان لە کاتی خوێندنی قورئان بەدەنگی بەرز بخوێندرێ چنکە ئوەی تەنیشتت لێی تێك دەچێ هەڵەی دەکا .

دەیەم : دانانی دەست لە نێوان ناوک و سینگە دەبی کەسەکە دەستی لەنێوان ناوك و سینگ دابنێ نەك لەسەر سینگی یان لەسەر ناوکی یان لەخوارەوەی ناوکی ئەمە هەڵەیە نابێ .

یازدەم : چۆنیەتی  راوەستان لە کاتی نوێز  زۆر کەس دەپرسێ دەلێ پێیەکانم چەند لێك دووربن لەکاتی راوەستان لە نوێژ لەگەڵ یەك جووت بن یان دووربن بەخۆی دەبێ پێیەکان بەرامبەر شانت بێ واتە شانت چەند بوو ]ێیەکانت لەوەندە زیاتر رەت نەدا لەشانت
دوازدەم : خواردنی پیاز یان سیر پێش هاتنە مزگەوت دەبینی کەسەکە خوانێکی خواردووە بۆنی ناخۆشە ئەوەنای تەنیشتی خۆی بێزار دەکا لە بەر بۆنەکەی ئەمەش نابێ نەهی کراوە برۆ باش دەمت خاوێن کەوە ئەوجا وەرە مزگەوت .

سێزدەم : هەندێ کەس دەبینین راوستاوە لە کاتی نوێژ هەریەکەو بە شتێك خۆی خەریك کردیە یەکێ خەریکی سەؤاتەکەیەتی یەکێ فکری رۆیە یەکێ تەماشا ئەوەی تەنیشتی دەکا ئەوجا هەزار شتی تر  ئەمانە لە خێری نوێژەکە کەم دەکەنەوە .

چواردەم : ئەوە خەڵك وا هەموو راوستاینەو نوێژ دەکەن یەکێکیش لەولاتە دێ بە پێش هەمووان دا دەروا ئەو رۆیشتە بە پێش خەڵکی دەبێتە هۆی ئەوەی کە نوێژکەرە کە ئیزعاج بێ نوێژەکەی بپچرێنی ئەمەش هەر نابێ بکرێ

پانزهەم : پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) قەدەغەی کردوە لە کاتی نوێژ و دوحا کردن سەر بەرز کەیەوە بە چاوەکانت تەماشا ئاسمان بکەی .

شازدەم : دەبینی کابرا دێتە مزگەوت لە کاتی نوێژ پێویستی بەسەر ئاوە ئێ دە پێش ئەوەی دەست نوێژ بشۆی برۆ ئاودەست ئەوجا دەست نوێژەکەت بشۆ دەبینی هەند پەلەی تی زۆری نەمایە واز لە نوێژەکە بهێنێ نوێژەکەیش پێ ناکرێ .

حەڤدەهەم : دەبینی هەندێ نوێژ کەر هیچ ئیشی نیە بەس باسی خەڵکی دەکا یان باسی نوێژ کەسێک دەکا لەوێ نوێژ دەکا دەلێ ئەو کەسە ئەوهایە ئەو نوێژە هەلەیە کو ئەوها دەکری یان باسی ئیمام دەکا دەلێ چۆن دەبێ ئەوها نوێژەکەی دوورو درێژ بێ پێوستە یەکێ لە سورەتە کورتەکان بخوێنێ بەریزم ئەگەر پێت ناکرێ یان پێت ناخۆشە ئەوا پێوست ناکا ئەوە هەموو شتە باس بکەو رەخنە بگری بۆ خۆت نوێژەکەت لە ماڵ بکە تەواو.

هەژدەهەم : کردنەوە دەم لەکاتی نوێژ ( خەو هاتن ) ئاخر زۆر ناشرینە ئەو حەرەکەیە شەیاتن پێت پێ دەکەنێ خۆ ناتوانی بەرامبەر مەسئولێك ئەوها دەمت بکەیەوە لە لەنوێژ دەیکەی کە بەرامبەر خوایی گەورەی تۆ واباشە ئەگەر توانیت خەوەکە بگەرێنیەوە ئەگەر نەت توانی دەستت لەسەر دەت دابنێ تاتەواو دەبێ .

نۆزدەهەم : پەلە کردن لەنوێژ ئەمەش هەڵەیەکی ترە دەبین چوار رکاعەتی دەکا بە 2 دەقەی کەس نازانێ چ زوو کردی و تەواو بوو ئاخر ئەوە نوێژە دەبێ چ خێرێژی هەبێ !!!!!!!!!!!!
بیستەم : گریان یەکێکە لەسیفەتە جوانەکانی ئیماندار بەتایبەت کاتێک کە قورئان دەخوێنێ یان گوێ لەقورئان رادەگرێ یان لەکاتی نوێژ دەبینی کابرا بەشێوەیەك دەگری خەڵکەکەی بێزرادەکا لەخۆی دەنگی بەرز ناخۆش دە بیەشێوەیەك بگرێی کە لەسەر خۆ بێ نەبێتەوە هۆی بێزاری خەڵك.

بیست و یەك : لەکاتی سەلام دانەوە لە نوێژ بەم شێوەیە مەکە بابڵێین سەلام دەدەیە یەکمجار سەلامی لای راست دوایی سەری نزم دەکاتەوە دوایی سەلامی لایچەپ دەداتەوە ، ئەو سەر نزمکردنە پێوست نیە یەکسەر سەلامی لای راست بدەوە دوایی سەلامی لاچەپ یان بەخێرایی سەلام دەداتەوە .

بیست و دوو : وابکە لەکاتی نوێژ لەگەل ئیمام بە نەک ئیمام لە رکوع بێ هێستا تۆ الفاتحەت تەواو نەکردبێ
بیست و سێ : لەکاتی سوجدە بردن با دەستتان لە سەر چۆکتان بێ نە لەخوارەوە نە لەسەرەوەی بێ
بیست و چوار : لە کاتی سوجدە بردن یەکمجار ئەژنۆکانت دانێ ئەوجا دەستت ئەگەر بە پێچەوانەت کرد ئەوا وەك وشتر دەکەی چونکە ئەوە یەکجار دەستی دادەنێ ئەجا پێیەکانی .

بیست و پێنج : لە کاتی نوێژ دەبێ رێزەکان رێك و پێك بن کەسەکان لێك دوور نەبن وە یەکێك لە پێش نەبێ یەکێك لە پاش نەبێ
بیست و شەش : دەبینی کەسەکە نوێژ دەکا جلێکی لە بەرە هەموو پشتی دیارە ئەمەش نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە بۆیە دەبێ جلێك لەبەر بکا کە شۆر بێ عەورەتی دیارنەبێ .

بیست و حەوت : کاتێك کە قامەت کرا نابێ کەس هەستێ هاتا ئەو کەسی کە قامەتی دەکا دەلێ { قت قامەت الصلاە  ، قت قامەت الصلاە } نەك هەر لەیەك اللە اکبر هەستی [/size]

[size=24]هەڵەکانی رۆژی هەینی [/size]
[size=24]درەنگ هاتن بۆ نوێژی هەینی هەرچەندی زووتر بێی خێری زیاترە
دووەم : خۆ نە شوشتن و خۆ پاك نەکردنەوە لە نوێژی هەینی
سێیەم : دەبینی کابرا دەلێی بۆ سەیرن دێ بۆ مزگەت  دەچی ل چ شوێنێکی  خۆشە لەوێ دادەنیشی بێ ئەوەی گوێ بداتەوە ئەوەی کە چەند لە ئیمام نزیك بێ خیری زیاترە یان دەچێتە باخچەی مزگەتەکە لەوێ دادەنیشی کەچی لە ژوورە وە جێگا هەیە .

چوارەم : پاز دان لەسەر  خەڵکی دەبینی کابرا لەسەر چەندەها کەسی پاز دەدا بۆ ئەوەی بچێتە رێزی پێشەوە ئەوە شتێکی زۆر ناشرینە
پێنجەم : دەبینی مامۆستا وتار دەخوێنی کابرا خەریکی قسەیە ئەمەش یەکێکە لە بەتاڵ کەروەکان یان خۆی بە مافووی مزگەتەکە خەریك کردوە بە پەنجەی حیسباتی دەکا یان  وێنەیەکی دەکا یان ...................
شەشەشم : پەلە کردن  لە رۆیشت  لە مزگەوت پەلەی چتە ؟؟؟؟؟؟؟
[/size]


[size=24][center]تاماشا ئەم لینکەش کەن شتی باشی تێداتە [/center][/size]
http://www.xeyal.net/forum/viewtopic.php?id=3696
[size=24]                                                 ئامادەکردنی خۆم [/size]

پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێ:له‌کاری چاك و په‌سند هیچ شتێك بێ نرخ سه‌یر مه‌که‌،ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بێ به‌روو یه‌کی خۆش و کراوه‌ رووبه‌رووی براکه‌ت ببیه‌وه‌.

اللهم انى ظلمت نفسى ظلما كثيرا ,ولا يغفر الزنوب الا انت ,فاغفرلى مغفره من عندك وارحمنى ,انك انت الغفور الرحيم)
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

http://www.tvquran.com/banr/tvquran_6.gif

2

وه‌ڵام: هەندێ هەڵەی نوێژکەر

یارەبی خودا جەزای خێرت بداتەوە

وەلا من ناشیرنترین شت كە لە مزگەوت هەیە ئەویشكە بۆتە دیاردە ئەویش ئەوەیە كە لە كاتی خوێندنی ئایەتێك بە دەنگ دەخوێنێت بەراستی ئەوە زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر ناشیرنە

بەراستی من خۆم زۆر لەو كەسانە بێزاردەبمكەوا دەكەن هەموو جار كە كەسێك وا دەنگی دێت دەبێت من راوەستم هەتا ئەو تەواو دەبێت ئەوجە من دەست پێ بكەم

http://i49.tinypic.com/ejbk2v.jpg

ئه‌گه‌ر ئاگری قیامه‌ت بمسوتێنێ
                                  ئاوی ده‌ریا بمخنكێنێ
                                                      ناوت له‌ دڵم هه‌ر ده‌مێنێ

                                                            SHETA
[email protected]
[email protected]

3

وه‌ڵام: هەندێ هەڵەی نوێژکەر

بابەتی بەسوود لەدوورەوە دیارە ؛)
دەستت خۆش بێت ئەم هەڵانە تووشی زۆربەی زۆرمان دەبنەوە.
بەهیوای بەردەوامیت.

4

وه‌ڵام: هەندێ هەڵەی نوێژکەر

دةست خؤش براى بةريز

5

وه‌ڵام: هەندێ هەڵەی نوێژکەر

supas  bozanyarya kant

6

وه‌ڵام: هەندێ هەڵەی نوێژکەر

دةست خوش بو جاكردنةوةى ئةم هةلانة ئيمةش سودي ليدة بينين ,,خودا جەزای خێرت بداتەوە

رۆژێک ژیان له‌ مردنی پرسی:

بۆچی خه‌ڵک منیان خۆشده‌وێ و تۆیان خۆشناوێت؟

مردن وتی چونکه‌ تۆ درۆزنێکی جوانی ،

به‌ڵام من راستیه‌کی به‌ ئازارم .

7

وه‌ڵام: هەندێ هەڵەی نوێژکەر

ده سته كانت خوش بابه تيكى زوربه سوده

8

وه‌ڵام: هەندێ هەڵەی نوێژکەر

ده ست خوش خواى كه وره جه زات بدا ته وه

9

وه‌ڵام: هەندێ هەڵەی نوێژکەر

ده سخؤش

كه سيرته كه م وامه زانه حه زم ليته
250 م ون كردوه و شكم ليته